موتەلیب سەعید: له میرنشینی بابانه‌وه بۆ پایته‌ختی ڕۆشنبیری.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێژووی بونیاتنانی شاری سلێمانی بدوێم پێویسته ئاماژه به‌و هۆكاره مێژوویانه بده‌م كه بونه‌ته هۆكاری گواستنه‌وه‌ی میرنشینه‌كه له قه‌ڵاچوالانه‌وه بۆ سلێمانی، ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ی بریار له بیركردنه‌وه له بونیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌ده‌ن.
بونی میرنشینی و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیه‌تی له‌كوردستان له‌قۆناغێكی مێژوویی سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئه‌ماره‌تی بابان و سۆران له‌بارودۆخێكی دژوار‌دا له ژێر قه‌ڵه‌مره‌ویی داگیركارانی عه‌جه‌م و عوسمانی ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات كهبزاڤی كورد و فه‌رمانره‌وایی میرنشین ئه‌و هێزه میللیه بووه كه توانیویه‌تی ڕۆل و پێگه‌ی خۆیان له‌نێو بەرداشی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ردا شوێن بكاته‌وه، له‌گه‌ل ئه‌و راستیانه‌ی كه هه‌ر قه‌واره‌و هێزێك پێویستی به شوێن و جوگرافیایه‌كی جێگیر هه‌یه له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وتنی شوێنێك بۆ كشتوكاڵ و گوزهرانكردن وه‌ك لایه‌نه ئابووریه‌كه‌ی له هه‌مانكاتدا شوێنگایهكی له‌باربێت بۆ به‌رگریكردن لهمیرشینهكه. ئه‌مه‌له‌كاتێكدا قه‌ڵاچوالانی سه‌رده‌می بابانیه‌كان خه‌سڵه‌تێكی له‌و شێوه‌ی تیا نیه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی هێزه‌كانی بێگانه له‌به‌ركه‌می پانتایی شوێنه‌كه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو میرنشینی بابان و سۆران له‌ناكۆكی دوبهركی یهكتردابون هه‌ر له‌و زه‌مه‌نه‌شدا ترس بون له‌هێزی ده‌ره‌كی و هه‌ره‌شه‌ی عه‌جه‌م و عوسمانی بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌وناوچه‌یه مه‌ترسییه‌كی تربوو، هه‌ربۆیه گه‌ران و سۆراخكردنی شوێنیكی شیاو بریارێكی گرنگی ئیبراهیم پاشایه له قهڵاچوڵانهوه بۆ سلێمانی.
گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی بابان لهقهڵاچواڵانهوه بۆ سلێمانی
سلێمانی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان و خاوه‌ن ده‌یان زه‌وی به‌پیت و سه‌رچاوه‌ی ئاو و كارێز، ده‌بێته ئه‌و شوێنه‌ی برایم پاشای بابان له‌ئه‌نجامی گه‌ران و سهردانكردنیهوه هه‌ڵی ببژێرێت، راو و شكارو گه‌ران و هاتووچۆكردنی سواره‌ی بابان وه‌ك نه‌ریت و سه‌ردانیكردن، كاتێك چه‌ند سوارێكی بابان له‌چیای ئه‌زمر و گوێژه دێنه‌خواره‌وه له‌م باره‌یه‌وه نوسه‌ری شاری سلێمانی ئه‌كره‌می ساڵحی ره‌شه ده‌ڵێت: پاش ئه‌وه‌ی محمود پاشای مامی ئیبراهیم پاشا له‌گه‌ل ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی دێنه ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ئێستا پێی ده‌وترێت كانێسكان، له‌بنه‌ره‌تدا ناوی كانی ئاسكانه له‌وشوێنه‌دا قامیشه‌لان و ئاوێكی زۆری لی بووه به‌ته‌نیشت ئه‌و كانیه‌وه شیوێك به‌ناوی (دۆزه‌خ مینه) هه‌بووه، بهووتەی نوسه‌ر ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە كانێسكان یه‌كێك له‌و شوێنا نه‌بووه كهمحمود پاشا به‌دڵی بووه، فاكته‌رێكی تری هه‌ڵبژاردنی سلێمانی هۆكاری سیاسی و ئابووری به‌رفراوانی روبه‌ره‌كه‌ی بووه ئه‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ قه‌ڵاچوالان كه‌شوێنێكی مه‌ترسیدار بووه بۆ میره‌كانی بابان به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ڵاچوالان زیاتر جێگای مه‌ترسی هێرش و هه‌ره‌شه‌ی عه‌جه‌می له‌سه‌ربووه، وێرای ئه‌وه‌ی سلێمانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا مهڵبهندیكی سه‌قامگیر و ئارام و به‌پیت بووه بۆ كشتوكاڵ كردن.
پێش دامه‌زراندنی سلێمانی مه‌ڵكه‌ندی ئاوه‌دان بووه
پێش ئه‌وه‌ی سلێمانی بونیات بنرێت، مه‌ڵكه‌ندی ئاوه‌دان بووه و گوند بووه. خانی لێ بووه. مه‌به‌ست له‌خانی ووڵاخدارەکانی ئەو سەردەیە، برایم پاشا له‌خوار گوندی مه‌ڵكه‌ندی جارانه‌وه سلێمانی بونیات ناوه، لە گفتوگۆیەکەمدا لەگەڵ وه‌ستا قادری حه‌مه بچكۆل و ساڵحی ئه‌مین مام كه‌ریم دانیشتوی مه‌ڵكه‌ندی ده‌ڵێن پێش بونیاتنانی سلێمانی مه‌ڵكه‌ندی ئاوه‌دان بووه شوێنێ گوزهرانكردن بووه له‌ڕووی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداریه‌وه، وه‌ستا قادر ده‌ڵێت: له‌سه‌رده‌می خۆیدا مه‌ڵكه‌ندی یه‌كه‌مجار گوند بووه خانووه‌كان له‌گڵ بووه ئنجا بۆته گه‌ره‌ك. دیواره‌كانی له‌به‌ردی مه‌ڵكه‌ندی دروستكراوه، ئه‌و به‌ردانه له كانێك به‌ناوی گرده سوتاو له‌سه‌رووی شاری سلێمانیه‌وه، خه‌ڵك هێناویانه. به‌شێكی زۆری خانووه‌كان له‌و بهردانە بینا كراوه. وه‌ستا قادر ده‌ڵێت: له‌كۆندا په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی مه‌ڵكه‌ندی دۆستانه و به‌هێز بووه، خه‌ڵكی بۆخه‌وتن له‌هاویناندا له‌سه‌ربان چیغیان دادهكوتاو به‌ریز ده‌خه‌وتن.
یه‌كه‌مین كارێك كه‌ئیبراهیم پاشا پێی هه‌ستاوه بیناكردنی مزگه‌وت و گه‌رماو و خان و چه‌ند دوكانێك بووه، ئه‌مه بۆچونی هه‌ندێ له کەسایەتی و نوسه‌رانی شاری سلێمانیه، هه‌ندێك بۆچون رایان وایه پێش برایم پاشا مه‌حمود پاشای مامی برایم پاشا بناغه‌ی شاری سلێمانی داناوه له‌نزیك مه‌ڵكه‌ندی، به‌ڵام زۆرینه‌ی بۆچونه‌كان له‌گه‌ل ئه‌وه‌دان كهبرایم پاشا دامه‌زرێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شاره‌كه بووه، ئه‌م بۆچونه‌ی دوایی له مامۆستا جه‌مال بابانه‌وه وه‌رگیراوه، به‌شێك له‌رۆشنبیران ده‌ڵێن سلێمانی له‌ساڵی 1781 ده‌ستكراوه، به‌دامه‌زراندنی و له‌ساڵی 1784ته‌واو بووه كه‌واته پرۆسه‌ی بونیاتنان و دامه‌زراندنی سلیمانی 3 ساڵی پێ چووه.
ناوی سلێمانی له‌چیه‌وه هاتووه
له‌باره‌ی ناونانی شاری سلێمانی چه‌ندین بۆچوونی جیاواز هه‌یه، مامۆستا جه‌مال بابان رای وایه ناوی سلێمانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ برایم پاشا به‌هۆی بارمته گرتنی له‌لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه یان هۆكارێكی تره‌وه ماوه‌یه‌ك له‌به‌غدا ژیاوه شاره‌زای هه‌ندێ دیارده‌ی به‌غدا بووه، ته‌نانه‌ت والی به‌غدای ناسیوه كه‌ناوی سڵێمان بووه. ناونانی سلێمانی هه‌ر به‌رای ئه‌ونوسه‌ره بۆئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه به‌ناوی والی به‌غداوه سلێمانی ناونرا بێت. له بۆچونێكی تردا هه‌ر مامۆستا جه‌مال ده‌ڵیت: باپیره‌ی برایم پاشا ناوی سلێمان به‌گ بووه، سلێمان یش به‌ناوی ئه‌وه ناونراوه، له‌لایه‌كی تر مامۆستان بابان ده‌ڵێت: له‌كاتی كاركردنی كرێكاره‌كان له بونیاتنانی شاری سلێمانی دا، یه‌كێك له‌كرێكاره‌كان ئه‌نگوستیله‌یه‌ك ده‌دۆزنه‌وه لێی نوسراوه سڵێمان كهرهمزێك بۆ پیروزی ناوی حه‌زره‌تی سلێمانی لانكه‌ی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیرییه.
پێش ئه‌وه‌ی سلێمانی ببێته خوێندگای روناكبیرهكانی كورد، مزگه‌وت و حوجره‌كان و ئه‌دیبه منه‌وه‌ره‌كان و مامۆستا ئاینیه‌كان لهخوبگرێت، دوو ته‌ریقه‌تی گه‌وره له م مه‌ڵبه‌ند و ده‌ڤه‌ره‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش قادری و نه‌قشبه‌ندی بووه. له‌ئه‌نجامی ململانێی نێوان ئه‌م دووتهریقهته، مەولانا خالید ماوه‌یه‌ك سلێمانی جێده هێلێت، پاشان به‌ئه‌زمونێكی باشه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه. لێرەدا بێ قسه‌كردن لهسهرئهدهب و ئاین و رێچكه‌ی ته‌ریقه‌تی سوفیگه‌ری ئه‌سته‌مه مه‌حوی له‌یاد بكرێت كه‌یه‌كێكه له‌ناوه هه‌ره باڵاكانی ئه‌ده‌بی كوری ده‌ورانی بنه‌ماڵه‌ی بابان به‌هاوشانی نالی (مه‌لاخدر) ی خاك خۆل، شاعیرانی سێكوچكه‌ی ده‌وری بابان نالی و سالم و كوردی به‌شێكن له‌جه‌سته‌ی سلێمانی و ئه‌ده‌ب و مێژووه درهوشاوهكهی. نامه‌كه‌ی سالم بۆنالی له شامه‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی نالی بۆسالم گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كهسلێمانی چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی شیرین و پر بایه‌خه له‌بیری ئه‌دیبانی كوردا. ئه‌و نامه شیعریه په‌یامێكه له مه‌نفاو دووره وڵاتیه‌وه بۆ سلێمانی و بۆ نالی، به‌هه‌ستكردن به‌و گیانە نیشتمانپه‌روه‌ریه و باسكردن له‌وێناو بیره‌وه‌ریه‌كانی سلێمانی و ناوهێنانی به‌كره‌جۆ، سه‌رچنار، گه‌ره‌ك و كۆڵانه‌كانی شار لێره‌وه خه‌م و دونیابینی نالی و سالم بۆ وڵات‌و خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی دێته‌كایه‌وه. سلێمانی به‌هۆی دڵگیری و هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنه‌كه‌یه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك شاعیر‌و ئه‌دیبی سلێمانی كردوه، ئه‌وه‌تا پیره‌مێردی شاعیر‌و رۆژنامه‌نوس لههۆنراوهیهكدا سلێمانی ده‌چوێنی به شاری به‌لقیس، لەو هۆنراوه‌یه‌ی كه‌له‌ساڵی 1930 وتویه‌تی به‌ناوی (كوردی ره‌وان )، كاتێ به‌یانی له‌خه‌وهه‌ستاوه ڕوانیویه‌تی گوێژه سپی ده‌كاته‌وه له‌به‌فر
سبه‌ینێ بوو له‌خه‌و هه‌ستام كهروانیم به‌فره باریوه
سلێمانی ئه‌ڵێی به‌ڵقیسه تارای زیوی پۆشیوه
ده‌مێك بوو چاوه‌رێی به‌فرێكی وابووم مژده‌بێ باری
سه‌رم به‌فره كه‌چی هێشتا شه‌ڕه تۆپه‌ڵمه بۆ یاری
مه‌به‌ست و لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌ز، ئه‌وه نیه كه‌چه‌ند شاعیر‌و رۆشنبیر له‌سه‌ر سلێمانی یان نوسیوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی جێگای بایه‌خی باسه‌كه‌مانه قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌ڵبه‌ندی ڕوناكبیری و ئاینی بووه له‌پاڵ ئه‌و رۆڵانه‌ی بینیویه‌تی له گیانبازی و فیداكاری و تێكۆشانی سیاسی و چه‌كداری، وێرای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین رۆژنامه‌و كۆمه‌ڵه‌و بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌نمونه یه‌كه‌مین رۆژنامه به‌ناوی پێشكه‌وتن له‌ساڵی 1918 له‌سه‌ره‌تای ئه‌زمونی شێخ مه‌حموده‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌گه‌رچی به‌سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی ئینگلیز بووه، به‌ڵام چه‌ند شاعیر‌و روشنبیرێكی كورد وتار‌و بابه‌تی ئه‌ده‌ب یان تێدا بڵاوكردوته‌وه، رۆژنامه‌كانی بانگی حه‌ق و ئومێد ئیستقلال و رۆژی كوردستان له‌ساڵی 1922 – 1923 بڵاوكراوه‌یه‌كی رۆشنبیری ساته‌وه‌ختی شۆرشه‌كه‌ی شێخ مه‌حموده له‌لایه‌ن نوسه‌رانی كورده‌وه ده‌رچووه لهجاسهنه و شوێنه‌كانی تر، دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن مسته‌فا پاشای یاموڵكی له‌ساڵی 1922، ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی پێرهمیرد له‌بواری رۆژنامه‌وانی، وه‌رگێران و… هتد، دوای گه‌رانه‌وه‌ی له‌توركیا به‌ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی ژین و ژیان، ده‌ركردنی گۆڤاری گه‌لاوێژ له‌ساڵی 1939 ، 1949 له‌لایه‌ن مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د، و مامۆستا عه‌لادین سجادی ئه‌م هه‌وڵانه به‌شێكه له ده‌ركه‌وتنی پێگه‌ی روناكبیرانی كورد‌و گه‌شه‌كردنی شاری سلێمانی له‌رووی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریه‌وه، كه‌واته سلێمانی به‌هۆی هه‌موو ئه‌و داهێنانه‌وه له‌بواره‌كانی شیعر‌و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، هەر لەسه‌ره‌تای سه‌دده‌ی نۆزهیهمهوه به‌وه ناسراوه كه ئه‌م شاره پاشخانێكی كولتووری و روشنبیری هه‌یه هه‌ر ئه‌و گهشهكردنهو ههوڵانە وایكردووه سلێمانی به پایته‌ختی رۆشنبیری بناسرێت.
سەرنج/ لێدوان و گفتوگۆکانی مێژوونووس مامۆستا جەمال بابان، دیدار‌و گفتوگۆ لەگەڵ نووسەر ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە.
وەستا قادری بچکۆل، مەڵکەندی
وەستا قادری دەلاک
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە