عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ماستاو.!
مرۆڤ به ماستاو و خۆهه‌ڵواسین و خۆبردنه پێشه‌وه، ده‌بێت به‌پاشکۆ و ئامێر و مه‌قاش له کرده‌وه‌و هه‌لسوکه‌وته‌کانی دا،که‌سێتی یه‌کی لاواز‌و بێ هه‌ڵویست ده‌بینین.
ماستاو،کار‌و کرده‌وه‌ی که‌سێکه بۆ نزیک بوونه‌وه له لێپرسیاوێکی ده‌سه‌ڵاتداری حیزبی و حکومی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و بۆ به‌دیهێنانی مه‌رامێکی تایبه‌تی.
ماستاو ره‌گێکی مێژوویی قوڵ و فراوانی هه‌یه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراق و کۆماریی عێراق، ماستاوچیه‌کان به‌پێی جۆری ماستاوه‌که‌یان به‌رز ده‌کرانه‌وه، ده‌بووون به راپۆرتنووس و خائین تا ده‌گه‌یشتنه په‌یژه‌ی کورسی و پله‌ی باڵای خیانه‌ت.
دوای ڕاپه‌ڕین و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانی کوردستان، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و به‌دیهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، حیزبه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشیه‌کی قوڵ و به‌ربڵاو له پێناوی به‌رژه‌ندی تایبه‌تی حیزبی و ململانی نا به‌جێی حیزبی، هه‌موو توانای مادی و مه‌عنه‌وی و راگه‌یاندنه‌کانیان خسته گه‌ڕ بۆ به‌حیزبی کردنی جاش و مسته‌شار و خائین و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر متقدیم و ماستاوچی بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ بۆ زۆرترین کورسی له په‌رله‌مان و له حکومه‌ت. حیزب توانی هه‌موو ئه‌و دسپلین و پڕانسپیانه‌ی بگوێزێته‌وه بۆ ناو جومگه‌کانی حکومه‌ت. ناوی جاش و پێشمه‌رگه و خائین و شه‌هید له لیستی خانه‌نشیندا پێکه‌وه تۆمارکرد.
توانیان دیارده‌ی ماستاوکردن له هه‌موو کایه‌کانی حیزبی و حکومی به جۆرێک بچه‌سپێنن، بیکه‌ن به‌کلتورێکی ئاسایی حیزب و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی باڵا
ته‌سکیه‌ی حیزبی ده‌دا بە ماستاوچی بۆ ئه‌وه‌ی بگات به پله‌ی سه‌رکردایه‌تی.
ماستاوچییه‌کان دیاریی ده‌کران بۆ په‌له‌مان، بۆ وه‌زیریی، بۆ به‌رێوه‌به‌ری گشتی، بۆراوێژکار و هه‌موو ئه‌و که‌سێتیه به‌هێزانه‌ی که خاوه‌نی ئیراده‌یه‌کی له بن نه‌هاتوبون.
خاوه‌نی کرده‌وه‌و هه‌ڵویست و توانای خۆیان بون ملیان بۆ کاریی ناڕه‌وا نه‌ده‌دا، به بیانوی جیاجیا به سیناریوی جیاجیا و به پیلانی جیاجیا، خرانه په‌راوێزه‌وه
زۆرجار هه‌وڵیان ده‌دا که‌رامه‌تیان بشکێنن له که‌سێتییان بده‌ن. توانا‌و هه‌ڵوێستیان ورد‌و خاش بکه‌ن.
له سه‌رده‌می شاخ دا چه‌ندین پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی به‌تواناو خاوه‌ن هه‌ڵویستیان به سیناریو و بیانوی جیاجیا دەشکاند، دوای ئه‌وه پله‌یه‌کیان بۆ به‌رز ده‌کردنه‌وه. به‌و دیارده‌یان ده‌وت: ( تڕ‌ۆ و ته‌رفیع).
دیارده‌ی ماستاو به شێوه‌یه‌کی وا، هه‌مووکایه‌کانی هه‌ره‌می حیزب و په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی داگیر کردوه، وه‌ک نه‌خۆشی سه‌ره‌تانه:
هه‌موو به‌های سه‌ره‌وه‌ری کۆمه‌ڵگای کورده‌واری.
هه‌موو رێز‌و شکۆی ده‌ستپاکی و رۆحی وه‌فاو ئه‌مه‌کیان کوشت
به‌های سۆزی خۆشه‌ویستی و مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیان زینده به‌چاڵکرد.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts