عەبدوڵا کەریم مەحمود: گەندەڵستان.
پڕۆژە یاسای بودجە لە هەموو وڵاتێک لەسەر بنەمایەکی دەستووریی و یاسایی دامەزراوەو گرنگی و بەهای سەرەکی هەیە بۆ ڕێکخستنی داهات و خەرجی و دابەشکردنی بە سەر(کەرت و پڕۆژەکان )، بوار بە گەندەڵی دارایی و نا شەفافیەت و ناعەدالەتی نادات.
عێراق لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدام و بەعس، وڵاتی جەنگ و گرتن و زیندان و کوشتن و بڕین و بێ سەروشوین کردن و کۆمەڵ کوژیی و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدو گۆڕی بەکۆمەڵی کورد بوو.
لە دوای گۆڕانکاری 9. 4. 2003 عێراق بوو بە وڵاتی نایاسایی بودجە و گەندەڵی دارایی و ناشەفافەت و نا دادپەروەری، بە پلان و بەرنامەو نەخشەو سیناریۆی کۆمپانیاکانی سەر بە دەسەڵات، چەندان ملوین دۆلاری بانکەکانی عێراقیان دزیووە، بە جۆرێك ئێستا گەندەڵی بووە بەکلتوری عێراق.
لە 2014 کلتوری گەندەڵی دارایی و ناشەفافەیت و ناعەدالەتیەی لە حکومەتی عێراقەوە گەیشتوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە 2014 تا ئێستا 2022، ئەوە 9ساڵە حکومەتی هەرێم بە سیناریۆی جیاجیا ، پەیڕەوی هیچ پێوەرێکی یاسای بودجەی هەرێم ناکات.
ئەرکی سەرەکی و بنەڕەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە داهاتی گشتی بەپێی یاسا بودجە لە پەرلەمان رێک بخات و بڕیاری لەسەر بدات، چۆن بە پلان و بەرنامەیەکی دادپەرەوەرانە، داهات ریکبخات، خەرجی بەسەر کەرت و پرۆژەکاندا دابەش بکات.
حکومەتی هەرێمی کورستان بە سیناریۆی جیاجیاو بەبیانوی ئەوەی گوایە عێراق هێشتا بەشە بودجەی نەناردووە بۆ هەرێم، ناشەفایەتێکی نا یاسایی بودجەی وای دروست کردوە بوەتە هۆی سەرهەڵدانی گەندەڵی دارایی و ناشيفافیەت و ناعەدالەتی.
پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا لە ناو هۆڵی پەرلەمان لە هەولێر، لە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی زیاتر بەرامبەر بە نا یاسایی بودجە و ناشەفافیەت و ناعەدالەتیە، رۆڵی وایان نەبووە، ئەرکی رەوشتی پیشەیی خۆیان ببینن، ئەوان نوێنەری خەڵک نەبوون، چۆن ئەو زەلکاوە گەندەڵیەیان قبوڵ کردوەوە، زۆربەی ئەندام پەلەمانەکان وەک کادرێکی حیزبی، ئامێرێکن نوێنەری بەرژەوەندی چەق بەستوی حیزبەکانن.
ئەوە 9ساڵە کەس نازانێ سەرچاوەو گرێ بەستی نەوتی نیشتمان لە کوێ؟ دوور لە یاسا بودجە و داهاتی خەرجی چی لێ دەکرێ؟.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە عەقڵیکی حیزبی دیاریکراو، رۆلی سەرۆکی حیزبێک لە سەرووی هەموو کایەکانی حکومەت دەبینێ، خۆی لە سەرووی پڕۆژە یاسای بودجەوەو خەڵکەوە دەبینێ، هەموو دەسەڵاتێکی تاک رەوانەی خۆی بەسەر پەرلەمانی هەرێم لە هەولێردا سەپاندووە، هەموو وەزارەتەکان و ئیدارەی پاریزگاکان و حیزبەکانی لە بازنەیەکی دیاریکراو، لە ژێر سێبەری بڕیارە حیزبییەکانیدا کۆنترۆڵ کردووە.
هەموو کایەکانی حکومەت و ئۆرگانەکانی حیزب لە بەردەم سەرۆکی حکەومەتدا، ئامیرن و چۆنی بوێت بۆ بەرژەوەندی تاکڕەوانەی خۆی هەڵیان دەسوڕێنێت.
لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم زیاتر نە پەرلەمان، نەوەزیرەکان، نە حیزبەکان، هیچ کەس نازانێ گرێ بەستی نەوت لە کوێ یە؟ و دوور لە یاسا، داهات و خەرجی چی لێ دەکرێت؟.
ئەم سیناریۆو پلان و بەرنامەو نەخشانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، نەبوونی یاسای بودجە، واتە خەرجکردنی پارە لە دەرەوەی یاسا، بوەتە هۆی زەلکاوی گەندەڵی و دەسەڵاتی تاک رەوی، بەمەش ئەم نیشتمانەیان کردووە گەندەڵستان.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگاییکردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts