ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی: ڕۆڵی په‌روه‌رده، له دیاریكردنی كه‌سێتی تاك.
زۆر جار كاتێك تاك له كۆمه‌ڵگه لاده‌دات و به‌پێی یاسا‌و داب و نه‌ریت هه‌ڵسوكه‌وت ناكات، یه‌كسه‌ر هه‌ندێ له‌تاكه‌كان به‌وشه‌یه‌كی نه‌شیاو(جنێو) له‌و تاكه لاده‌ره ده‌رده‌بڕن، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی مامۆستای ئه‌و بووه، له باشترین وشه‌دا كه خاتری بگرن، پێی ده‌ڵێن: (ئه‌وه مامۆستاكه‌ت نه‌یتوانیوه باش په‌روه‌رده‌ت بكات) له‌مه‌وه كاریگه‌ری په‌روه‌رده بۆسه‌ر كه‌سێتی تاك ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م پێوه‌ره ناكرێ به سانایی و ساكاری لێی بڕوانرێت، پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵتر هه‌یه، ئه‌وه‌ش گرنگه بزانرێت، ئه‌م وته‌یه چۆن و بۆچی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا وا بلاَو بۆته‌وه‌و بۆته وێردی سه‌رزمانی حه‌ڵك ؟ به‌ڕای من تێگه‌یشتن له‌م وته‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆڵ و بایه‌خ و گرنگی په‌روه‌رده و به‌گه‌وره بینینی لای خه‌ڵك، ئه‌وان واهه‌ست ئه‌كه‌ن كه مامۆستا‌و په‌روه‌رده ده‌یتوانی ئه‌م تاكه له‌م لاڕێیه لابده‌ن و باشتر بێت. لێره‌وه وته‌كه‌ی (دیباش مێردا ئێم دی) به‌جوانی ده‌سه‌لمێت و ره‌نگده‌داته‌وه كه ده‌ڵێ: (په‌روه‌رده، ڕوناكیت پێده‌به‌خشێت بۆ بینین، باڵت ده‌داتێ بۆ فڕین، مۆسیقاشت بۆ ده‌ژه‌نێ بۆ گۆرانی وتن).
كه‌سێتی تاكی كورد، له‌هاوكێشه‌ی دیاریكردنی ئاستی بیركردنه‌وه‌و ووشیاری و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی و ناسینی خود، هه‌موومان تووشی سه‌رسوڕمان و بیركردنه‌وه‌ی ئاڵۆهزو شێواو ده‌كات، به‌وه‌ی چۆن ئه‌م تاكانه، به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆن و جیاواز له ڕه‌وشێكی ئاسایی و به‌ده‌ر له بینین و خوێندنه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخانه بۆ كه‌سێتیه‌كان ده‌بینرێن؟ هه‌میشه تاكی كورد له‌مامه‌ڵه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌یدا لاواز و خۆبه‌كه‌مزان ده‌ره‌كه‌وێت، نمونه بۆئه‌م وته‌یه زۆره، كاتێ كه‌سێكی سهربهنهتهوهیهكی تر دێته ئه‌م وولاَته چه‌ند بمێنێته‌وه، فێری زمانه‌كه‌مان نابێت، لهزۆربهیانم پرسیوه، هۆكارچییه كوردی نازانن؟ لهوولاَمدا پێیان وتوم، خه‌ڵكی ئێوه هه‌ربه زمانی خۆمان قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند ناشیزانن، ئه‌كرێ ئه‌وه‌به هۆكاری خۆبه‌كه‌مزانین و كه‌مته‌رخه‌میش لێكبدرێته‌وه، من ناڵێم باخهڵكی كورد به‌زمانی تر نه‌دوێن، بهلاَم له هه‌موو جیهان وایه زمانی سه‌ره‌كی ئه‌و شوێنه ئه‌كرێته سه‌رچاوه‌ی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانیتر فێری ببن و به‌كاری بێنن، یان كه‌ی له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان پلان بۆ به‌رزڕاگرتنی زمانی دایك دانراوه؟ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی هێنانی به‌رنامه‌یه‌كی دژه زمانی كوردی، گوایه ده‌یانه‌وێ وانه‌كانی بیركاری وزانست بكه‌نه ئینگلیزی، كارێكیان كرد خه‌ریك بوو مناڵی كورد زمانه‌كه‌ی خۆی بیرده‌چۆوه، باش بوو ئه‌و پیلانه دوژمنكارانه‌یه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گیرفانی چه‌ند كه‌سێك، لادراو وانه‌كانی زانست و بیركاری كرانه‌وه به كوردی، جا حكومه‌تێك ئه‌وه به‌رنامه‌و پلانی بێت بۆ په‌روه‌رده، ئیتر چۆن تاكێكی باش و خاوه‌ن ئیراده‌و كه‌سێتی به‌رز له ژێر سایه‌ی له‌م پرۆسه خراپه‌دا، خۆی به‌كه‌م نازانێت و مرۆڤێكی تێكشكاو ده‌رناچێت؟ ده‌یان قوتابخانه‌ی ئه‌هلی و تایبه‌ت به‌ناوی جیاوه له‌م هه‌رێمه‌دا كراونه‌ته‌وه، ئه‌كرێ بپرسین تاچه‌ند كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه، زمانی شیرینی كوردی بكرێته وانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و به پێی ڕێنمایی و فه‌رمان ئه‌و قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یانه ناچاربكرێن، وانه‌ی زمانی كوردی بخوێنن؟ دڵنیام هیچ نه‌كراوه و نه‌بۆته بابه‌تێكی گرنگ لای په‌روه‌رده، یان ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌هه‌رێم له‌قوتابخانه عه‌ره‌بیه‌كان ده‌خوێنن، بزانن وانه‌ی زمانی كوردی ده‌خوێنن؟ ده‌بوو بكرایه به ناچاری و ده‌یان مامۆستای كوردیان بناردایه‌ته ئه‌و قوتابخانانه تا هه‌م ئه‌وان به‌باشی فێری زمانی كوردی ده‌بوون و هه‌م پایه‌و شكۆی زمانه‌كه‌مان لای ئه‌وان به‌رزتر ده‌بوو.
به‌ڵێ هیچ گومانی تێدا نیه، په‌روه‌رده‌ی باش و هاوچه‌رخ مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی بالاَی ووشیاری و خاوه‌ن كه‌سێتی به‌رز، (عه‌لی وه‌ردی)كۆمه‌ڵناسی گه‌وره ده‌ڵێت: (كاتێك بیری مرۆڤ ئازاد ده‌بێت، لهنهریتهكان لاده‌دات، ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیمای دڵنیایی بپارێزێت).
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رنج له‌م ماوه‌یه‌ی حوكڕانی دهسهلاَتی خۆماڵی كوردی بده‌ین، بزانین تاچه‌ند كاركراوه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بكرێته بنچینه‌و بناغه‌ی به‌دیهێنانی تاكی ئازا‌و ئازاد؟ وهلاَمهكه دیاره كه نه‌خێر پلانه‌كه ته‌نها به‌ئاقاری ئایدۆلۆژیای خواری حیزبه‌كان و دهسخهڕۆكرنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بووه، مرۆڤ شه‌رمه‌زار ئه‌بێت باسی ده‌ستوه‌ردانی حیزبه‌كان بخاته ناو ئه‌م بابه‌ته‌وه، چونكه هێنده به قێزه‌وونی كاریان له‌سه‌ركردووه، تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بین، كه‌ی ڕه‌وایه باره‌گایه‌كی حیزبی كه هیچ مه‌عریفه‌یه‌كی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده نیه بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه دابنێت؟ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌به‌ر سه‌رپه‌رشتیارانیش هه‌رئه‌وان دایان ده‌نا، كه‌ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، وێران بێت و كه‌سێتی تاكی كورد ڕوخاوو تێكشكاوو خۆبه‌كه‌مزان ببینرێت.
زۆرجاری تر و لهنوسیهكانمدا، ئاماژه‌م به خراپی ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و حیزبه‌كان كردووه، بهلاَم بێده‌نگ نابین و به‌رده‌وام ده‌بین، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانیان لێداده‌خرێت و خۆیان ده‌ڵێن، با ئه‌وه دابنێین بۆ ئه‌وانه‌ی كاریان په‌روه‌رده‌یه، من واده‌بینم هه‌موومان له به‌له‌مه‌كه‌ی ڤۆڵتیر(1694-1778ز) داین، كه شكاو‌و وێرانه‌یه، بهلاَم ئومێد‌و هیواو گۆرانی ڕزگاربوونه له‌ده‌ریای پڕمه‌ترسی ژیان، بۆیه ده‌ڵێ: (ژیان كه‌شتییه‌كی وێرانه‌یه، بهلاَم نابێت هه‌رگیز خۆشی و ئومێد‌و گۆرانی وتن لهبهلهمهكانی ڕزگاركه‌ردا له‌بیر بكه‌ین).
به‌و هیوایه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین، تا ژیان له‌سایه‌ی په‌روه‌رده‌وه، كه‌سایه‌تی تاكی كورد ڕزگاربكات و بیخاته سه‌ر وێستگه‌ی ژیانێكی شكۆمه‌ند.