عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سه‌ری کوێره‌مار لای حاجی عه‌تار ده‌ست ده‌که‌وێت.
ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان زۆرجار به به‌رده‌م به‌له‌دیه کۆنه‌که‌دا شۆڕده‌بوومه‌وه به‌ره‌و قه‌یسه‌ری نه‌قیب و بازاڕی وه‌سمان پاشا و حه‌وزه وشکه‌که، له به‌رده‌م دوکانێکدا به تێڕامانه‌وه ده‌وه‌ستام، به‌قووڵی سه‌رنجی ده‌رمانه ره‌نگاو ره‌نگه‌کانم ده‌دا. ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵامم له ناخمدا سه‌ریان هه‌ڵده‌دا، به‌ڵام له نهێنی دنیا تایبهتیەکهی عه‌تاری تێنه‌ده‌گه‌یشتم.
حاجی عارفم ده‌بینی به روویه‌کی خۆشه‌وه،کڕیاره‌کانی به‌رێ ده‌کرد. له‌م رۆژانه‌دا له به‌رده‌م هه‌مان عه‌تاردا وه‌ستام. دیمه‌نه‌کانی یادەوەرییەکانی ئه‌وسا به به‌رچاومدا تێ دهپهرێن.
له گه‌ڵ بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، جم و جوڵ‌ی بازرگانی سه‌ری هه‌ڵدا، عه‌تاریش یه‌کێک بوو له‌و بازرگانیانه‌ی ده‌رمان و که‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌کانی خه‌ڵکیان دابین ده‌کرد.
ساڵانی زوو سلێمانی شارۆچکه بوو، به‌ڵام هه‌موو پێداویستی یه‌کانی شاری تیا به‌رهه‌م ده‌هێنرا، ئه‌زمون و پێداویستییه‌کانی ژیان .. مرۆڤ ناچار ده‌کات به سه‌لیقه‌ی خۆی سوود له رووه‌ک و گیا‌و گوڵ و که‌ره‌سته سروشتیه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی وه‌ربگرێ، بۆ چاره‌سه‌ری ئازار‌و نه‌خۆشییه‌کان.
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود : سه‌ری کوێره‌مار لای حاجی عارفی عه‌تار ده‌ست ده‌که‌وێت، کوردستانی نوێ ، ژ: 1669، 5 / 8 / 1998، ل5.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts