عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سه‌ری کوێره‌مار لای حاجی عارفی عه‌تار ده‌ست ده‌که‌وێت/ بەشی دووەم.
ساڵانی زوو خه‌ڵکی شاری سلێمانی و دەره‌وه‌ی شار ئاشنای دوکانه‌که‌ی حاجی عارفی عه‌تار بوون، بۆ زۆربه‌ی پێداویستی یه‌کانیان، روویان ده‌کرده ئه‌وێ.گه‌ر هه‌ر که‌سێ شتێکیان ده‌ست نه‌که‌وتایه پێیان ده‌وت: بڕۆ لای حاجی عه‌تار ده‌ستت ده‌که‌وێت.
جاران دوکانه‌که‌ی حاجی عارفی عه‌تار له ته‌نیشت قه‌یسه‌ری نه‌قیبه‌وه بوو، له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکاندا گواستیه‌وه بۆ ته‌نیشت بازاڕی موراد.
حاجی عارف حەمە ساڵح فەلامەرز، ناسراو بە حاجی عارفی بڕنوتی، لەساڵی 1902 لە دایک بووە، لە منداڵییەوە شاگردی حاجی حەمەساڵح ی باوکی بووە، لەوەوە فێری عەتاری بوو، کەسێتیەکی داڵپاک و ساده‌و هه‌ست جوان و بە ویژدان بوو، بەهێمنی یه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ کڕیاره‌کانیدا ده‌کردو به‌ڕێزه‌وه کڕیاره‌کانی به‌ڕێ ده‌کرد.
نرخی هەموو که‌ره‌سته‌کانی دیاری کردبوو، یارمه‌تی نەدارانی ده‌دا. له 16.11. 1994، لە تەمەنی 92ساڵی دا ماڵئاوایی له ژیان کردوه، دوای خۆی ئه‌حمه‌د فه‌تحوڵڵا و عه‌بدولکه‌ریم نه‌سره‌دین، دوکانه‌که‌یان به‌رێوه ده‌برد.
ده‌رمانی کورده‌واری.
نزیکه‌ی 100ساڵ زیاترە ده‌بێت، ئەم دوکانه به داوده‌رمانی سروشتی، گژوگیای کورده‌واری به‌ناوبانگه، خه‌ڵکی شار، وه‌ک شوێنێکی فۆلکلۆری سه‌یری ده‌که‌ن.
ده‌مێکه رووه‌که پزیشکی یه‌کان بونه‌ته مایه‌ی تێڕامان و بڕوا‌و متمانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانیان به‌کاری ده‌هێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه پزیشکیانه، هیچ ماده‌یه‌کی کیمیایی تیا نییه، گه‌ر هاتوو نه‌خۆش بۆ ماوه‌یه‌کی زۆریش ئەم دەرمانانە به‌کاری بهێنێت، هیچ زیان و کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپی بۆسه‌ر ژیانی نەخۆشەکە.
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: کوردستانی نوێ، ژ : 1669، 5 / 8 / 1998، ل 5.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts