موتەلیب سەعید عومەر: مەرگی خێراو کارەساتەکانی سیستمی هاتوچۆ.
لەم هەرێمە پڕ قەیرانە دروستکراو ژینگە وێران پڕ لەڕووداوی هاتوچۆ مەرگبارانی مرۆڤەکاندا، سەرباری نانەوەی پشێوی دەروونی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی، دڵەڕاوکێی تاکی کورد لەمەڕ ئەوبارە ناهەموارە نائەمنیەدا کە ڕۆژانە ژیان و چارەنووسی مرۆڤەکان بەرەو ناسەقامگیری و نائارامی دەڕوات، ئێمەی کورد لەبەردەم چەندین دیاردەی مەرگبار خۆمان دبینینەوە.
ئەوەی مەبەستمە لەم بابەتدا ڕووداوەکانی هاتوچۆ و سیستمی ناهەمواری ڕێگاو بانەکان. جیاواز لەوەی لە ڕوانگە دەسەڵاتدارانی هەرێم مرۆڤ بوون خەمی وڵات و ڕێگاو بانەکان و سیستمی هاتوچۆ، هیچ بایەخو بەهایەکی نیە، بۆیەکە لە هەرێمێکی حیزبۆکراتی ئەقڵییەتی دارستان و مۆنۆپولخوازی دەسەڵاتی سیاسی شکستخواردوودا، ڕۆژانە قوربانیەکانی هاتوچۆ بەردەوام و چەند بارە دەبنەوە، مەرگی خێراو کوتپڕ کارەساتگەلێک ڕووبەڕووی هاوڵاتیانی سڤیل دەبێتەوە.
لەبێباکی ئەم دەسەڵاتە مەرگدۆستە دەرئەنجامی قوربانیەکانی هاتوچۆ بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی و هەندێکیان تایبەتی دەگەڕێنمەوە کەبریتین لەمانە:
1. نەبوونی سیستمێکی دامەزراوەیی خەمخۆری نیشتمانی یان پشتگوێخستنی لایەنی دەسەڵاتی سیاسی لەم هەرێمە کەهیچ بیرو بەرنامەو ئەجێنداو خەمی چاکردنو فراوانکردن و ڕێکخستنی ڕێگاکانی ناو شارەکان و دەرەوەی شارەکان، تەنگی شەقامەکان و زۆری ژمارەی ئومبیلەکان هەڵاوساویی و فشارو تێکچڕژاوی ناهەمواری ڕێگاکان وای کردوە قەبارەی قورسایی ئوتومبیلەکان دە هێندەی جادەکانە ڕێگاو بانانە توانای هەڵگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی نیە.
2. تیژ ڕەوی شۆفێرەکان نەبوونی خەسڵەتەکانی پابەند بوونی تاکی شۆفێر نائاگایی یاساکانی هاتوچۆ بەهەند وەرنەگرتنی بەنمونە تێپەڕاندنی کوتوپڕ نەخوێندنەوەی سایتی ڕوو بەڕوو نەبوونی دەرفەتی دەربازبوون یەکێکە لە ڕووداوەکانی هاتوچۆو و زۆرترین قوربانی لە تیژڕەویدا دێتەکایەوە.
ناهوشمەندی نابەرپرسیارێتی شۆفێر لەئاکارو هەڵسوکەوتی لەکاتی لێخوڕین پابەند نەبوونی بەسێ خاڵە سەرەکییەکانی سیستمی هاتوچۆ وەک (الذوق، الفن، الاخلاق ) شۆفێر پێویستە بەبەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ژینگەو ئوتومبیلەکەی، شۆفێرەکانی تردا بکات دەبێت زەوق و سەلیقەی لێخوڕنی هەبێت، هونەری لێخوڕینی خۆ دەربازکردن لە بەربەستەکان و ڕووداوەکانی شەقام، هەروەها خۆلادان لەو شۆفێرانەی تیڕەویی و موجازەفە دەکەن.
ئەخلاق مەرجێکی گرنگە بۆ شۆفێر هوشیاری یاساکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی خەڵک و ئارامی لەکاتی لێخوڕین یەکێکە لەو مەرجانەی هەموو شۆفێر دەبێ هەست بو بنەما سەرەکیانە بکات.
تایبەتمەندییەکانی شۆفێر مەرجە شۆفێر لەکاتی لێخوڕین پابەندی ناوچەی کوێر، جیاوازینەکردن لەنێوان شەقامی لاوەکی، و شەقامی سەرەکی ڕێگەنەدان بە ئومبیلی ترو هاوکارینەکردنی یەکتر لەنێوان پێچەکان و ترافیک لایتەکان و فەرع و کۆڵانەکان.