عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمه‌د: سه‌ری کوێره‌مار لای حاجی عارفی عه‌تار ده‌ست ده‌که‌وێت.
دوکانەکەی حاجی عارفی عەتار، یەکێکە لە دوکانە دێرینەکانی شاری سلێمانی، حاجی عارف و باوکی، لە عەتارە دێرینەکانی شاربوون، لە بەر حەوزە وشکەکە.
حاجی عارفی عەتار کەسێتیەکی هێمن و بە سەلیقەی ورد‌و زیرەک بوو، بە دەستی خۆی رەگی توتنی وشكی دەهاڕی و ورد وردی دەکرد و تێکەڵی رۆنی گوڵی بۆن خۆش و گوڵاوی دەکرد، بەو جۆرە دەرمانە تایبەتیەیان دەوت برنوتی، بۆ پژمین و هەڵامەت باش بوو، خەڵکی شار لە بەر رێز‌و خۆشەویستی بەحاجی عارفی عەتاریان دەوت حاجی عارفی بڕنوتی.
ئەو سەردەمە حاجی عارف بەپێی ئەزمونی کارەکەی، زۆربەی دا‌و و دەرمانەکانی لەقوتی تایبەتی بە جیاجیا دانابوو، هەموو جۆرە دەرمان و کەرەسەیەکی پزیشکی کوردەواری و دەرەوەی وڵات لای حاجی عارف هەبوو، گەر هەرکەسێک بە دوای ئەو دەرمانە میللی و کەرەستە پزیشکیانەدا بگەڕایەو دەستی نەکەوتایە پیان دەوت: بڕۆ بۆ لای حاجی عارفی برنوتی لەلای حەوزە وشکەکە، سەری کویرەماریشی لا دەست دەکەوێت.
عهتارهکۆنهکانی سلێمانی بریتی بوون لە:
سه ید مسته‌فا – قادرئاغای برایم ئاغا – میرزاساڵح – خوله پاره‌پیس – ئه‌ورامی جوله‌که – فه‌تاحی عه‌تار – حه‌مه سه‌عید چاو قڵیشاو – مه‌لا ئه‌حمه‌دی چیایی – سه‌ید عه‌لی سه‌ید مسته‌فا – حه‌مه که‌ی مام ساڵح – حاجی عارفی بڕ نوتی – حاجی ئیبراهیم – عومه‌ری ئه‌وره‌حمانه خڕه.
له م چه‌ندساڵه‌ی دواییدا دوکانی عه‌تاری زۆر لە شارکەدا کرایەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌رمان و ئەو که‌ره‌سته پزیشکیانه، له کوردستاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کان.
+ گوڵه هێرۆ و ناوکه بههێیان له ئاو و شیردا ده‌کوڵاند، بۆچاره‌سه‌ری کۆکه به‌کاریان ده‌هێنا.
+ به‌یبوونیان له ئاودا ده‌کوڵاند، ئاوه‌که‌یان ده‌خواردەوە بۆ چاره‌سه‌ری ( کۆکه، سک چوون، به‌ردی گورچیله، رێککردنی ئیشوکاری گه‌ده ) به‌کاریان ده‌هێنا.
+ جاران بە ئاوی به‌یبون، خه‌نه‌یان ده‌گرته‌وه، بۆ ئەوەی قژ رووتانەوە بوەستێنن. بەیبونیان بۆ چاره‌سه‌ریی جیوبی ئه‌نفی بەکار دەهێنا، به‌و مه‌رجه‌ی نه‌خۆشه‌که له کاتی کوڵانی ئاوه‌که‌دا، ده‌م و چاوی به‌سه‌ر ده‌فره‌که‌دا شۆڕ بکاتەوەو هه‌ڵمه‌که‌ی هه‌ڵمژێت.
+ بنێشته تاڵیان زیاتر بۆ ئازاری گه‌ده‌و ئیلتهابی ریخۆڵه‌و نه‌هێشتنی قه‌بزی و بۆ ده‌رهێنانی چڵکی له‌ش به‌کار ده‌هێنا.
+ توێکڵی وشکی رێواسیان لێ ده‌کردەوەو ناوه سپییه‌که‌یان له ناو ئاودا ده‌کوڵاند، یان ده‌یان هاڕی و دەیان خستە ناو گوڵاجی به‌تاڵه‌وه، به‌یانیان و شه‌وان دوو دانه‌یان لی ده‌خوارد،ئه‌مه‌ش بۆ دابه‌زینی (فشاری دڵ) به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا باش و بە سوود بوو.
سه‌رچاوه/ سه‌ری کوێره مار لای حاجی عارفی عه‌تار ده‌ست ده‌که‌وێت، کوردستانی نوێ. ژ: 1669، 15/ 8 / 1998، ل 5.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts