عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سه‌ری کوێره مار لای حاجی عارفی عه‌تار ده‌ست ده‌که‌وێت/ بەشی چوارەم و کۆتایی.
گژوگیا له زانستی پزیشکیدا، ئەزمونێکی بەربڵاوی قوڵ و مێژوویەکی دێرینی هەیە، تائێستا ئەو تاقی کردنەوانە بەردەوامە، گژو گیا سه‌رچاوه‌ی دروستکردنی ده‌رمانی پزیشکی یه، له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه کۆمپانیای گه‌وره‌یان بۆداناوه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه له وڵاتی ئێمه‌دا گرنگی به‌م بواره‌و زۆر بواری گرنگ نه‌دراوه، تا کۆمپانیای دروستکردنی ده‌رمانمان نی یه.
گژو گیا سروشتی یه‌کان، به‌شێوه‌یەکی سادە له بازاڕەکاندا، مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌کرێت و به‌کارده‌هێنرێن. بە هۆی بێ سەروبەری پەرلەمان و حکومەتی هەرێمەوە، نرخی زۆر له عیاده ئه‌هلییه‌کان و پشکنینه‌کان و داودەرمان گرانه، له توانای خه‌ڵکی نەداردا نییه. دەسەڵاتدارانی حیزبی و حکومەت بە سیناریۆی جیاجیا کۆنترۆڵی هەموو جومگە بنەرەتیەکانی ژیانیان لەم نیشتمانەدا کردوە، بژێوی ژیانی هاوڵاتیان دژوار‌و قورس‌تر کردوە، گه‌نده‌ڵی دەسەڵاتداران بە جۆرێک کایەکانی ژیانی داگیر کردووە، بە جۆرێک ژیانی زۆر له خانه‌واده‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی وەک ئەمری واقع رووبه‌رووی نه‌داری کردوەته‌وه، مافی هاوڵاتی بوونیان لێ سڕاوەتەوە. رۆژانه خه‌ڵکێکی زۆر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌رمانی سروشتی، رووده‌که‌نه دوکانی عه‌تاره‌کان.
ده‌رمان و گژو گیا ته‌ڕه‌کان
هەموو ساڵێ گژوگیا ته‌ڕانه، بۆ دروستکردنی دەرمان کۆده‌کرێنه‌وه‌و هه‌ڵده‌گیرێن، گەر ماوه‌یه‌کی زۆریان به‌سه‌ردا تێبپه‌ڕێ به‌که‌ڵکی به‌کارهێنان نایه‌ن و خراپ ده‌بن. به‌ڵام گه‌ر وشک بکرێته‌وه‌و له‌به‌ر سێبه‌ر، دوور له‌تیشکی خۆردابنرێن، به‌باشی هه‌ڵبگیرێن، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌مێنێته‌وه خراپ نابن. ده‌بێ ئه‌و گژو گیایانه به‌وشکی وه‌ک ده‌رمان هه‌ڵبگرین، له‌شوێنێکا بیپارێزین دووربێ له ته‌ڕبوون و هه‌وای شێ‌دار.
ئه‌ڵمانیا گوڵه به‌یبوون ده‌فرۆشن
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا گۆڕانکاری له بواری عهتاریدا سه‌ری هه‌ڵدا، ده‌یان جۆر ده‌رمانی نوێ دروستکرا، چه‌ندان جۆر گژوگیای تر دۆزرانه‌وه، ئێستا خه‌ڵک زیاتر سوود له‌و گژو گیایانه وه‌رده‌گرن، که رۆنیان هه‌یه.
عەتارەکان زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه له ده‌ره‌وه ی وڵات دێنن، ئه‌و دهرمانانەی که له ناوخۆدا دروست دەکڕێ رێژەیەکی کەمە. ده‌رمانی کورده‌واری سوودی زۆریان هه‌یه بۆ نەخۆش.گه‌ر به‌وردی ئاوڕێک له‌و بواره بدەینەوە، ئه‌وا سروشتی چیا‌و گردۆکەو دەشت و هەردەی کوێستان و گەرمیانی کوردستان هیچی که‌متر نی یه، لە سروشتی وڵاتانی تر.
زۆر له‌وڵاتانی دنیای دەرەوە بازرگانی به‌و گژوگیا سروشێانەی نیشتمانەکەیانەوە ده‌که‌ن، ئەو بەرهەمانەی له خۆیان زیاده، به‌وڵاتانی تری ده‌فرۆشنه‌وه.
ئه‌ڵمانیا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی ساڵانه بایی ده‌یان ملوێن دۆلار گوڵی به‌یبوون به وڵاتانی تر ده‌فرۆشن. ئه‌م گوڵه به‌یبوونه له به‌هاراندا سەراپا باڵای ئه‌م نیشتمانه د ادەگرێت، ئەم خاکە له‌به‌ر ئه‌م کوڵهدا دیار نامێنێت.
(ئەفسانە )
سه‌رده‌مانی زوو کەسێتی حاجی عارفی بڕنوتی، بە هۆی رەشتی بەرزی پێشەکەیی و کردەوە هەڵوێستە جوانەکانی بۆ خزمەتی شارەکەی، ببووه وێردنی سه‌ر زمانی خه‌ڵکی شار و سیمایەکی ئەفسانەیی لە خۆ گرتبوو:
پێیان ده‌یان وت: سه‌ری کوێره مار لای حاجی عارف ده‌ست ده‌که‌وێت.
گه‌ر پرسیارێکی قورسیان له یه‌کێک بکردایه، وه‌ڵامه‌که‌ی نهزانایه. ده‌یانوت:
له قوتوی عاجی عارف-ی بڕنوتیشدا ده‌ست ده‌که‌وێت.
له دوکانه‌که‌ی حاجی عارفدا زۆربه‌ی ده‌رمانه‌کان ده‌ست دهوکهون.
زۆر جار خه‌ڵک بۆ خۆشی و کات به‌سه‌ر بردن ده‌یان وت: (جیڕه‌ی ده‌رگاو تۆزی سه‌هۆڵ ) لای حاجی عارفی عەتار ده‌ست ده‌که‌وێت.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: کوردستانی نوێ. ژ: 1669، 5 / 8 /1998 ، ل 5.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts