زاهیر باهیر: کۆبوونەوەکانی لوتکەی کەش و هەوا چارەسەری گرفتی ژینگە ناکەن/ بەشی پێنجەم.
یەك/ کۆمپانیا گەورەکانی وەکو نەوت و غاز
کۆمپانیاکانی نەوت و گاز پلانیان بۆ گەشەکردنی سووتەمەنی بەردینی‘ ترسناک’، هەیە ڕاپۆرتێك نیشانیدەدات توێژینەوەکانی کە لە لوتکەی کەش و هەوای Cop27 بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن پلانەکان بەختی هێشتنەوەی گەرمبوونی جیهان بۆ پلەی 1.5ی سەدیی پووچەڵ دەکەنەوە.
شیکارییەکی نوێش دەریخستووە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز پلانیان هەیە بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنانیان بە شێوەیەکی ترسناک کە لە ئەنجامدا ئەگەر ئەوە سەربگرێت 115 ملیار تەن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەنە دەرەوە. ئەمەش هاوتایە بەدەردانی زیاتر لە 24 ساڵ گازی ژەهراوی لە ئەمریکا. ڕاپۆرتەکە دەریخستووە کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو کۆمپانیاکانی نەوت و گاز پلانیان هەیە بۆ ئیستغلالکردنی زیاتری سووتەمەنی بەردینی، کە لە ساڵی 2020 وە 160 ملیار دۆلاریان بۆ گەڕان بەدوایدا خەرج کردووە.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڵاوکرایەوە، کە سەرکردەکان ئاگادارکراونەتەوە کە کەمکردنەوە و پەلەکردن لە دەردانی کاربۆن پێویستە بۆ ئەوەی کارەساتی کەش و هەوا ڕوونەدات. بەڵام لەو توێژینەوەیەدا دەرکەوتووە کە 655 لە کۆی 685 ( لە سەدا 96) ی کۆمپانیاکانی گەڕان و بەرهەمهێنان پلانی فراوانکردنیان هەیە، کە لە ساڵی 2021 وە بە ڕێژەی لە سەدا 20 زیادیکردووە.
ڕاپۆرتێکی نوێی هاوکاریکردن لە زیان و خەساراتەکان دەریخستووە کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022دا، تەنها بە شەش کۆمپانیای سووتەمەنی بەردینیی، پارەی پێویستیان بەدەستهێناوە بۆ دابینکردنی کۆی تێچووی کەش و هەوای خراپ و ڕووداوەکانی پەیوەست بە کەش و هەوا لە وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهان [ لە ڕوی پیشەسازییەوە] – و لە سەر و ئەوەشەوە نزیکەی 70 ملیار دۆلار (61 ملیار پاوەند) قازانجی نەختینەیان بۆ دەمێنێتەوە. تەنانەت سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردووە باجی داهات لەسەر کۆمپانیا زەبەلاحەکانی سووتەمەنی بەردینیی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان و خەساراتەکان دانرێت.
بە گوێرەی شیکارییەکانی گروپی ژینگەپارێزی ئەڵمانی Urgewald کە لەسەر بنەمای بنکەیەکی زانیارییە، توێژینەوەکەی لەسەر ئاستی کۆمپانیاکانە کە بەرپرسیارن لە 95%ی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە جیهاندا. داتاکانی ئەو شیکارییە هەڵسەنگاندنی ئەوە دەکەن کە ئایا چالاکییەکانی کۆمپانیایەک هاوتەریبن لەگەڵ سیناریۆی دەردانی گازی ژەهراوی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کە پاك و پلە سفر بێت لەو گازە ژەهراییە.
فیۆنا هاوک لە گروپی Urgewald دەڵێت: “ئەنجامی حیساباتەکانمان بەڕاستی ترسناکە: پلانەکانی فراوانکردنی کورتخایەنی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز لەگەڵ دەردانی گازی ژەهراوی پاکدا بە پلەی سفر ناگونجێت کە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نێودەوڵەتییەوە پێشکەش کراوە.”.. ” هێشتنەوەی ئەم سەرچاوانەی نەوت و گاز لە زەویدا کەمترین شتە بۆ ئەوەی چارەسەری دۆخە خراپەکە بکرێت کەبەدەستهێنانی پلەی گەرمی 1.5 سەدیی بێت.”
ئەو پلانانەی کەش و هەوا کە لەلایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی نەوت و گازەوە بڵاوکراونەتەوە، لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە کۆبوونەوەی Cop27 ڕۆژی سێشەممە، 15/11 ، سەرزەنشت کران. . ئەو وتی : ” ئەوەی پێیان دەوترێت ‘بەڵێنی پلەی سفر’ لە پاککردنەوەی ژینگە لەو گازە ژەهراوییە کە بەرهەمە سەرەکییەکانی [خەڵوز، نەوت، گاز] لە خۆیانی دەگرن، هەسارەکەمان ژەهراوی دەکەن، ڕاست نییە. بەکارهێنانی بەڵێنی ساختەی پلەی‘ سفر’ لە پاککردنەوەی ژینگەدا بۆ داپۆشینی فراوانبوونی گەورەی سووتەمەنی بەردینی، جێگەی سەرزەنشتکردنە. ئەم پەردەپۆشکردنە ژەهراوییە دەتوانێت جیهانەکەمان بەرە و خراپی کەش و هەوا پاڵبنێت”.
دوو/ پیشەسازیی سەیارە و سەیارە دروستکردن:
*نوسینی ئەم وتارە بەرهەمی خوێندنەوەی زیاتر لە 20 وتار و توێژینەوەیە. بە پێویستم نەزانی لە دامێنی وتارەکەوە ئاماژەیان پێبکەم ، بەڵام هەر خوێنەرێك بە گومانە لە ئامار و بەڵگەکان دەتوانێت لە مێسنجەرەوە یاخود بە ئیمەیل ئاگەدارم بکاتەوە تاکو هەندێك لەو سەرچاوانەی بۆ بنێرم.