عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مریه‌م سابڵاخی و دابڕان!
له ده‌نگی عه‌تا چاوشیندا، سۆزێکی پڕ له نامۆیی و غوربه‌ت ده‌بیسترێ، ئه‌و ده‌نگه نامۆیه‌ی به دوای چیرۆکی رۆحی ئه‌و هۆنراوانه‌دا گه‌ڕاوه، بۆ عاشقەکان لە زۆربەی گۆرانییەکاندا، به‌یه‌ک نەگەیشتوون.
بۆ له چیرۆکی ده‌نگ و ئاوازی ناو هۆنراوه کاندا، خەمێكی قوڵی ئه‌و دوو ئه‌وینداره بووە، هه‌ناسه‌یه‌کی ناکامی ئەو دوو ئەویندارە، وه‌ک ته‌م ده‌گاته بناری کێوه‌کان:
ئه‌وه ته‌م نییه، هه‌ناسه‌ی منه.
گۆرانی مریه‌م سابڵاخی، شۆخێکی ناو سابڵاخ بوو، ئەو پاڵهوانە چیرۆکی ئەوینێکی پڕ لە حەسرەتی رۆحی سۆز و دابڕا نە، لە دەنگی (ماملێ) و حه‌سه‌ن زیره‌ک و خالقی یه‌وه، سیناریۆی تراژیدیای ئەو ئەوینە نامرادیەی مریەمی رەخش تێكەڵ بە رۆحمان دەبێت.
عه‌تا چاوشین وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی هه‌ست ناسك به به‌رده‌وامی عه‌وداڵی نهێنی ناوی شۆخی پاڵه‌وانی ئه‌وینی نێو گۆرانی یه‌کان بوو، ناوی ئه‌و خانمه له‌چییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه؟ ئه‌و چیرۆکی ئه‌وینه چۆن دروست بووه؟ ئایا ئه‌و دوو ئه‌وینداره به‌یه‌ک گه‌یشتوون، یا دڕكی مهم و زین له یه‌کی دابڕاون؟ ئه‌و دوو ئه‌وینداره‌ی کردوه به دوو هێڵی ته‌ریب؟ تا هەتا هەتایە یەکتریی نەبیننەوە.
شه‌وێک چاوشین له ماڵی ئه‌سعه‌د داوه‌ری خاوه‌ن تۆمارگه‌یه‌ک میوان بوو، عەتا به پرسیاره‌کانی زیاتر شه‌وه‌که ده‌هه‌ژێنێ. ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو لاپه‌ڕه‌ی یادهوهررییهکان، ئه‌و شەوە پیاوێک له‌و ماڵه میوان بوو، دیاربوو ئه‌ویش تۆمارگای هه‌بوو. ئەو پیاوە له‌وه‌ڵامی مریه‌م سابڵاخی کێ یه؟ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد:
بۆیه‌که‌م جار که گوێم له گۆرانی مریه‌م سابڵاخی بوو، له سۆزی ده‌نگ و ئاوازی ماملێ، له دەنگێکی غوربه‌تی پڕ له چاوه‌ڕوانی. به جۆرێک گۆرانییه‌که و چیرۆکەکەی ناخی داگیر کردم، عاشقی مریه‌م سابڵاخی بووم، له شاره‌که‌ی خۆمه‌وه رووم کرده سابڵاخ، به‌هه‌واڵ پرسین مریهمم دۆزییه‌وه، چیرۆکی عه‌شقه‌که‌ی خۆم بۆ گێڕانه‌وه، داخوازیم کرد، ئه‌و چه‌ند ساڵه، مریه‌م سابڵاخی هاوسه‌رمه. به‌ڵام له چیرۆکی هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌که‌دا ئەوە ده‌رده‌که‌ویت، مریه‌م سابڵاخی چه‌ند ساڵێک لەوەوبەر. لە تافی لاوێتیدا ئه‌وینداری که‌سێکی تر بووه، له ئه‌وینداره‌که‌ی دابڕاوه‌و بۆ یه‌کتری نه‌بوون.
مریه‌م به ناکامی، دوای دابڕان و تێكشکان له ئه‌وینه‌که‌ی، بە دڵێکی شکاوەوە بووه به هاوسه‌ری که‌سێکی تر. دوور له سۆز‌و ئه‌وین و دوور لە خۆشه‌ویستی.
ئه‌مه‌ش هۆنراوه‌ی گۆرانی یه‌که‌یه، باسی ئه‌و چیرۆکه‌ی عه‌شقی به ئاکام نه گەیوەو دابڕانە دەکات
چۆن مریم ی چاو جوان و رەخشی سابڵاخی، ده‌ست به‌رداری ئه‌وین داره‌که‌ی بووه، چیرۆکی نهێنی دابرانهکه یان ئه‌وه‌نده تاڵ بووە، هیچ که‌س له‌ده‌ردی نهێنی دابڕانی مریه‌م سابڵاخی و ئه‌وینداره‌که‌ی خه‌به‌ر دار نییه:
حه‌یف بۆ من و تۆ مریه‌م چاو جوان، مریه‌م ئامان، مریه‌م سابڵاخی
ده‌ستمان له یه‌ک به‌ردا، مریه‌م چاوجوان، مریه‌م ئامان، مریه‌م لێم یاخی
هه‌ی داد هه‌ی بێ داد ، مریه‌م چاوجوان ،مریه‌م ئامان ،مریه‌م سابڵاخی
که‌س دیار نی یه، مریه‌م چاو جوان ، مریه‌م ئامان ، مریه‌م لێم یاخی
که‌س له ده‌ردی که‌س خه‌به‌ردار نی یه ، مریه‌م چاو جوان ، مریه‌م ئامان
، سووره گوڵی نێو باخی
سه‌رچاوه‌و به‌راوێز:
محه‌مه‌د مه‌ردان، دیدار له گه‌ڵ عه‌تا چاشین، به‌رنامه‌ی فۆلکلۆر، که‌ناڵی کوردسات.
* محه‌مه‌د سه‌عید عه‌لی ناسراو به ماملێ له ساڵی 1925 له گه‌ڕه‌کی خرێ له شاری مهاباد له‌دایک بووه. قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی په‌هله‌وی و سه‌عاده‌ت ته‌واو کردوه، نازناوی ماملێ ی له بایپرییهوه بۆ ماوه‌ته‌وه، خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌نگ خۆش بوون، یه‌که‌م گۆرانی (رۆی به‌جێی هێشتم ).
له ساڵی 1963 له مهاباده‌وه رووی کردوه‌ته قه‌ڵادزێ، چه‌ند ئاهه‌نگێکیان بۆ سازکردوه، دواتر چووه بۆ سلێمانی، له‌وێش چه‌ند ئاهه‌نگێکیان بۆ سازکردوه، ماملێ عاشقی هۆنراوه‌کانی وه‌فایی، سلێمانی شاوه‌له، مارف ئاغا، گۆران، هه‌ژار، هێمن بووه، حه‌زی له‌ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه کردوه، خه‌لیلی سادقی، ره‌فیق چالاک، تایه‌ر تۆفیق، عه‌لی مه‌ردان، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی بووه، نزیکه‌ی 700 گۆرانی تۆمارکراوی هه‌یه، له ئینسایکڵۆ پیدیای ئازادی و یهکیمیدیاوه.