زاهیر باهیر: کۆبوونەوەکانی لوتکەی کەش و هەوا چارەسەری گرفتی ژینگە ناکەن/ بەشی شەشەم.
دوو/ پیشەسازیی سەیارە و سەیارە دروستکردن
داخوازی زۆر لەسەر سەیارە و بوونی خودی سەیارە وەکو زەروورەیەکی سەرەکی بە تایبەت لە کاتێکدا کە منداڵت هەبیت و لە شارۆچکەیەکدا بیت کە ئامرازە گشتییەکانی گواستنەوەی وەکو پاس و میترۆ و قیتار وەکو پێویسیت نەبێت، یاخود کار و شوێنیی ئیشت دوورەدەست بێت.
گەورەترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا پلانیان کردووە بۆ دروستکردنی 400 ملیۆن ئۆتۆمبێلی زیاتر، کە لەگەڵ هاتنە خوارەوەی پلەی گەرمی بۆ 1.5 سەدییدا نایەتەوە. لەوانە تۆیۆتا و ڤۆڵکسواگن و هۆندا/کیا لەسەر ڕێڕەوی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بەنزین و گازۆیل بەردەوام دەبێت.
توێژەرانی زانکۆی تەکنەلۆژیای سیدنی (UTS) و زانکۆی زانستە کارپێکراوەکانی پیشەسازی لە بێرگیش گلادباخ و گرینپیسی، Greenpeace، ئەڵمانیا، بەراوردیان کردووە بەو ڕێژەیەی کە جیهان پێویستی بە وەرگرتنی ئۆتۆمبێلی دەردانی گازی ژەهراوی بە پلەی سفر هەیە لەگەڵ ئەو ڕێژەیەی کە کۆمپانیا گەورەکانی ئۆتۆمبێل پلانیان بۆ داناوە و مۆدێلی جۆراوجۆر بەرهەم دەهێنن جیاوازە.
لە ڕاپۆرتی ئەو توێژینەوەیەدا هاتووە: “بودجەی کاربۆنی 53 Gt ڕێگە بە فرۆشتنی 315 ملیۆن ئۆتۆمبێلی دیکەی ICE [بزوێنەری سووتانی ناوخۆیی] تا ساڵی 2022. دەدات” هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش پشتراستکراوەتەوە “ لە هەمان کاتدا پێشبینیکراوە کە فرۆشتنی سەیارەی کە بە بزوێنەری سوتانی ناوخۆیی کاردەکات لە نێوان لانیکەم 645 ملیۆن بۆ 778 ملیۆن ئۆتۆمبێلدایە. ئەمەش زیادبوونی 105% بۆ 147% بە فرۆشتنی سەیارەیەکە کە لەگەڵ 1.5 پلەی سەدیدا دەگونجێت.
سێ/ ئاژەڵداریی و پیشەسازی گۆشت و شیرەمەنییەکان:
* نوسینی ئەم وتارە بەرهەمی خوێندنەوەی زیاتر لە 20 وتار و توێژینەوەیە. بە پێویستم نەزانی لە دامێنی وتارەکەوە ئاماژەیان پێبکەم ، بەڵام هەر خوێنەرێك بە گومانە لە ئامار و بەڵگەکان دەتوانێت لە مێسنجەرەوە یاخود بە ئیمەیل ئاگەدارم بکاتەوە تاکو هەندێك لەو سەرچاوانەی بۆ بنێرم.