زەبەنگ بەهادین: چەرخێکی نوێی جیهانی.
هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەری ئۆکرانیا فلاش باکێک بردینیەوە بۆ دەست شکاندنەوەی نێوان ئەمریکا و چین لەسەر جەمسەرگیری جیهان، ئەمریکا باش لەوە تێگەیشتوە کە چین جێگای باوکی زەوی بە ئەمریکا لەق کردوە، ساڵ لە دوای ساڵ ئابوری چین هەڵدەکشێ و پەیوەندیەکانی فراوانتر دەبێت و ئەمریکیەکانیش دەستیان بەستراوەو هیچیان پێناکرێت. ئەوەی بۆ چینیەکان گرنگ بوو لاوازکردنی دیواری پشتی ئەمریکیەکان بوو کە ئەوروپیەکان بوون، لە هەمان کاتدا کێشانەوەی رۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت ووڵاتە دەوڵەمەندەکانی کەنداوی عەرەبی و میسر بۆ تای تەرازوی خۆی و دورخستنەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
چینیەکان دەیانزانی بە تەنیا ئەم کارەیان پێناکرێت، بۆیە پاڵیان دایە روسیەکان و پشتگیری روسیایان کرد بۆ هەلگیرسانی شەر لە ناو جەرگی ئەوروپادا بۆ بەدەستهێنانی هەردو ئامانجی چینیەکان و روسیەکانیش لە فراوانکردنی سنوری پاراستن و بەرژەوەندیان، لە هەمان کات روسیا سوودمەند دەبێت بە دروست بوونی جیهانێکی نوێی فرە جەمسەر.
چینیەکان هەردوو نیشانەکەیان پێکا، ئەورپا بەهۆی سیاسەتی تاکرەوانەی ئەمریکا و پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان لە رێگەی یاسای بەرز کردنەوە سوود لە لایەن ئەمریکیەکان و نزمکردنەوەی زیادە. ئەمە لە کاتێکدایە کە سستبونی ئابوری روی لە ئەمریکا کردوەو زیاتر توشی ئەوروپیەکان بووە، بەڵام ئەمریکا گوێی بەمە نەدا و باجەکەی بە ئەوروپیەکاندا.
چینیەکان بە چری رویانکردۆتە کەنداوی عەرەبی و میسر وەچەندەها گرێبەستی گرنگیان ئەنجامداوە کە هیچیان بە دڵی ئەمریکیەکان نین بگرە چەندێک ئەمریکیەکان هەرەشەو گورەشەیان کرد، بەڵام وەک جاران گوێیان بۆ نەگیرا. لە هەمان کات بونە کریاری نەوت و بازرگانی کردن لە ناوچەکە بە دراوی چینی، ئەمە لە کاتێکدایە روسیاش نەوت و غازەکەی بەدروای روسی دەفرۆشێت کە ئەمەش گورزێکی ترە لە ئابوری ئەمریکا دراوە، لە داهاتودا نەنگی زۆری دەبێت بۆ ئابوری و سیاسەتی ئەمریکا.
لە روی ناوچەیش چینیەکان سوودمەند بوون لە کەنداوی سویسی میسری لە ریگەی جەندەها گریبەستی بازرگانی، لە هەمان کات لە گەل کویتیەکان و ئیماراتدا بۆ سود وەرگرتن لە بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبی.
هەرچەندە لە ئێستادا زۆرترین ئالۆگۆری جیهان کە مەزەندە دەکرێت بە لەسەدا پەنجا لەلای چینیەکانە، ئەم پەیوەندیە سیاسی و ئابوریانەی چین، ئەوەندەی دی روبەری باڵادەستی چین زیاد دەکات لە رۆژهەلاتی ناوین. لێرەوە تێدەگەین جیهانی یەک جەمسەر و یەک رابەری نەما، بەلکو ئیستا سیاسەتی جیهانی شێوازێکی نوێی فرە جەمسەری فرە بەرژەوەندی وەرگرتوە هەلبەت عەرەبەکان و رۆژهەلاتی ناوین زوو لەم نەخشە تازەیە گەیشتن و زیرەکانە چونە ناو وەرگرتنی پلە و پێگە لەو سیاسەتە نوێیە. ئەوەی ماوەتەوە ئەوروپییەکانە کە لە داهاتودا دەبێت ئەوانیش باش تێبگەن جیهان گۆراو ئەوانیش دەبێت ببنە ئەکتەر لەم نمایشە نوێیانەدا، دەنا هەموو ئەورپای غەربی دەبنە قوربانی سیاسەتە خۆسەپێن و بەرژەوەند خوازەکانی ئەمریکا، چونکە قەبە بوون و گەورەبوونی چینیەکان و بەرابەر وەستانی ئەمریکیەکان بووە بە ئەمری واقع و رۆژ لە دوای رۆژ چەسپیوتر دەبێت، ئێستا جیهانێک نەما بەرابەرایەتی ئەمریکا، بەلکو ئەمریکا و چین لە گەل ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت بمێننەوە خۆیان لە ناو سیستمەکە مسۆگەر بکەن کە هەریەکیکیان بە پێی بەرژەوەندی خۆی سیاسەت و ئابوری خۆی رێک دەخاتەوە، جیهانیش دەچێتە چاخێکی نوێی فرە جەمسەری.