عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: چاره‌نووس.
دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم، شه‌پۆل شه‌پۆل خه‌ڵک دڵی به‌م دامه‌زراوه دیمکراسی یه خۆش بوو، به په‌رۆشه‌وه ده‌چوون بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان، دوای گۆڕانکاری 9. 4. 2003، راماڵینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی رژێمی تۆتالیتاری سه‌دام، حکومه‌تی کاتی عێراق دامه‌زرا.
له 30. 1. 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هه‌ڵبژێرا،کورد له پێش راپه‌ڕین و دوای راپه‌رێن، دوای نه‌مانی ده‌سه‌لآتی سه‌دام، له ناو هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پایه و پارسه‌نگ و پێگه‌یه‌کی پڕ له‌سه‌نگ و قورسایی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو، رۆڵی به‌هیزی له بڕیاری سترایجیی و گۆڕانکارییه‌کاندا هه‌بوو.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئه‌نفال کردنی شه‌نگال، تێكشکانی سه‌ربازی داعش و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له عێڕاق، پێشمه‌رگه له ناوەوەو دنیادا ناوێکی دیار بوو، هێمای به‌های پیرۆزی به‌رگری له‌نیشتیمان و مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایه‌تی بوو.
په‌له‌کردن و شپرزه‌یی ریفراندۆمه‌که‌ی 2017، هه‌موو هاوکێشهسیاسییهکانی له کوردستاندا لا سه‌نگ کرد. دوای قوربانییه‌کی زۆر پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌کانیان هه‌ڵکه‌نران، حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه هه‌موو شوێنه ستراتیجییه‌کان، شاری دوزخورماتوو ئه‌نفال کرا، کورده‌کانی که‌رکوک کۆچ و ره‌ویان کرد، جارێکی تر که‌رکوک داگیر کرا یه‌وه. هیچ کام له‌م سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد دانیان به ههڵهوکهم و کوڕییهکانی خۆیاندا نه‌نا.
کورد له‌و پارسه‌نگی به‌هێزه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، هاتنه سه‌ر خاڵی هیچ؟ ته‌نیا له میدیاکانیانه‌وه سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد، به‌شێوه‌یه‌کی چه‌واشه‌کاریی، یه‌کتریان تاوانبار کرد، وه‌ک هیچ ههڵهوکهم کوڕییه‌کیان نەبێت، خوێنی هه‌موو شه‌هیدانی نیشتمان و ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کانیان، له چه‌ند رۆژێکدا به چه‌ند دروشمێکی بریقه‌داری به‌تاڵ، به هه‌ده‌ردا.
ئایا ئه‌م سه‌رکرده سیاسیانه‌ی کورد به‌م هه‌موو ىڕیاره بڕه له عه‌قڵی مهزاجیانەیانهوه. که پڕه له رق و کینه و بوخز و پاشقول گرتن و چاڵ هه‌ڵکردن و تۆڵه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه له یه‌کتری. پڕه له سیناریۆی یه‌کتر سڕینه‌وه، دوور له وتاریی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌م هه‌موو مییدیا زه‌به‌لاحه سه‌قه‌ت و سقوتانهوه، به‌و هه‌موو رۆژنامەنووسە ماستاوچییە کاسەلێسانەوە، بەو هەموو که‌سه ئینتیهازی و ئامیرهو قورمیشانهوه، ده‌بێ رۆڵی کورد و چاره‌نووسی کورد له به‌غداد پایته‌ختدا چی بێت؟
زۆر له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، به‌درێژایی مێژوو، هیچ کاتێ دانیان به زنجیره هه‌ڵه‌کانی خۆیاندا نه‌ناوه، نووسه‌ره ده‌ربارو ئینتیهازی و ماستاوچییه‌کان، به درۆ‌و فیشاڵ، به‌شان و باڵ و رێبازەکانیان هه‌ڵده‌ده‌ن، زۆر له سه‌رکرده سیاسییه‌کان به عه‌قڵی حه‌کیمانه‌یان. درۆ له گه‌ڵ ناخی خۆیان و خاک و خوێنی شه‌هیدان و میلله‌ته‌که‌یان ده‌که‌ن، گوایه ئه‌وان قه‌د هه‌ڵه‌یان نه‌کردوه‌و هه‌ڵه ناکه‌ن.
ستراتیژی زۆر له سه‌رکرده‌کان، به ناوی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌وه، بە پلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و خانه‌وادو بنهماڵەکانیانە.
ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چی له گرێی ئاڵۆزی دەروو نی زۆر له‌م به ناو سهرکردهسیاسییانه بکرێ؟، له زنجیره هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر، له سیناریۆی تراژیدیای سامناکه‌وه بەرەو سیناریۆی سامناکتر هەنگاو دەنێن. ده‌بێ ئه‌م سه‌رکرده سیاسییانه به‌و هه‌موو زنجیره هه‌ڵه گه‌ورانه‌وه، چاره‌نووسی نیشتمانی ئه‌نفال و کیمیاباران و گۆڕه بهکۆمهڵەکان، به‌ره‌و کام هه‌ڵدێرێکی تر‌و کام تاریکستانێکی تر و چ ون بوونێکی تر ببه‌ن؟.