عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: چارەسەری کێشه‌ی ئامۆزاکان!
گوندی ره‌بات و هه‌زارکانی، کەسوکاریی نزیکی یەکترین. بە سەرپەرشتی ئەشرەف ئاغا‌و عوبید ئاغای رەبات و هەزارکانی ماڵی هەموو رە باتییەکان بووە. ره‌باتییه‌کان له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دەوڵەتی سەفەوی، فارسی شیعە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی، تورکی سونی، لە باشووری کوردستان ملیان بۆ هیچ کام له‌و دوو داگیرکەرانەی نیشتمان دانه‌نواندوە. لە هەردوو داگیرکەرەکەی نیشتمان یاخی بوون، رووبەرووی تراژیدیای ماڵ وێرانی و دەربەدەری و کۆمەڵ کوژی بوونەتەوە.
رۆلی ره‌باتییه‌کان لە خەباتی رزگاری خوازی کوردا، نەک وەک تێروانینی خێڵەکی، له جوغرافیای ره‌بات و سەنگاو و قەرەداخ، لەسەر نەخشەی نیشتمان،هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی باڵا بووە، خاوەنی دەیان شەهید و ئەنفالن.
لەم ساڵانەدا کاره‌ساتێک له نێون ئامۆزاکانی گوندی رەبات و هەزارکانی رەبات، لە سه‌نگاو له نێوان وەچەی ئەشڕەف ئاغا‌و عبید ئاغای رهباتیدا سه‌ری هه‌ڵدا، هه‌ردوو خانه‌واده‌که، خوێنی یه‌کترین، ئه‌و کاره‌ساته ناخی هه‌موو کەسێکی هەژاند. هه‌ر هه‌موو رەباتیەکان هاوخه‌می ئازاری ئامۆزا بهڕێزەکانی رەباتن، رەباتیەکانی هه‌زارکانی له‌و کاته‌وه، له هه‌مووکه‌س زیاتر ناخ و ویژدان و دەروونیان ئازاریان ده‌دات، دانیان به هه‌ڵه‌که‌یاندا ناوه، داوای هه‌نگاویی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان لە ئامۆزاکانیان ده‌که‌ن.
گه‌ر ئاوڕێک له ئەزموونی کێشه‌ی عه‌شایه‌رییه‌کانی کورد لە سییەکان و چله‌کان و په‌نجاکان و شه‌سته‌کانی تا حەفتاکان و تا ئێستا لە گه‌رمیان و سەراپا ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بده‌ینه‌وه، هەموو ئەو هەڵەو کارەسات و کێشانە، تەنیا بە زمانی دیالۆگ و لە یەکتر گەیشتن چارەسەر کراوە.
گەر ئامۆزاکان بە دڵێکی گەورەوە، سوود لە ئەزموونی هه‌نگاوی چارەسەری كێشەی ئەو خانەوادانەی پێش خۆیان وه‌ربگرن، بۆ گفتوگۆ‌و لە یەکتریی گەیشتن و بەخشندەیی، ئەوا لێبوردن گەورەترین خاڵی بەهیزو بەهای باڵایە بۆ مرۆڤە گەورەکان، بۆ هه‌نگاوی نوێ، بۆژیانێکی نوی بۆ نەوەکانیان.
گەر ئامۆزاکان لە ئاستی گیان و رۆحی هەست بە لێپرسینەوە دابن، بۆ ئێستا‌و ئایندەی نەوەکانیان، دەبێت رق و کینەو بوغز‌و تۆڵەو تۆڵە کردنەووە لە دڵ و ناخیاندا بسڕینەوە، بە رۆح و گیانی سۆز و خۆشەویستی بۆ رەبات و بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی و خاک، یەکتریی قبوڵ بکەن، بەوەفاو بە ئەمەک بن بەرامبەر بە یەکتریی.
بوار نەدەین بە کەسانی دەروون نەخۆش و خۆپەرست و نیه‌ت خراپ و دووفاق، بە سیناریۆی جیاجیا، یاری بە کارەساتی ئامۆزاکانەوە بکەن، کەسانی زمان خراپ لە پشت ئەم ئامۆزانەوە. هەنگاوی خراپ و رۆڵی خراپ و سیناریۆی ئیزدیواجی بنوێنن.
بۆ ئەوەی ئامۆزاکان و رەباتیەکان و کەساییەتیە نمونیەکانی سەنگاوی گەرمیان، سوود لە کاتەکانی بەردەمیان وەربگرن، بۆ ئەوەی رووبەروویی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر و کاره‌ساتی گه‌وره‌تر نەبنەوە.
ئەرکی هەموو ئامۆزاکان و رەباتیەکانە، بە هەماهەنگی کەسایەتیە نمونییەکانی سەنگاو و گەرمیان، ده‌رگای گفتوگۆ‌و بۆ هه‌نگاوی نوێ بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانیان بکەنەوە.
دڵنیاین هەموو ئامۆزاکانی رەبات، کەسایەتیەکی به‌خشنده‌ی باڵای گه‌وره‌ن، لە ئاستی لێپرسینەوەی بهجهرگانەی ناو تراژیدیای ئازاری کارەساتەکەدان، بە جۆرێک هەڵوێست دەنوێنن، دەرگا لە بەردەم قسه‌ی خه‌ڵکی نیه‌ت خراپ دادەخەن، پەنجەرەیەک بۆ قسه‌ی باشی ئەو کەسێتیە نمونەیانە ده‌که‌نەوە،که رۆڵی کاری باش دەنوێنن بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانیان.
ئامۆزاکان بە هەڵوێستی بەخشندەیی و جوامێریان، به دڵێکی گه‌وره‌وه، بەلۆژیکی عه‌قڵێك لە ئاستی رەبات و سەنگاو و نیشتماندا بێ، بوار نادەن جارێکی تر هەڵە بەرامبەر بە هەڵە بکرێتەوە.
ئامۆزاکان به ئیراده‌یه‌کی باڵای به‌هێز، به ئازایه‌تیه‌کی مه‌ردانه‌و جوامێرانه، هه‌نگاو بە هەنگاو گفتوگۆ قبوڵ ده‌که‌ن، هەڵبژاردنی گفتوگۆ لە نێوان ئامۆزاکاندا، لەسەنگێکی پڕ لەقورسایی گەورەیی لێبوردن دایە، لە باڵاترین شه‌هامه‌تی و بەخشندەیی دایە، بۆ ئەوەی کێشه‌کانیان له‌و سنووە دیاری کراوە دا ،چەق نەبەستێ و ئالۆز نەبێ.
ئەرکی هه‌موومانە به ویژدانه‌وه له ئاستی لێپرسینه‌وه‌دا بین ، بۆنیەتی باش و بۆ هەنگاوی باشی لەبارو گونجاو بۆ ئەوەی سوود له ئەزمونی چارەسەری کێشەی عه‌شایه‌ره‌کانی پێش خۆمان وه‌ربگرین.
له هه‌موو سەردەمەکانی مێژووی هەموو دنیادا، هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر نەکراوە، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ئەزموون و وانه‌ی نوێ فێری نه‌وه‌کانی رەبات و هەزارکانی و سەنگاو بکه‌ن.
( توند‌و تیژیی و ئینکاری و پەیڕەوی پلان و بەرنامەو نەخشەی هەڵەو چه‌ک، چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات و ئاڵۆزتر و دژوار تری دەکات).
ئامۆزاکان بە ئەزمونی بەهای باڵای شەهامەتی و ئازایەتی جوامێریی و بەخشندەیی، لە هەڵوێستی مرۆڤە گەورەو مەزنەکاندا، لە رۆژانی تەنگانەدا دەردەکەوێت، بە دڵێکی گەورەوە گفتوگۆ قبوڵ دەکەن، بۆ کردنەوەی گرێی ئاڵۆزەکان و بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەکان.
ئەمە راوبۆچوونی منە، بۆ ئامۆزاکانی رەبات و هەزارکانی و خزمەکانم، گەر هەر بەڕیزێک راو و بۆچونێکی باشتری لۆژیکانەی هەیە بۆ گفتوگۆ و چارەسەری كێشەکان، دەتوانێت بینوسێت.
بە پێچەوانەوە، هەر راو و بۆچونێکی نیەت خراپی، کەسانی دەروون نەخۆش و زمان ژەهراوی بۆ ئاڵۆزی کێشەی ئامۆزاکان، لەم دیوارەدا جێگای نابێتەوە.
* وێنەی یەکەم گوندی رەبات، وێنەی دووەم گوندی هەزارکانی رەبات.