عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئێواره‌یه‌کی کانوون( هیوا و ئارام و سه‌ردار) ئاوا بوون.
هیوا فایه‌ق فارس، له 1962 له گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له دایک بووه، خوێنکاری ناوه‌ندیی بوو په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌وه کردووه، گه‌نجێکی سه‌رکه‌شی به جه‌ربه‌زه‌و چاونه‌ترس و ئازابوو.
له 1982 دا پێش ئه‌وه‌ی نه‌به‌ردییه‌ک له ناو شاردا ئه‌نجام بدات، ئه‌منی سلێمانی ده‌سگیری ده‌که‌ن، هه‌موو جۆره ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌ده‌ن، هیچ نهێنیه‌ک نادرکێنێ، له ئه‌منی عامه‌ی به‌غداد 7ساڵ حوکمی ده‌ده‌ن و ده‌یگوێزنه‌وه بۆ زیندانی ئه‌بوغرێب.
له 1984 له گفتوگۆی نێوان یه‌کێتی و دەوڵەتی عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ندان زیندانی تر به‌رامبه‌ر چه‌ند دیلێکی سوپای عێراق له رێگه‌ی لیژنه‌ی ته‌نسیق له که‌رکوک دهگۆڕێنهوهو ئازاد ده‌کرێن.
دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆ نه‌گه‌یشت به ئه‌نجام، شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه، له‌سه‌ر دوای سه‌رکردایه‌تی هیواو هاوڕێکانی له ناو شار مانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رزگاری برای پێشمه‌رگه بوو له تیپی 57ی سه‌گرمه، خانووه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی سه‌یوانیان چۆڵ کرد و له گه‌ڕه‌کی ئاشتی خانویه‌کیان به کرێ گرت بوو.
ئه‌منی سلێمانی، عه‌باس ی ئه‌منیان له ئاماده‌یی رۆشنبیر به ناوی مامۆستاوه بۆ جاسوسی دانا، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر خوێندکارانی ئامادەیی رۆشنبیر و مامۆستاکان و بیانکات به به‌عسی.
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له کرده‌وه‌کانی عه‌باس ی ئەمن بێزار بوون، هیوا فایه‌ق و سه‌ردار عوسمان دوو خوێندکاریی لێهاتوو بوون، به‌سه‌رپه‌رشتی ئارام محه‌مه‌د که‌ریم ئه‌ندامی کارای رێکخراوی سلێمانی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی کوشتنی عه‌باس ی ئەمنییان دارێژا، یه‌کێک له جاسوسه‌کان ئاگای له ورده‌کاری ئه‌و پلانه بوو، ئه‌منی سلێمانی له هه‌موو جم و جوڵه‌کانی نه‌خشه‌که ئاگادار کردبوه‌وه.
ئه‌منی سلێمانی چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌کیان له چه‌ند شوێنێکی ده‌ورووبه‌ری ئاماده‌یی رۆشنبیر دامه‌زراند بوو، بۆئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌وانه ده‌سگیر بکه‌ن و په‌ی به زنجیره رێکخستنه‌کانی سلێمانی ببه‌ن.
له 16. 11. 85 هیوا و سه‌ردار، عه‌باس یان له به‌رده‌م ئاماده‌یی رۆشنبیردا به‌سزای گەل گه‌یاند، رووه‌و گردەکەی رهعایه رایان کرد بوو، له‌و کاته‌دا رووبه‌روی مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئه‌من بوونه‌وه، به ده‌م ته‌قه‌کردنه‌وه خۆیان له‌و ده‌ورووبه‌ره ونکرد بوو.
له 18. 11. 1985 رائید ته‌ها به‌رپرسی ته‌واریه‌که‌ی ئه‌منی سلێمانی، هیوایان ده‌سگیر کرد، بورهانی کاکی هیوا سه‌ربازی هه‌ڵاتوو، دوکانی بۆیاخی ئوتۆمۆبیلی له گه‌راجی سهرکارێزههبوو، به‌یانی بوو هێشتا نه‌چوو بوو بۆ سه‌رکاره‌که‌ی، له ناکاو هیزێکی ته‌واری ئه‌من دای به‌سه‌ر ماڵه‌که‌یاندا، کون و قوژبنی ماڵه‌که‌یان گه‌ڕان.
ئه‌منێک ڕووی کردبوه، بورهان:
– ئێره ماڵی هیوا فایه‌قه؟
– نه‌خێر، ئێره نیه.
له‌و کاته‌دا ملازم ئه‌حمه‌د، ده‌ستی برد بۆ ده‌فتر خدمه‌که‌ی کە له سه‌ر مێزی ته‌له‌فیزیۆنی هۆڵه‌که دانرابوو، کردییه‌وه ناوی (هیوا فایه‌ق ) ی بینی، هێستریا گرتی، زۆریان له بورهاندا، چاو و ده‌ستیان به‌سته‌وه‌و گواستیانه‌وه بۆ ته‌وارییه‌که، چه‌ند ئهمنێکیان خۆیان له ماڵی هیوا له گه‌ڕه‌کی ئاشتی حه‌شاردا.
ئه‌و رۆژه ئارام زۆر چاوه‌ڕوانی هیوای کردبوو، ده‌بوایه بیبینێ، بەڵام هیوا دیار نابێ، رووی کردبووه ماڵی هیوا، که له ده‌رگای دابوو، ئه‌منه‌کان ده‌سگیریان کرد،شه‌وی 19. 11. 1985 ئه‌منه‌کان هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی سه‌ردار و ئه‌ویشیان ده‌سگیر کرد.
که چاوی بورهانیان کرده‌وه، خۆی له نهۆمی دووه‌می بیانه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌ی تهواریهکهدا بینییه‌وه، شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ساڵۆنهکهیان ده‌رهێنابوو، کزه بای ساردی پایز زیاتر ساردی کردبوو، بورهانیان به که‌له‌بچه‌که‌ی ده‌ستییه‌وه به‌و عه‌موده درێژه‌وه به‌سته‌وه که لەسهرکاشیهکه پاڵیان خستبوو، شه‌وه‌که‌ی دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌کی زۆر هیوایان به بوراوهییەوه هێنایه ته‌نیشت بورهانی برایەوه، دوای ماوه‌یه‌ک بورهان بانگی هیوای کرد که گوێ له ده‌نگی کاکی بوو، زۆر به کزیییهوه وتی:
– کاکه بورهان، نازانم چۆن ئه‌منه‌کان به وردی ئاگایان له پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانی ئێمه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو له گه‌ڵماندا بن، به‌ڵام ئێمه به‌رگه‌ی هه‌موو ئهشکهنجهکانمان گرت، هیچ نهێنیه‌کمان نه‌درکاندوه.
زینداننیهک وتی: له‌و کاته‌دا ئه‌منه‌کان هیوایان برد بۆ لێکۆڵینه‌وه، دوای دوو سه‌عات هێنایانه‌وه وتی:
– جه‌للاده‌کان ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆریان دام، بوورابومهوه، له حه‌وشه له به‌ر ئه‌و سه‌رمایه فڕێیان دابووم،کاتێ به ئاگاهاتمه‌وه، به ئاسته‌م گوێم له ده‌نگی ئه‌منێک بوو به که‌سێکی تری وت:
– ئه‌مه هیوایه.
– به‌ڵێ خۆیه‌تی.
– یه‌کسه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌که‌م ناسییه‌وه، قه‌د بڕوام نه‌ده‌کرد، هاوڕێیه‌کمان ئاوا جاسوس بێت، که چاوم هه‌ڵبڕی (………)* م بینی.
هیوا ئارام ی زۆر خۆش ده‌ویست، خه‌می ئه‌وی بوو وتی:
-کاکه بورهان تۆ به‌رده‌بی، ده‌بێ هه‌موو تواناتان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئازاد کردنی ئارام.
له‌و کاته‌دا پاسهوانهکە چرپه چرپه‌که‌ی بورهان و هیوای بینی، توڕه‌بوو، به داره‌که‌ی دایگرتنهوهو له یه‌کتری جیا کردنه‌وه. جه‌للاده‌کان به به‌رده‌وامی ئه‌شکه‌نجه‌ی ئارام و سه‌ردارو هیوایان ده‌دا.
یه‌کێک له ئه‌فسه‌رکانی ئه‌منی ته‌واری، له گه‌ڵ ئارام خوێندکاری (کۆلێجی یاسا)ی زانکۆی به‌غداد بوو، له‌وێ ئارامی ناسییه‌وه، پێت وتبوو:
-کاره‌که‌ی ئێوه دیار‌و ئاشکرایه، هه‌رسێکتان نکۆڵی لێ ده‌که‌ن، گه‌ر هه‌ر وا بمێننه‌وه، له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌تانکوژن، به‌ڵکو دان به کاره‌که‌تاندا بنێن، چه‌ند ساڵێک حوکم ده‌درێن، دوایی به لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌کرێن.
ئارام و سه‌ردارو هیوا رووبه‌رووی هه‌موو جۆرەکانی ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و جه‌لاده‌کان بوونه‌وه، به مه‌رگی خۆیان، هه‌موو نهێنیه‌کانیان له گه‌ڵ خۆیاندا برده دووتوێی خاکه‌وه.
بورهان مانگێک له ته‌واریه‌که‌ی سلێمانی مایه‌وه، جەلادەکان هیچ زانیارییه‌کیان لێ چنگ نه‌که‌وت،گواستیانه‌وه بۆ (انضباط عسکری ) ی له حامیه‌ی سلێمانی، پڕبوو له زیندانی، له‌وێ هێمنی برای بینی باوه‌شیان به یه‌کتریدا کرد، بورهان سه‌ری سوڕما بۆ ئه‌و منداڵه‌یان ده‌سگیر کردووه. هێمن به قوڕگێکی پڕ له گریانه‌وه به کاکە بورهانی وت:
– (دایکم و خوشکه‌کانم) له به‌شی زیندانی ژنانن، ئه‌منه‌کان ماڵه‌که‌مانی داگیرکرد.
دوای چه‌ند رۆژێک که‌سێکیان تازه ده‌سگیر کرابوو، بورهانی ده‌ناسی پێ وت:
– هیوای برات و دوو هاوڕێکه‌ی شه‌هید کراون.
بورهان و وه‌ستا عوسمانه سووری بۆیاخچی و ئاکۆ مسته‌فا له ته‌وارییه‌که پێکه‌وه زیندان بوون، دوای ماوەیەک جارێکی تر، له سجنی سه‌ره‌وه له گه‌ڵ بورهان یه‌کیان گرته‌وه، هەموو روداوەکەی بۆ بورهان گێڕایەوەو وتی:
– شه‌وێك ئەمنەکان هه‌موو زیندانیانی تهوارییهکهیان کۆکرده‌وه، به‌رگی سه‌ربازیان له بهرکردین و ریزیان کردین، له‌وکاته‌دا کهسێکێیان هێنا، به‌رگی سه‌ربازی له به‌ردا بوو، ده‌م و چاوی داپۆشرابوو، ئه‌وکه‌سه به‌ریز یه‌ک به‌یه‌ک سه‌یری روخساری هه‌موومانی کرد، سێ که‌سی له ریزه‌که ده‌رهێناو و وتی:
– ئه‌م سیانه مامۆستا عەباسیان کوشت، (هیوا و ئارام و سه‌ردار).
له 17. 12. 1985 لێپرسراوانی ئه‌منی سلێمانی و شێخ جه‌عفه‌ری پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگا کانی سلێمانی، (ئارام و هیواو سه‌ردار ) یان به چاوبه‌ستراوی و کهلهبچهکراوی و به به‌رگی سه‌ربازییه‌وه له‌به‌رده‌م ئاماده‌یی رۆشنبیردا گوله باران کرد.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌کان:
ئه‌م زانیاریانه‌م له مامۆستا بورهان فایه‌ق ه‌وه پێگه‌یشتووه.
* دوای راپه‌رین ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌منی سلێمانی که‌وته ده‌ست جه‌ماوه‌ر ، له وبهڵگهنامانهدا ناوی ئه‌و جاسوسه ی تیا تۆمار کرابوو ،په‌یوه‌ندی به ئه‌منی سلێمانییه‌وه کردبوو، ئه‌وهه‌موو زانیارییه‌کانی هیواو سه‌ردارو ئارام گه‌یاندبووه ئه‌منی سلێمانی ، ببوو به شاهید به‌سه‌ریانه‌وه ، دایکی شه‌هید هیواو شه‌هید سه‌ردار به ده‌سه‌ڵاتدارانیان وتبوو :
-گه‌ر به خێرایی (……..) تاوانبار ده‌سگیر نه‌که‌ن، به‌نیازه، به‌یانی خۆی ده‌رباز بکات و له ئێرانه‌وه رووبکاته هه‌نده‌ران، هیچ گوێیان به داواکه‌یان نه‌دابوو، رێبوار عوسمان برای شه‌هید سه‌ردار به دڵگه‌رمی خۆی چووبوو ئه‌و جاسوسه ده‌سگر بکات، به‌ڵام ( ……. ) ی جاسوس زووتر هاتبووه ده‌ست رێبواری شه‌هید کرد.
* ئه‌منی سڵیمانی خانه‌واده‌ی شه‌هید هیواو ئارام و سه‌ردار ده‌سگیرکرد، ماوه‌یه‌ک له زیندانی حامیه‌و سجنی سه‌ره‌وه زیندان بوون، دواتر گوێزرانه‌وه بۆ سجنی (شرطه الخناق ) له شاری سه‌ماوه، له 1988 به لێبووردنی گشتی ئازاد کران، به تسفیرات گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌منی سلێمانی و شه‌وێک له‌وێ مانه‌وه بۆ به‌یانیه‌که‌ی له (لجنه الاستقبال ) له عه‌ربه‌ت ئازاد کران/ بورهان فایه‌ق.
*ئه‌منی سلێمانی ته‌رمی هه‌رسێ شه‌هیده‌که‌یان به نهێنی له سێ چاڵی نادیار حه‌شار دابوو، به‌هۆی باوکی و خاڵی و مامی و خاڵۆزاکانی شه‌هید هیوا تونیان ئه‌و شوێنه‌ی شه‌هید هیوا بدۆزنه‌وه، شه‌وێکی تاریک نوتک به چرایه‌که‌وه، خۆڵی سه‌ر چاڵه‌که‌یان هه‌ڵدایه‌وه و ته‌رمه‌که‌یان ده‌ر هێنا، هیوا به‌رگی سه‌ربازی له به‌ردابوو، کلێته‌یه‌کی له‌سه‌ردابوو، برینه‌که‌ی هێشتا ته‌ڕبوو، خوێنی لێ ده‌ڕۆیشت، کفنیان له به‌رگه‌که‌ی ئاڵان و له گۆڕستانی شه‌هیدان به خاکیان سپارد / بورهان فایه‌ق.