کان دوندەر: تورکیا، بلێیت ئیتر لەم کاتەدا رۆژئاوا پشت بکەنە ئەردوگان؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە کوردی کردنی/ پشکۆ ئەمین
سەرۆک کۆماری تورکیا (ئەردۆگان) وەک هەمیشە وا بۆ چەندین جارە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە رۆژئاوا هەوڵی رووخاندنی دەدات، لەکاتێکدا کە پێچەوانەکەی راستە،کێشەکەش لەم ناراستیەی ئەردۆگاندایە. ئێستا تەنها پێنج مانگی ماوە بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنەی،کە داهاتووی ئەردۆغان و تورکیاش دیاری دەکات. لەم هەڵبژاردنەدا خەڵکی تورکیا بڕیار دەدات، کە دەنگ بە کێ دەدەن!.
لە دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی گێزیەوە، لە ساڵی 2013دا رەجەب تەیب ئەرۆگان وەک پرۆپاگەندەیەک بە خەڵکی ناوخۆی تورکیا دەڵێت: کە ڕۆژئاوا و (ئەوروپا)ی مەسیحی هەوڵی ڕووخاندنی دەدات. بەڵام لەراستیدا پێچەوانەی ئەمەی ئەردوگان دەیڵێت راستە، ئەمە زۆر جیاوازە لەو واقیعەی دەبینرێت، ئێستا لە کاتی ئەم هەڵبژاردنەدا وەک دەزانرێت و دەبینرێت، ئەردوگان بەهۆی خراپی ئابوریەوە لەکەوتندایە.
دەبینین کە وڵاتانی رۆژئاوا لەکاتی هەڵبژاردنەدا هەوڵدەدەن لەگەڵ ئەردۆگاندا لە پەیوەندیەکی باشدابن و رەخنە لەهەڵسوکەوتی نەگرن. پێویستە ئەوەمان لەبیربێت، کاتێک ئەردۆغان ساڵی 2002 دەسەڵاتی گرتە دەست، رۆژئاوا پیرۆزبای لێکرد. جێگەی ئاماژەپێدانە کە لە نەوەدەکانەوە تورکیا لە قەیرانی ئابووریدا نقووم بووبوو، کەچی ڕۆژئاواوە پێشوازی و پشتگیری لێکراد.
ئەردوگان بەهاتنە سەرکاری خۆی وەک سەرکردەو لایەنگری رۆژئاوا نیشاندا و دەسەڵاتەکەی وەک ڕژێمێکی نیمچە سەربازیی خستە ڕوو، پشتگیری لەدانانی سەربازی ئەمریکی کرد، لەسەر سنوری عیراق، لە کاتێکدا کە سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتە کە لە سۆسیال دیموکرات و پارتە ناسونالیسەکان بوو، رێگەیان نەداو دژی پلانی ئەمەریکا بوون، بۆ جێگیرکردنی سەرباز لەسەر سنووری عێراق. ئەردۆگان بەم سیاسەتە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن و هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە تورکیا لە واشنتۆن پەسەند کرا.
لە هەمانکاتدا ئەردۆگان لە بازرگانیدا لەهجەی لیبڕاڵی دانا و یاساکانی بۆ وەرگرتنی لە یەکێتی ئەوروپا گۆڕیی، بەمە وایکرد ئەستێرەکەی لە ئەوروپا بدرەوشێتەوە.
بەڵام ئەمڕۆ زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا بە سەرسوڕمانەوە، دەبینن کە ئەو ئەردۆغان لە ماوەی 20 ساڵی دەسەڵاتیدا وەرچەرخانێکی گەورەی بەسەرداهاتووە، ئێستا وەک دۆستی پوتین و نەیارێکی ڕۆژئاوا سیاسەت پەیڕەو دەکات.
ئەمرۆ کەسیک نیە باوەڕی بەوە هەبێت کە (ئەردۆغانی لیبڕاڵ)ی ساڵانی سەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵات، لیبراڵی وەک فێڵێک بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی سەربازی و گۆڕینی بە باڵا دەستی خۆی بەکارهێنا، ئێستا کە سەیری ئەردوگانی لیبراڵ دەکەن نایناسنەوەو سەریان لێێ سوردەمێنێت.
لەم نێوەندەدا پێدەچێت دۆخەکە خۆی دووبارە بکاتەوە، دیسانەوە تورکیا لە قەیرانێکی قووڵی ئابووریدایە، زیاتر لە دیموکراسی دوورکەوتۆتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ لە ئۆتۆکراسی نزیک دەبێتەوە.
بەداخەوە کە ئەوساو لەو کاتەدا کە ئابووری نێودەوڵەتی یارمەتی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی دەدا کە ئەردۆگان بوو، ئێستا پارێزگاری لەو کەسانە دەکات کە لە دەسەڵاتدان، واتە ئەردوگان. چوونکە ئەمرۆ دیسان رۆژئاوا پێویستی بە ئەردۆغانە، ئەمجارە بۆ عێراق نا، بەڵکو بۆ ئۆکرانیا.
چاوەڕوان دەکرا،کە ئەو پەیوەندیی خۆشەویستی و ڕق و کینەیەی کە ئۆتۆکراتی تورکی لەگەڵ ئۆتۆکراتی ڕووسیا دروستیان کردوە، بە ڕەتکردنەوەو پشتگوێ خستنی گەمارۆکانی ئەمریکاو ئەوروپا بۆسەر رووسیا، لە لایەن ئەمریکاو ڕۆژئاواوە گۆشەگیر بکرێت، بەداخەوە کە پێچەوانەکەی ڕوویدا.
ئەردوگان ئەمرۆ خەریکە ئەو پێگەیەی لە ڕۆژئاوا لە دەستیداوە دەیگەڕێنێتەوە، چوونکە لە ناوچەیەکدایە کە هەموو چاوەکانی لەسەرە، ئەردوگان توانی کە نێوەندگیری ودانوستان لە نێوان پۆتین و زیلێنسکیدا بکات، تا پوتین رێگە بە هاتنی دانەوێڵە بدات، هەروەها نێوەندگیری لە ئاڵوگۆڕی دیلەکانیاندا کرد، هەروەها لە دانوستانەکانی غازدا هەوڵیدا، بۆیە ئەمرۆ ئەردوگان دیسانەوە بۆتەوە بە دبلۆماتێکی سیاسیی چالاک و گرنگ و پێویست.
ئەردۆگان سیستەمێکی بەرگری S400 لە ڕووسیا بەدەستهێنا، کەچی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداری بە ئۆکرانیا دەفرۆشێت، ئەمە وەک (نموونەی چالاکی دیپلۆماسییەکەی) دەخرێتە ڕوو.
ئەردوگان بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئاشتبوونەوەی لەگەڵ میسر، ئیمارات، سعودیە و ئیسرائیل ئەنجامدا، کە هەموو ئەمانە دوێنێ بە دوژمنی گەورەی دەزانین، ئێستا خەریکی ئامادەکاریە دانوستان لە گەڵ سوریادا، کە تازە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەسەر خاکەکەی ئەنجامداوە بکات.
ئەم دەستپێشخەریە دیپلۆماسیانە کاریگەری سیاسییان لە ناوچەکەدا هێنایە ئاراوە، بەڵام نەیانتوانی یارمەتی ئابووری تورکیا بدات. بۆیە هەر لە پاشەکشەدایە،
پێدەچێت لە پایتەختەکانی ڕۆژئاوا، وا پیویست بکات کە ئەو ئەسپە نەگۆرن، کە لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووبارەکەدا)، وەک دەربڕینێکی تورکی کە زۆر ئاماژەی پێکراوە، بە واتایەکیتر، نایانەوێت کە دەستبەرداری ڕۆڵی ئەردۆغان بن وەک ناوبژیوان.
رۆژئاوایەکان نازانین،گەر ئەردوگان رۆشت هاوپەیمانیەتی (ئۆپۆزسێون) چ سیاسەتێك و دبلۆماسیەتێک دەگرێتەبەر، ئایا گرێبەستی پەنابەران چیلێدێت،سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بەشەر لەدەریای رەشدا چۆندەبێت، ئایا جیاوازتر بیردەکەنەوە لەوشەڕە. بۆیە من دەزانم کە زۆریک لە دبلۆماتکەرانی رۆژئاوا پێیان باشترە لەگەل کەسێکی دیکتاتورو خۆسەپین کاربکەن کە توانای بریاردانی خێرای هەبێت، نەک لەگەڵ ئۆپۆزسێۆنێکی دیموکرات کە بە زەحمەت و درەنگ بریاربدات.
بۆ نموونە سوید ساڵانێکە بە هەستیاریی بەرامبەر بەمافی مرۆڤ و پشتگیری پەناهێندە ناسراوە، ئەوەتا چۆک بۆ ئەو رەشبگیریەی ئەردوگان دادەدات و نەیارەکانی ئەردۆگان رادەستی تورکیا دەکاتەوە، تەنها لەبەر ئەوەی تورکیا رازیبێت بە هاتنە ناو ناتۆوە.
لەکاتێکدا دەزانێت لەتورکیادا پاش چەند مانگێکیتر هەڵبژاردن دەکرێت، کەچی خەریکی هەموارکردنەوەی دەستورو یاسای بنەرەتی سویدن، یاسا بۆ پاکردنەوەی رێگا، بۆ رادەستکردنەوەی نەیارەکانی ئەردۆگان دەکەن.
ئەمە بیرکردنەوەی”Realpolitik”ە زیاترگوێ بە بەرژەوەندی دەدات، نەک بە بیروباوەر، هەوڵدەدات ئەوەی بگرێت و بکات کە دەتوانێت بەدەستی بهێنین،خۆی بەدووردەگریت لەبیروباوەر.
لە لایەکی ترەوە لە تورکیادا هەرچی بنەماکانی دیموکراسیەتە لە سەروەری یاسا، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، چاپەمەنی ئازاد، مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین هەر هەمۆی نەماوەو هەڵوەشاوەتەوە.
پارتی گەلانی دیموکرات (هەدەپ)کە لەهەڵبژاردنەکاندا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، وا خەریکە قەدەغە دەکرێت، سیاسەتمەدارە باڵاکانی کوردیش ماوەی شەش ساڵە لە زینداندانن.
ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ کە بەتواناترین ڕکابەری بۆ ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا سەیر دەکرێت، هەفتەی ڕابردوو بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا و بەشداری سیاسەتی لێ قەدەغەکرا. تورکیا لە ژێر ئەم ئاماژانەدا ساڵی داهاتوو دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان. ئەردۆغان دەتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات،کە ڕۆژئاوای مەسیحی دەیەوێت بیڕوخێنێت، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە، ئەگەر ئەردۆگان برووخێنرێت، ئەوە بەهۆی ڕۆژئاواوە نابێت، چوونکە ڕۆژئاوا نایروخێنێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت