بورهان شێخ رەئوف: كۆنگره‌ی به‌غدای دوو له ئوردن.
كۆنگره‌ی به‌غدا 2 بۆ هاوبه‌شی و هاریكاری رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 20/ 12/ 2022 له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد له ناوه‌ندی مه‌لیك حوسین بن ته‌ڵال بۆ به‌ستنی كۆنگره‌كان، له كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی (به‌حر ئهلمیت) په‌نجا كیلۆ مه‌تری خۆرئاوای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، دوای ئه‌وه‌ی خوولی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی به‌غدای 1 له 28 ئابی ساڵی 2021 له به‌غدا كاره‌كانی به‌ڕێووه‌چوو، به ده‌ستپێشخه‌ری و داخوازی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانۆیل ماكرۆن و عیراقیش و به ئاماده‌بوونی حه‌وت وڵاتی تر. كۆنگره‌ی به‌غدای 2 پشتیوانی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ عیراق لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی.
به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره
به‌شداربووان له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا، جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكاریكردن و پشتیوانی عیراق كرده‌وه، له پێناو سه‌قامگیری سیاسیی و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی و پرۆسه‌ی دیموكراسی به تایبه‌تی عیراق له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا گیرۆده‌ی سه‌ختترین قه‌یران و بنبه‌ستی سیاسی بووبۆوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شداربووان رایانگه‌یاند، پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یران و ململانێ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه له رێگه‌ی وتوێژ و دانووستانه‌وه.
كۆنگره‌ی به‌غدا 2 جگه له ئاماده‌بووانی كۆنگره‌ی به‌غدای 1، دوو وڵاتی تریش ئاماده بوون ئه‌وانیش به‌حرین و سوڵتاننشینی عومان بوون، واته كۆی گشتی گه‌یشته دوازده وڵات كه ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوون، عیراق و ئوردن میوانداری كۆنگره‌كه‌یان كرد، فه‌ره‌نساش خاوه‌نی بیرۆكه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بوو، ئه‌وانی تر، توركیا، میسر، كوه‌یت، سعودیه، ئیماراتی عه‌ره‌بی، قه‌ته‌ر، سه‌لته‌نه‌ی عومان، به‌حرین، ئێران، جگه له نوێنه‌رانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌نجومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
قه‌یرانی سیاسیی له‌ناوچه‌كه
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌موو سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی به‌شداربوو له كۆنگره‌ی به‌غدا 2 هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا نه‌ك هه‌ر عیراق به‌ڵكو ته‌واوی ناوچه‌كه روبه‌ڕووی قه‌یرانی سیاسی و نه‌بوونی ئاسایش بووه‌ته‌وه، له‌پاڵ ئاله‌نگاری تریش وه‌كو ئاسایشی خۆراك و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا، كه ده‌خوازێت زه‌مینه‌سازی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و ئارامی و ئاشته‌وایی بێته ئاراوه بۆ به‌دیهێنانی بواری باشتر بۆ هاوكاری له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ده‌وروبه‌ر، له‌هه‌مانكاتدا كۆنگره‌ی به‌غدا 2 پشتیوانی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ عیراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی، هه‌روه‌ها وڵاتانی به‌شداربووی كۆنگره‌كه پاڵپشتی خۆیان بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق به‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگاكانی وڵات‌دا دووپات كرده‌وه، پشتگیری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراقیشیان كرد بۆ بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له شه‌ڕی چوار ساڵه‌ی تیرۆر و داعشدا وێران بوون.
خاڵێكی گرنگی تر كه كۆنگره زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه و زۆریش به لایه‌وه مه‌به‌ست بوو، ئه‌وه‌بوو كه عیراق دوور بخه‌نه‌وه له هه‌موو ناكۆكی و ململانێكانی ناوچه‌كه و جیهانیش، هه‌روه‌ها رێگه نه‌درێت خاكی عیراق ببێته جێگه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و له خاكی عیراقیشه‌وه په‌لاماری هیچ وڵاتێك نه‌درێت.
پێگه‌ی گرنگی عیراق
پێگه‌ی گرنگی جوگرافی عیراق واده‌خوازێت كه رۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت له یه‌كلاكردنه‌وه و خاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، به تایبه‌تی له نێوان سعوودیه و ئێران‌دا، ئه‌گه‌ر له كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمیدا هه‌وڵێك هه‌بوو به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ئه‌وا زۆر گرنگه حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌نگاوی خێرا‌و كاریگه‌رتر بنێت به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا و به تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنگره‌ی به‌غدا 2 هه‌ل و بواری بۆ ئه‌وه ره‌خساندووه كاری جددی له سه‌ر بكرێت.