شەماڵ بارەوانی/ گێلە فەقێ/ بەشی چوارەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فەقێیەکی شەش ڕوو..!
پشتی حەزرەتی ” مەلا”وە گوێم هەڵخستوە
ئەڵێ: خودایە دەوڵەتی جولەکە و کافرەکان مەحو کەیتەوە
ئەڵێم: خودایە دەوڵەتی جولەکە و کافرەکان مەحو کەیتەوە
ئەڵێ: خودایە تەفڕ و تونایان کەیت
ئەڵێم: خودایە تەفڕ و تونایان کەیت
ئەڵێ: خودایە وەجاغ کوێریان کەیت
ئەڵێم: خودایە وەجاغ کوێریان کەیت
ئەڵێ: بەر و بومیان بە با کەیت
ئەڵێم: بەر و بومیان بە با کەیت

بەم جۆرە بەڕێزان
سی ساڵە
گەوەڕێکی مەڕا ژیاووم
وەک مەڕ ئەلەوەڕم
وەک مەڕ ئەنووم
وەک مەڕ میز ئەکەم
وەک دەنکێکی تەسبیحەکەی مەلا
یەم و ئەچم
هەرچی ئەو ئەیڵێ
وەک تووتی ئەیڵێمەوە
ئەقڵم نیە
كەللـەم نیە
قاچم نیە
لە”ڕیش”ییەوە هەڵامەت هەڵئەمژم”٭
گێلە فەقێ، شیعرێکی نزار قبانییە.

ئەو خەڵکە بووتەوە گاڵتەجاڕ و دەنکە تەسبیحی دەستی مەلاکان و مەلاکان بە دڵی خۆیان ئەو خەڵکە بە مەڕبووە، لە شێوەی مێگەڵ، چۆنیان بوێت، ئاوایان لێدەخوڕن.
ئەو مەڕانەی ئەقڵ و هۆشیاری خۆیان داوەتە دەست مەلاکان. بۆیە نەترسە گیانی من، ئەو خەڵکە مەلا بڵێت:کەر دەفڕێت، هەمووی دەڵێت سەددەقەتە و جەزاک الڵەی بۆ دەکات.
فەقێ گیان چیت گوت؟ هێشتا ترس و سترێست هەیه؟ کوڕم کەر مەبە و بە قسەم بکە و گوێ بگرە بزانە چیت پێ دەڵێم.
گیلە فەقێ، بە خوای مەلا هەیە نیوەی فەتحولقەریب نازانیت و تەنها بڕوانامەی شەشی سەرەتایی هەیە و تەڕپووشەکی هێندەی مەنجەلەکی کردیتە سەرێ خۆی و جبەیەکی مەلایانەی لەبەرکردییە و لۆزانیاریت لە بەرتەمبەلیش، فەقێیاتی بەجێ هێشت. باشیش دەزانیت کە لەگەڵ کێمه.
ئەو فەقێیەی لەگەڵ خۆت فەقێ بوو و پێکەوە لە یەک حوجرە و قوتابخانەیش بوون.
ئەها هەمووجار بەڕێوەبەرەکەتان لە قوتابخانە ئایینیەکەتان، مەلا (بەرەکات)دەڵێم، چۆن چروکی دەکرد و پێی دەگوت:جامەدانیت وەک هی عەلی باپیری گەورە و مێشکت هی مەڕێ و دەست و خەتیشت دەڵێی هی کەرێیە.
ئەو فەقێ بێ عیلم و بێ عەمەل و نەخوێنەوارەی کە هەر لەحزەیەی ڕووێک دەگۆڕیت و ڕێک دەڵێیت شەش ڕووەکانی سەردەمی ستالینە سمێل زلییه.
ئێستا لە ناو شاری خۆی لەو خەڵکەی کردیتە شێخ و عالم و عەلامە و بە دڵی خۆی فەتوای دانسکردن و شت لۆ ئەو خەڵکە مەڕەی دەدات و خۆی پێ ئەکبەر موفتییە و هەرکەسێک، شتێکی لێ بپرسێت، گەر نەشیزانێت، دەڵێت ئەوە مەسەلەکی خیلافییە و عولەمایان و زانایان بۆچوونی جیاوازیان لەسەر هەیه و هەیانە دەڵێت: شەرعەن، موباحە و یەجوز و هەشیانە دەڵێت مەکڕوهە و هەشه دەڵێت حەڕامە و قەتعەن لایەجوز.
کوڕه وڵاهی ڕۆژەکی لە ناو پاسی دەڕۆیشتە ئەوقافی موچە چەورەکەی کاسبی مەلایەتی خۆی وەربگریت، مولحیدەکیش، لە ناو پاسی بوو، گۆتی کاکە مەلا توڕە و عاجز نابیت، ئەگەر پرسیارەکی بکەم؟ گۆتی نانا، گۆتی باشە کو ئەتو لۆم دەسەلمێنی کە خوا هەیه؟
فەقێ دەمی چووە تەڵە و ڕەنگی وەکوو ڕەنگی گووی لەترسان زەرد زەردبوو و نەیزانی هیچ بڵێت!
ئاخری لۆوەی خۆی قورتارکات، چ بڵێ باشە؟
وەڵاهی بوونی خوای گەورەش، مەسەلەکی خیلافییه و زانایان هەیه دەرێتن: گومانم هەیە و نازانم خودا هەیه یان نا!
هەشیانە دەرێت: هیچ خودایەک نییە، ئەعازەنا اللە و هەشە لە عولامایان دەرێت: مەسەلەی وجودی اللە سوبحانە، قەعتەن و سبوتەنو واجبولوجودە و پێویستی ئەسڵەن هەر بە ئەدیلە نییە.
گێلە فەقێ، هەڵە حاڵی مەبە، ئەدیلە، ( بەڵگە) دەڵێم، نەک ئەدیلای کچە گۆرانی بێژی بەریتانی.
کوڕە بەخوای هەر ئەو فەقێ نەخوێندەوارە، دونێ شەو، لە ماوەی سێ سەعاتان، لە سێ کەناڵی ئاسمانی کوردی و لەسێ بەرنامەی جیاواز میوان بوو !
دەزانی به چی نازناوێک داوەتکرابوو و باسی چیدەکرد؟ لە کەناڵێکیان وەک(پێشبینکاری سیاسی) داوەتکرابوو و قسەی دەکرد و دەتگوت فاڵگرەوەی سیاسییە هاهاها.
دەیگوت:کوردستان لە دووهەزار و بیست و چواریدا، ئەگەری زۆرە ببێتە دەوڵەت، ئەها چەند بە فێڵ و زیرەکە و ئەگەرەکی لوخۆی خستیتە ناوێ، عەیب نەبیت.
جا ئەگەر 2024ی کوردستان بوو بە دەوڵەت، دەڵێت ئەها نەمگوت، ئەگەریش قسەکەی ڕاست دەرنەچوو، ئەوکات دەڵێت: من بەڕەهایی قسەم نەکرد و بە ئەگەر قسەم کردیە و فەقێی شەش ڕوو و پێشبینیکاری سیاسی و فاڵچی نەتەوی، فەقێی و درۆزن و فێڵباز، خۆی قورتاردەکات.
هەر ئەو فەقێیە لە دووەم کەناڵ، وەک (خەونناس) بانگهێشتکرابوو و بە دڵی خۆی تەفسیری خەونەکانی دەکرد و خوشکێکی ئیسلامی تێلی لۆکرد، گۆتی مامۆستا: ئافرەت لە خەوندا گێزەر ببینیت، چییە؟
دەزانی کو وڵامی دایەوە؟
خوشکم، خەونەکەت پێمان دەڵێت کە تو وەک پێویست دڵی پیاوەکەت ڕاناگریت و حەقی سەرجێیی نادەیت. کوڕە بە زاتی خوای، فرۆید گوێی لەو قسە قۆڕەی بوایه، یان شێت دەبوو، یانیش ڕێک خۆی دەکوشت هاهاها
جا بڵێ چیتر بەو ژنە داماوە بڵێت باشە؟
خوشکم ئەگەر پرسیاریترت هەبوو، ئەوە دوای بەرنامە تێلم بۆ بکە و برایانی ئیماندار، لە ژووری کۆنتڕۆڵ، ژمارەکەمی وێ بدەن هاهاها
مەلا گێزەر دیارەدەیەوێت مەسەلەی گێزەری زیاتر لۆ ڕۆنبکاتەوە، خوایه گومانم خراب نەبێت.
گێلە فەقێ، لە سێیەم کەناڵیش فەقێ شەش ڕوو، یەک دنیا نازناوی لە پاڵ ناوی خۆی ڕیزکردبوو و لە یەککاتدا، وەک شارەزا لە فیکری ئیسلامی و پسپۆڕ لەبواری مولحید بەزێنی و لێکۆلەرەوە لە جێندەری یەقینیاتە ئایینیەکان و موفتی و خەتیبیش لە مزگەوتی (ئەنا ئەقول)بانگهێشتکرابوو و فشەفشی دەکرد و فەتوای دەدا.
دەزانی لە وڵامی ئەو پیاوە پشکەشکارە گێلەی کە دکتۆرای لەشەریعەت هەیە و مامۆستاشە لە کۆلێژی شەریعەی، ئەو دکتۆرە گێلەی کە ئـەو فەقێ نەخوێنەوارەی داوەت کردبوو لێی پرسی:ژن چی بۆ مێردەکەی بکات شەوانە؟ چی بڵێت باشە؟
وەڵاهی پێویستە، ژن هەموو شەوێک، بەر لەخەوتن، بۆ ماوەی پازدە خولەک، لەبەردەم مێردەکەی هەم مۆزێک بە شێوەیەکی ورووژێنەرانە بمژێت و هەم بە ڕووتیش سەما بکات، تا زەوقی مێردەکەی بجوڵێنێت و گێچی ڕۆمانسیەتی بەرزکاتەوە.
گەر وانەکات، ئەوە گوناحبار و تاوانباردەبێت و مەلائیکەتی خوداش، تا بەیانی نەفرەتی لێدەکەن.
دڵنیام تۆ هۆرمۆناتی کەرێت لەلەشدایه.
کەرە فەقێ، کابرا ئیتر ئاوا زیرەکە بۆ حاڵی خۆی و دەزانیت چۆن نانی خۆی بخاتە ڕوونێ و چ شێوازێک درۆیان بکات و کاتێک لێشی بقەومێت، چۆن فێڵبازانە بە درۆیان خۆی قورتاردەکات و تووش هێندە جەبانیت، خەریکە لەبەر سێ چوار درۆى حیز، زیڕە بکەیت!

…….

٭شیعر: نزار قبانی، وەرگێڕانی”بەدەستکارییەوە”: پشکۆ ناکام”.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت