عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: خاڵه شێخ سدیق ی چۆخماخ.
شێخ سدیق شێخ فه‌ره‌ج شێخ له‌تیف له 1932 له گوندی چۆخماخ ی سه‌ر به ناوچه‌ی ماوه‌ت له دایک بووه، ته‌مه‌نی 8 ساڵ بووه، باوکی ماڵئاوایی یه‌کجاری له ژیان کردوه.
چۆخماخ یەکێکە لەگوندێکی جوان و دڵگیرەکانی دۆڵی جافایەتی، هه‌ر چوارده‌وری ئاواییه‌که ده‌شته، پره له دارستان و سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگار، شوێنێکی ستراجییە و که‌وتوه‌ته نێوان چیای [ئاسنگه‌ران، پیربایز، تاته شین، پیره‌مه‌گرون].
شێخ سدیق له سه‌رەتادا لای باوکی وانەی سەرەتایی ئاینیی خوێندووە، دواتر لای مه‌لا خدری خوڕخوڕه خوێندویەتی، له مزگه‌وتی شێخ سه‌لام به‌رده‌وام بووه له سه‌ر خوێندن. له 1949 به هۆی مه‌لا عه‌لی سوسێ وه، په‌یوه‌ندی به رێکخراوی 5 ی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردوه. له 1958 له گوندی هه‌نارانی خوارو له گه‌ڵ [کوێخا حسین ] ی هه‌ناران ئه‌نجومه‌نی جوتیارانیان دروست کردوه. له 1960 دا به‌شداری مانگرتنه‌که‌ی سلێمانی و له 1961 به‌شداری له خۆپیشاندانی چیای خه‌له‌کان و ئه‌زمری کردووه. له1962له قۆپی قه‌ره‌داغ کراوه به‌لێپرسراوی ناوچه‌ی سه‌رچناری سه‌ر به لقی 4ی پارتی.
له1. 1. 1974 په‌یوه‌ندی کردوه به [کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردوستان ] ه وه.کادرێکی کۆمه‌ڵا یه‌تی و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی گونده‌کان و ناو هێزی پێشمه‌رگه بووه له سنووری ( چۆخماخ، مێوڵاکه، سنگر، قوڵهچاخ، گاپیڵۆن، مالومه، گه‌ره‌دێ، گه‌وره‌دێ).
ڕاوو و بۆچونه‌کانی لۆژیکانه هەبوو، بۆ کردنەوەی گرێی کێشە ئاڵۆزە کۆمەڵاتیەکان و چارەسەرکردنی بە زمانی برایەتی و خۆشەویستی و رۆحی مرۆڤایەتی بۆ ئاشتی، دەیان كێشەی کۆمەڵایەتی گوندەکانی چارەسەر کردووە.
خاڵه شێخ سدیق لە رۆژە سەختەکاندا، رۆڵی سەرەکی دیاری مێژووییی هه‌بووه له هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان. رۆڵی هه‌بووه له دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی گوندە کان.
که‌سایه‌تیه‌کی رۆشنبیر رووخۆش و کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریی هه‌ردوو شۆرشه‌که بووه، هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له سه‌ر لێوه‌کانی بوو. رشتەی مرواریەک بوو، لە نوکته‌ی حازر به‌ده‌ست، بە تەکنیکێکی هونەری واجوان ئەو نوکتانەی دەگێڕایەوە، دەبووە مایەی تێڕامانی بەرامبەرەکەی.
خاڵە شێخ سدیق ڕێزی هەموو كەسێکی دەگرت، زۆر به‌وردی گوێی له به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌گرت، خاوه‌نی بیر‌و تێراونینێکی زۆر کراوه‌و پێشکه‌وتوخواز بوو، بە بەردەوامی کتێب و سەرچاوەی جیاجیا ی دەخوێندەوە.
ماڵێ خاڵە شێخ سدیق و کاک ئومێدی کوڕی لە چۆخماخ، ماڵی زۆربەی پێشـمەرگەو ئەو کەسانە بوو کە روویان دەکەوتە ناو چۆخماخ.
دوای مانگێک له سه‌ر پێخه‌فی مه‌رگ له سه‌عات 12 نیوه‌رۆی 15. 12. 2016 له شاری سلێمانی ماڵئاوای له ژیان کرد.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts