عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ساڵی نوێ له باوه‌شی نه‌هامه‌تییه‌کان.
1/1 ی ههمووساڵێ شاری سلێمانی له باوه‌شی کریسمسی سه‌وزو وه‌رزی زستاندا، دیمه‌نێکی رۆمانسییانه‌ی جوانتر‌و رازاوه‌تر له رۆژانی تر وه‌رده‌گرێت.
باڵای دره‌خت و کۆشک و شه‌قامه‌کان و بازاڕ و گه‌ڕه‌که‌کان، له باوه‌شی چراخانی سه‌وزو زه‌ردو سوور‌و شین و په‌مه‌یی و ته‌واوی ڕه‌نگه جوانه‌کانی سروشتدا ده‌دره‌وشێنه‌وه. به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان له دوای راپه‌رین و گۆرانکاری 9. 4. 2003 هیچ ژیانێکی نوێیان له سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌له‌مانی کوردستاندا نه‌بینی. جگه له شه‌ڕی کورسی ده‌سه‌ڵات و ململانێی نابەجێی حیزبایه‌تی، داڕمانی ژێر خانی ئابوری کوردستان، جیاوازی نێوان شارەکان و مه‌رگه‌سات، نه‌هامه‌تیان بۆ هێناین.
حه‌زره‌تی مه‌سیح له شه‌وی 25. 12 له ئه‌شکه‌وتی [به‌یت له‌حم ] نزیک ناسرهدا له‌دایک بووه. له‌و رۆژه دا ته‌واوی مه‌سیحی یه‌کانی کوردستان و جیها ،کڵێسه‌و ماڵ و گه‌ره‌ک و شه‌قامه‌کانیان ده‌ڕازێننه‌وه‌و یادی ئه‌و رۆژه پیرۆزه ده‌که‌نه‌وه.
کریسمس ئه‌و دره‌خته‌یه هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به‌رگی سه‌وز ده‌پۆشیت. هێمایه بۆ به‌خشه‌نده‌یی مه‌سیح. که به‌رزگارکه‌ری مرۆڤایه‌تی ئاماژه بۆ ژیانی هه‌میشه زیند و سه‌وزی مه‌سیح ده‌کات، که‌رۆژی له دایک بوونیه‌تی.
گڵۆپه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌که داگیرساوه‌کان، نیشانه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ن که له‌و شه‌وه تایبه‌تمه‌نده‌دا له ئاسمان داگیرساون. ئه‌مانه باڵای په‌یکه‌ری بچوکی حه‌زره‌تی عیسا به منداڵی و مریه‌م و یوسف و شوانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ڕازێننه‌وه. کهئاماژە بە پیرۆزیی له‌دایکبونی مه‌سیح ده‌کات. له‌و رۆژه‌دا مه‌سیحی یه‌کانی کوردستان و جیهان. له گه‌ڵ موسڵمانه‌کانی دنیا هه‌ست به‌سۆزو خۆشه‌ویستی و ئاشتی ده‌که‌ن.
1/1 -ی هه‌موو ساڵێ بابا نۆئێل بۆیادی رۆژێکی نوێ، ساڵێکی نوێ، له‌باوه‌شی ئاشتی کوردستان و جیهان، له‌شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا، هه‌موو ماڵ و شه‌قام و کۆڵان و شه‌قام و گه‌ره‌که‌کانی شار به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌و دیاری جوان جوان ده‌به‌خشێت به منداڵان. منداڵان وه‌کو په‌پوله له هه‌موو لایه‌که‌وه حه‌ز ده‌که‌ن به‌سه‌ر باڵای پڕ له خۆشه‌ویستی و پاکێتی و میهره‌بانی بابا نۆئێلی خۆیاندا بفرن. بنیشنه‌وه، ده‌سته‌کانی بگوشن، تا گوێ له رازه پر له پهنهانییهکانیان بگرێ و دیارییه‌کانی ده‌ستی وه‌ربگرن.
بابانۆئێل هێمای خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و به‌خشنده‌ییه. باوکی رزگارییه. له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی شانزه ئه‌وروپییه‌کان بابا نۆئێلیان کرد به داستان و هێما بۆساڵی نوێ، تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. چیرۆکی خۆشه‌ویستی بابانۆئێل ئێستا شێوه‌یه‌کی هونه‌ری په‌روه‌رده‌یی نوێی وه‌رگرتوه، که پڕاو پڕه له‌دنیای به‌فرینی منداڵان.
ساڵی نوێ و دیارییه‌کانی بابا نۆئیل پیرۆز بێت له‌منداڵانی کورد‌و جیهان له باوه‌شی کورستانێکی پر له ئاشتی و دڵنیایی و خاوه‌ن وتاریی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
کۆتایی به عه‌قڵی مه‌زاجیانه‌ی نەخۆشی تاک رەوانەی ده‌سه‌ڵاتی نەرجسیانەی ئه‌م سهرکردانەی کورد بێنین. نیشتمانیان کردوه به دۆزه‌خی برسێتی و نه‌هامه‌تی و گەندڵستان.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts