عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: پێشمه‌رگه و جاش.
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردی، له دوای راپه‌ڕینه‌وه، ئه‌وه‌نده دادپهرهرن، جیاوازی نێوان شەهید و خائین – پێشمه‌رگه‌و جاشیان له لیستی شه‌هیدان و خانه نشیناندا نه‌هێشت.
گه‌ر به وردی و قوڵی بڕوانینه، وێنه‌ی سوتاندنی ئەو تراکتۆرە و دەیان تراژیدیای جەرگ بڕ و غەدر، گه‌ر چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی روداووه‌که، بۆ هه ر که‌سێک له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر، نیشتمانێکی تر باس بکه‌ین، بڕواناکه‌م هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت له ئاستی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌دا، نوقمی شه‌رم نه‌بێ و بێ ده‌نگ بێ، له ناخ و ویژدانی خۆیدا، هه‌ست به ئازارێکی ئاڵۆزی ده‌رونی و رسوایی قوڵ نه‌کات.
ته‌نیا سه‌رکرده‌کانی کورد نه‌بێ، شانازی به‌م تراژیدیا و ئه‌م جۆرە سیناریۆ ی کورد کوشتن دەکەن، به سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری و شکۆ ی ده‌زانن.
ئه‌م سه‌رکردانه، وه‌ک سه‌دام مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و جاش و مسته‌شارو خائین و جاسوسانه ده‌به‌خشن، که به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق، توانیویانه ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه له ناو به‌رن، له‌و سه‌رده‌مه دژاوار و ئالۆزه‌دا. رووبه‌رووی پرۆسەی ته‌عریب و خاپورکرنی گونده‌کان دە بوونه‌وه بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەی دروستکردنی ئۆردگاکان تێک بشکێنن.
هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی کورد خه‌ت مائیل بوون، فایله‌کانیان به‌ڵگه‌ی ته‌واون دۆکۆمینتن، هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسایه‌ک ناتوانێ وشه‌و رسته‌و زانیاری و راپۆرتەکانی ناو ئه‌و فایلانه بسڕێته‌وه.
هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کان به نه‌خشه‌و پیلان، له‌و سه‌رده‌مانەدا پەیوەندیان بە ده‌یان جاش و مه‌فره‌زه خاسه‌و ره‌فیق حیزبی و ره‌فیق سه‌دام و نه‌سیر موته‌قه‌دیم و جاسوس و خائینەوە هەبووە.
وه‌ک له وێنهکەدا تراکتۆرەکە دیارە، ئەو سەرۆک جاشانەی ئەو مەرگەساتەیان ئەنجام داوە. به جیهازی تایبه‌تی بە بەردەوامی پەیوەندیان بە ئیستیخباراتی عه سکه‌ری سوپای عێراقی لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنج، له که‌رکوک و هه‌ولێر هەبووە. به ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی به هاوکاری هێزه‌کانی سوپای عێراق و کۆپته‌ر، تاریک و لێڵی به‌یانیان خۆیان ده‌گه‌یانده ناو گوند‌و شوێنه چه‌په‌که‌کانی نێو گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان.
به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه‌و که‌رت و هه‌رێمه‌کاندا ده‌گه‌ڕان، بۆ ئه‌وه‌ی ئە و پێشمه‌رگانە گوله باران بکه‌ن، یا دەستگیریان بکەن و بۆ مشتێ پاره بیفرۆشن.
دوای راپه‌رین زۆر لەو سه‌رکردانه و سەرەک جاش و جاسوس و خائینان، ده‌یان ته‌لار و کۆمپانیای جۆراو جۆریان له‌سه‌ر خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندە شەهیدانە دامه‌زراند.
ئێستا ئه‌و جاش و خائین و جاسوس و مسته‌شارو ئه‌و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه، هاورێی گیان به گیانی ئەو سهرکردانەن، پێکه‌وه پێکی ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌کان هه‌ڵده‌ده‌ن.
ئیستا ناوی ئه‌و جاشانه‌ی به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م نیشتمانه کوژراوه، له ناو لیستی شه‌هیدانی نیشتماندایە، به پله‌ی باڵای جیاجیا تۆمارکراوە، ناویان له لیستی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه به جۆرێک تۆمارکراوە، پله‌کانیان زۆر له شه‌هیدو پێشمه‌رگه دێرینه‌کان باڵاتره. ئه‌مه‌یه کۆمیدیای پڕ له تراژیدیای سایکۆلۆژی عه‌قڵی سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی رزگاریخوازی کورد.
بروانه ئه‌م سه‌رکردانه چه‌ند دادپهرهرن، چه‌ند به به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ی چڕ و پڕ، له دوای راپه‌رین و په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
جیاوازی نێوان شەهید و خائین – پێشمەرگە و جاشیان نەهێشت.
+ له شه‌وی 29- 30 /1979 سیروان تاڵه‌بانی فه‌رماندی هه‌رێمی 5 قه‌ره‌داغ و حه‌سه‌ن خاوێ ی و عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات که‌رکوکی و محه‌مه‌د که‌ریم و هه‌ژار، له کاتی گه‌رانه‌وه‌یان له سه‌کردایه‌تی یه‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، له گوندی زێڕین جۆی شاره‌زوور دهکەونه
که‌مینێکی جاشه‌وه و دواهه‌ناسه ده‌سپێرن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts