عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: دکتۆر ساجید و هه‌ڵوێسته باڵاکانی.
که له شاخ بوون، خاوه‌نی تفه‌نگێک و 6 مه‌خزه‌ن فیشه‌ک و تاقمێکی ریش تاشین و مهتارهیهکی ئاو و چارۆکه‌یه‌ک نانەرەقەی خه‌ڵکی ئاواییه‌کان بوون، گیرفانه‌کانیان خاڵی بوو، به‌ڵام ناخیان پڕبوو له‌خۆشه‌ویستی خاک و خه‌لک.
دوای راپه‌رین بوون به خاوه‌نی کۆشک و ته‌لار و به‌نزینخانه و کۆمپانیای زه‌به‌لاح. ده‌فته‌ره دۆلاری ناو قاسه‌ی بانقی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌یان کاسه لێس و ماستاوچی و کەسێتی پەڕپوتیان له ده‌وری خۆیان کۆکرده‌وه.
ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێی شاخییان، به‌ده‌م ئازاری برینی چالاکی و نەبەردی و داستانه‌کانی شاخ، بێچاره سه‌ر و به ئازاری بێ وه‌فایی ئه‌مانه‌وه‌و سپڵه‌یی شۆڕش و راپه‌ڕین و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، به‌رێ ده‌که‌ن.
ئه‌م ده‌م و چاوانه ده‌مێکه له گه‌ڵ کۆنه به‌عسی و ماستاوچی و ئینتیهازییهکاندا شه‌ریکن، هه‌موو کار‌و باره نهێنییه‌کانیان و به‌رژوه‌ندییه خهیاڵاوییهکانیان لە گه‌ڵ سه‌رانی ناو حیزبه‌کان و سه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم دایه، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نهرجسیهتیاندا، براو هاوڕێی گیان به گیانین.
رۆژانه لێره‌و له‌وێ له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کاندا هه‌موویان پێکه‌وه، پێکی قازانجی خه‌یاڵاوی و ده‌سکه‌وتی گه‌وره له شه‌وه پهمهییهکانیاندا، له‌سه‌ر خوینی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانیانی سیاسی و ئەنفال و ره‌نج و ماندووبوونی خه‌ڵک هه‌ڵده‌ده‌ن.
له ناو ئه‌م هه‌ڵپه هه‌ڵپی ده‌سکه‌وت و قازانج و جه‌رده‌یی و دنیای خۆپه‌رستی ئه‌م ده‌م و چاوانه‌دا، روخسارێکی پڕ له به‌های شکۆمهد ده‌بینین، وه‌ک زیندانی سیاسی و پیشمه‌رگه‌ی ون هەبوو، تا دواهه‌ناسه‌ی هه‌ر کرێچی ماڵان بوو. له گه‌ڵ ئازار‌و موعاناتی خه‌ڵکدا دەژیا، هه‌موو ته‌مه‌نی زیندانی و پێشمه‌رگایه‌تی ئەو، بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک بوو.
ئه‌و کەسێتی یە شکۆمه‌نده نمونه‌ییه دکتۆر ساجید بوو، به‌قه‌د هه‌موو خۆپه‌رستی و دنیای نه‌رجسیه‌تی ئه‌وان، پڕ بوو له رۆحی خۆشەویستی و به‌خشنده‌یی و میهره‌بانی. به‌قه‌د هه‌موو چاو چنۆکی و به‌رچاو ته‌نگی و ره‌زیلی ئه‌مانە، پڕبوو له نه‌فس به‌رزی و هه‌ستی خۆشەویستی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی. هیچی بۆ خۆی نه‌ویست، هه‌رچیه‌کی هه‌بوو ده‌یبه‌خشی به خه‌ڵک. به قه‌د باڵای ته‌لاره‌کانیان، پڕ بوو له عیزه‌تی نه‌فسی گه‌وره. به کرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌کانی، بەو دەسەڵاتدارە نەفسیەت نزمانەی وت:
له سایه‌ی عیزه‌تی نه‌فسم
سه‌ر شۆڕ ناکه‌م بۆ هیچ که‌سێ
سه‌ربه‌رزیمه که نایه‌ڵێ
ده‌مم به‌رم بۆ هیچ ده‌ستێ!
- وێنه‌که به‌هادین مه‌جید و دکتۆر ساجید – ه له ساڵی 1982له گوندی قازانقایهی قه‌ره‌داخ و لە ئەرشیڤی بەهادین مەجید وەرگیردراوە