بورهان شێخ رەئوف: ئه‌و یاسایانه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كان په‌كی خستوون.
دوو ده‌یه‌یه ناكۆكی و ململانێی سیاسی زۆر پڕۆژه یاسای گرنگی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق په‌ك خستووه، كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به ژیان و خواست و هیوا و ئامانجی هاووڵاتیانی عیراقه‌وه هه‌یه، ئه‌و پڕۆژه یاسایانه له خولێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دواده‌خریت بۆ خولێكی تر، به‌هۆی ناكۆكی و كێبڕكێی نێوان لایه‌نه سیاسیهكانەوە، به‌ڵام ئێستا له‌م خوله‌دا و دوای ساڵێك له بنبه‌ستێكی سیاسی سه‌خت، هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌یشتوونه‌ته قه‌ناعه‌تێك كه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و ناكۆكییانه وه‌لابنرێن بۆئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی بێته ئاراوه.
پڕۆژه‌یاساكان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه
هه‌ربۆیه ئێستا لیژنه‌ی یاسایی ئەنجومەنی نوێنه‌ران رایگه‌یاندووه كه 170 پڕۆژه یاسا له‌م خوله‌دا ئاماده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت و رووناكی ببینن، ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی له‌خوله‌كانی پێشوودا دواخراون، لیژنه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌دا تێبپه‌ڕێنرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، دیارترینیان یاسای خزمه‌تی شارستانی و یاسای ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به (عشوائیات) ناسراون و خانوویان له‌سه‌ر كراوه و یاسای چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆر یاسای تریش، له‌وانه‌ش گرنگتر یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023یە كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له زووترین كاتدا حكومه‌ت ره‌شنووسه‌كه‌ی ته‌واوبكات و ئاڕاسته‌ی ئەنجومەنی نوێنه‌رانی بكات بۆئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای وه‌رزی دووه‌می یاساداناندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، دوای ئه‌وه‌ش ده‌ستده‌كه‌ن به پڕۆژه یاسا پهكخراوهكانی پێشوو.
له راستیدا بوونی هه‌موو ئه‌و پڕۆژه یاسا پهكخراوانه ئاماژه‌یه‌كی روون و راشكاوه بۆ بوونی ناكۆكی سیاسی سه‌خت و راسته‌قینه له‌نێوان پێكهاته‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقدا به‌هۆی هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕیوه، هه‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی گروپه تیرۆریسته‌كانه‌وه تا خۆدزینه‌وه له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور.
له هه‌مانكاتدا سه‌رقاڵبوونی ئەنجومەنی نوێنه‌ران به‌م هه‌موو پڕۆژه یاسا كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی خوله‌كانی پێشووه‌وه، ئه‌و بواره ناهێڵێته‌وه بۆ ئه‌ندامانی ئەنجومەنی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی خۆیان ببینن، كه چاودێریی وردی رۆژانه‌ی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ته. به‌ڵام ئەگەر ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و سه‌قامگیرییه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی سودانی و هاوپه‌یمانی ئیئتلافی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت هاتۆته ئاراوه، له پاڵ هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارنامه وه‌زارییه هاوسه‌نگه‌ی كه له‌سه‌ری رێكه‌وتوون، بخرێته مه‌یدانی پراكتیكییه‌وه، به دڵنییاییه‌وه زه‌مینه‌ساز و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ده‌رچوواندنی به‌شی زۆری پڕۆژه‌یاساكان، به‌ڵام هه‌ر هێز و لایه‌نێكیش به‌ربه‌ست دروست بكات بۆ ئه‌و حكومه‌ته و كارنامه‌كه‌ی، خزمه‌ت به عیراق و گه‌له‌كه‌ی ناكات و خوازیاری درێژه‌دانه به‌مانه‌وه‌ی دۆخی پڕ ئاژاوه و شلۆقی پێشوو.
دامه‌زراندنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی فیدرالی
لایه‌نێكی تری گرنگ كه زۆر پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت ته‌واوكردنی دامه‌زراندنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵییه له عیراقدا، كه له ده‌ستووردا هاتووه و ده‌بێت به یاسا رێكبخرێت و گرنگترینیان ئەنجومەنی فیدراڵی عیراقه (مجلس الاتحاد) كه ئیتر دواخستنی هیچ پاساوێكی نییه.
به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی وه‌كو له كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه، كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانییه و ناكرێت و نابێت خه‌مساردی تیابكرێت و دوابخرێت
به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی وه‌كو له كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانیدا هاتووه، كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانییه و ناكرێت و نابێت خه‌مساردی تیابكرێت و دواخستن به‌خۆیه‌وه ببینێت، هه‌روه‌ها دابینكردنی هه‌لی كار و خزمه‌تگوزراییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هاونیشتمانانی عیراق پێداویستی ئه‌م قۆناغه‌ن و ئه‌گه‌ر له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دا، سه‌ره‌تاكانی چاره‌سه‌ركردنی ده‌رنه‌كه‌ون ئه‌سته‌مه ئه‌م حكومه‌ت بتوانێت درێژه به ژیانی خۆی بدات.