عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: دکتۆر ساجید و هه‌ڵوێسته باڵاکانی/ بەشی سێیەم.
3
رۆژێک دکتۆر ساجید له ماڵی خۆیان بوو له گوندی قازان قایه، له ناکاو نه‌خۆشێکیان به ترا کتۆر گه‌یانده لای، هه‌موو جه‌سته‌ی ئاوسا بوو، بلۆقی کردبوو، هه‌ناسه‌کانی زۆر ته‌نگ بوو، به‌ئاسته‌م ده‌یتوانی هه‌ناسه بدات. دیاربوو شتێک پێوه‌ی دابوو، ژه‌هراوی کردبوو، خه‌رێک بوو ده‌خنکا، باری ته‌ندروستی له مه‌ترسی دابوو. دکتۆر ساجید به‌خێرایی به‌پێی ئه‌زموونی خۆی چه‌ند ده‌رزییه‌کی دژه ژه‌هری له نه‌خۆشه‌که‌دا، ورده ورده هه‌ناسه‌کانی ئاسایی بوەوه‌و چاک بووه‌وه، دوای چه‌ند رۆژێک ئه‌و نه‌خۆشه، مشتێ پاره‌ی بۆ دکتۆر ساجید هێنا. دکتۆر که پاره‌که‌ی بینی، رووخساری تێک چوو، زمانی له گۆ که‌وت نه‌یده‌زانی چی به نه‌خۆشه‌که بڵێ، له‌و کاته‌دا خاڵه به‌هادین مه‌جیدی پورزای دکتۆر ساجید، به‌روو خۆشییه‌وه‌و بەهێمنییەوە به نه‌خۆشه‌که‌ی وت: ئه‌م ده‌رزیانه هی شۆڕشه، دکتۆر ساجید- پێشمه‌رگه‌یه‌و ئه‌رکی سەرشانی خۆی جی به‌جێکردوه‌وه، که‌ی تۆ رێت که‌وته شار، ده‌توا نیت به‌و پاره‌یه چه‌ند ده‌رزیه‌ک بکڕیت، بۆ نه‌خۆشێکی وه‌ک خۆت.
4
خه‌می نەداران
له ساڵی 1998 کاک ئازاد جاف له دانیمارکه‌وه ته‌له‌فون بۆ دکتۆر ساجید ده‌کات: دکتۆر گیان لێره حه‌بی ( میترۆساکت )- یان بۆ نوسیوم بۆ نه‌خۆشی رۆماتیزمه‌که‌م، ئه‌م حه‌به زیاتر بۆ نه‌خۆشی (وه‌ره‌م ) به‌کارده‌هێنرێ، به‌ڵام دکتۆره‌که‌ی ئێره ده‌ڵێت: ئه‌م حه‌به ئیلتیهابی رۆماتیزم ده‌وه‌ستێنێت:
دکتۆر ساجید وتی: ئازاد گیان په‌له‌م لێ مه‌که با له‌و دکتۆره پسپۆره‌ی هاوڕێم پرسیار بکه‌م، وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه.
دوای چه‌ند رۆژێک دکتۆر ساجید تیلی بۆ کاک ئازاد کردوو وتی: ئه‌و ده‌رمانه زۆر باشه، لێره ده‌ست ناکه‌وێت، چه‌ند نه‌خۆشێکمان هه‌یه ده‌ست کورت و نەدارن و پێویستیان به‌و حه‌به‌یه، به‌ڵکو هه‌وڵ بده‌یت حەبی زیاترت ده‌ست بکه‌وێت و بۆم بنێریت. کاک ئازاد جاف، باسی ژیانی پر له تراژیدیای ئابڵوقه‌ی ئابوری و ئازار‌و موعاناتی نه‌خۆشه‌کانی کوردستانی بۆ دکتۆره‌که‌ی دانیمارک کردبوو، ئه‌ویش رێژه‌یه‌کی زیاتری له‌و حه‌به‌ی بۆ کاک ئازاد نوسی،گه‌یشته ده‌ستی دکتۆر ساجید له سلێمانی، له دکتۆره پسپۆره‌کهشه‌وه ده‌گه‌یشته نه‌خۆشه نەدارەکان.
5
ئێوارەی 6 / 3 / 1991
نیوه‌ڕۆی 6 / 3 /1991 شاری سلێمانی کشومات بوو، کۆپته‌رێك له که‌رکوکه‌وه گه‌یشته سه‌ر ئاسمانی شار، چه‌ند سوڕێکی به‌سه‌ر سلێمانیداداو گه‌ڕایه‌وه، قوات خاسه‌و ته‌واری به چه‌که‌کانیانه‌وه هه‌موو شه‌قام و به‌رده‌م باره‌گاکانیان گرتبوو. ترس له‌روخساریاندا ده‌باریی، میلی چه‌که‌کانیان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵکی شار کرد بوو.
ئا له‌و ساتانه‌دا دکتۆر ساجید چه‌ند کڵاشینکۆف و چه‌ند ده‌مانچه‌یه‌ک و چه‌ند مه‌خزه‌نێکی پڕ له فیشه‌کی پێچابوه‌وه‌و گه‌یاندیه چێشتخانه‌ی کوێستان له شه‌قامی مه‌وله‌وی. به‌یانی 7/ 3 ڕاپه‌رین به‌رپا بوو، نیوه‌ڕۆی 9/ 3 کاک ئازاد جاف رووی کرده ماڵی دکتۆر ساجید، دکتۆر ساجیدی له هه‌یوانه‌که‌دا بینی، بیجامه‌ی له‌به‌ردابوو، رۆبێکی به‌سه‌ر شانه‌وه‌بوو، به‌کزی دانیشتبوو، ئازاد جاف توشی تێڕامان بوو، باڵی خه‌یاڵ گه‌ڕاندییه‌وه: د کتۆرساجید خۆی رۆڵی سه‌ره‌کی له راپه‌ڕیندا بینیوە، ئاوا ئێستا لە ماڵەوە ئاسایی دانیشتووه، ده‌یان که‌سی تریشی بینی، هیچ رۆڵێکیان له راپه‌ڕینه‌که‌دا نه‌بووه، به‌ڵام تاقم و فیشه‌کدانیان له خۆیان به‌ستووه‌و به چه‌که‌کانیانه‌وه، خە‌ریکی جه‌رده‌یی و داگیرکردنی خانووی ئه‌منه‌کان بوون.
6
ته‌لاره گه‌وره‌که‌ی دکتۆر ساجیده؟
دوای مانگێک له ماڵئاوایی دکتۆر ساجید له ژیان، له دانیشتنێکی تایبه‌تیدا به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ی دکتۆر ساجید و چه‌ند به‌رپرسێکی تر، لێپرسراوێکی دیار و ناسراو، روو ده‌کاته خانه‌وادەی دکتۆر ساجید و ده‌ڵێت: که ئه‌م خانوه‌م بینی دکتۆر ساجید تیا ده‌ژیا، توشی تێڕامان بووم. وام ده‌زانی له ته‌لارێکی گه‌وه‌ردا ده‌ژی!.
سه‌رچاوه/ ئه‌م زانیاریانه‌م له به‌رێزان خاڵه به‌هادین مه‌جیدی هاوڕێ و پورزای دکتۆر ساجید وکاک ئازاد جاف ی هاوڕێ ی پێگەیشتووە .
* ئه‌م وێنه‌یه‌م له برای به‌رێز کاک ئاسۆ عه‌زیز وه‌رگرتووه.
له راسته‌وه/ کاک سوهام-ی کادر، مامۆستا رێبوار، کاک سه‌لاح. کاک ئاسۆ عه‌زیز، دانیشتوه‌که دکتۆر ساجیدە، ساڵی 1981 هه‌رێمی پێنجی قه‌ره‌داغ
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts