عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: دکتۆر ساجید و هه‌ڵوێسته باڵا کانی/ بەشی چوارەم و کۆتایی.
شه‌وی 5. 5. 1977 خاڵه به‌هادین مه‌جیدی هاوڕێ و پورزای زەینەدین ناسراو بە دکتۆر ساجید لە ماڵی دکتۆر ساجید دەبێ، له ناکاو گوێیان له ده‌نگه ده‌نگێکی نامۆ ده‌بێت، خاڵه به‌هادینی به خێرایی له ژووره‌که‌وه روو ده‌کاته حه‌وشه، لە ناکاو ملازم محسین و مه‌فره‌زه‌یه‌ک ئه‌من دەبینێ، کۆڵان و حه‌وشه‌و سه‌ربانیان گرتبووه. سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ، ئهمنێکیان رووی تێ ده‌کات: ناوت چی یه؟ بەهادین
هه‌ر له‌و چرکه‌یه‌دا زه ینهدین یش ده‌گاته حه‌وشه، ئهمنهکە پرسیاری لێ ده‌کات، ناوت چی یه؟ زه‌ینه‌دین نه‌جمه‌دین
ئه‌منه‌که روو ده‌کاته ملازم محسین و ده‌ڵێ: سه‌یدی موجود
ئەمنەکان یەکسەر زەینەدین قۆڵبەست ده‌که‌ن، له‌وکاته‌دا دایکی ده‌گری و هاوار ده‌کات، تکایان لێ ده‌کات، کوڕه‌که‌ی نه‌گرن.
دکتۆر ساجید به جورئه‌تێکی پڕ له ته‌حه‌دای بێ وێنه‌وه، روو ده‌کاته ملازم محسن و ئه‌منه‌کان و دوا سه‌رنجی توڕه‌یی ده‌گرێته دایکی: دایه گیان نه‌گری، نه‌هاوار بکه، نهتکایان لێ بکه، ئه‌مانه به ههڵهمنیان گرتووه، هیچ تاوانێکم نه‌کردووه.
ئه‌و شه‌وه ملازم محسن و ئه‌منی سلێمانی، چه‌ندان گه‌نجی شاری سلێمانی ده‌سگیر دەکەن. دوای لێکۆڵینه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی لە ئه‌منی سلێمانی، هه‌یئه‌ی که‌رکوک، ئه‌منی عامه، زەینەدین به ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینه‌وه، رووبه‌رووی هه‌موو جه‌لاده‌کان وه‌ستایه‌وه، هیچ نهێنی یه‌کی نهدرکاد. به( 5 ) ساڵ زیندانی حوکمی ده‌ده‌ن و ده‌یگوێزنه‌وه بۆ زیندانی ئه‌بوغرێب.
له 18. 8. 1979دا به لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌کرێت و گه‌ڕایه‌وه بۆ په‌یمانگاو خوێندنی پزیشکی ته‌واو کرد.
له 2. 8. 1980 روویکرده هه‌رێمی 5 قه‌ره‌داغ و کرا به لێپرسراوی ناوچه‌ی بازیان، دواتر بوو به رابه‌ری سیاسی تیپی 57-ی سه‌گرمه.
له ساڵی 1994 کرا به سه‌رپه‌رشتیاری کۆمیته‌ی رێکخستنی ته‌ندروستی سلێمانی. ده‌یان کاری پڕ له به‌های خزمه‌تی بۆ نه‌خۆش و نه‌داران کردووه، تا ئێستاش دکتۆر و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی و خه‌ڵکی شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شار باسی کرده‌وەو هه‌ڵوێسته باڵا مرۆڤایەتیەکانی ده‌که‌ن.
به‌جۆرێک کاره‌کانی بۆ هاوڵاتیان ههڵدهسوڕاندن و ده‌رمان و پێداویستی یه‌کانی بۆ دابین ده‌کردن و خزمه‌تی ده‌کردن، کار‌و کردەو هەڵوێستەکانی مایه‌ی تێڕامانی هه‌ستی باڵای مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بوو.
ده‌بوو به براو هاوڕێی نه‌داران، به‌زمانه شیرینه پڕ له سۆزی خۆشه‌ویستی یه‌که‌ی پێشوازی لێ ده‌کردن و کاره‌کانی بۆ به‌ڕێ ده‌کردن، دوور له‌و هه‌ڵسوکه‌وته نمایش و درۆ گه‌ورانه‌ی، هه‌ندێ له‌م مه‌سئولانه‌ی ئه‌وساو ئێستا، هەموو قسه‌و کردار‌و به‌ڵێنه‌کانیان درۆیه، هه‌ر یه‌که‌یان مۆسۆڵۆنیهکن.
دکتۆر ساجید به‌هۆی توانای له بن نه‌هاتوی خۆیه‌وه، چه‌ندان پله‌ی لێپرسراوێتی پێ به‌خشرا. ئه‌ندام مه‌کته‌بی مه‌کته‌بی رێکخستن بوو. له شه‌وی 18- 19. 1. 2006 دوا هه‌ناسه‌ی سپارد.
دکتۆر ساجید به کرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته باڵاکانی بوو به هێمای شکۆمه‌ندی پێشمه‌رگه، له ناخ و هه‌ستی هه‌موو مرۆڤێکی به ویژداناو له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زیندوو مه‌زنه.
سه‌رچاوه و پەراو:
ئه‌م زانیاریانه‌م له به‌رێزان خاڵه به‌هادین مه‌جید –ی پورزای دکتۆر ساجید و کاک ئازاد جاف ـه‌وه وه‌رگرتووه.
* زه ینهدین نه‌جمه‌دین ناسراو به‌دکتۆر ساجید، له ساڵی 1956، له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام له شاری سلێمانی له دایک بووه، له ساڵی 1972 په‌یوه‌ندی کردوه به کۆمه‌ڵه‌وه، دەرچووی په‌یمانگای پزیشکی سلێمانی یە.
ئه‌م وێنه‌یه‌م له ئه‌رشیفی به‌رێزکاک به‌هادین مه‌جیده‌وه وه‌رگرتووه:
له‌راسته‌وه: به‌ڕێزان: کاک به‌هادین مه‌جید، شه‌هید حه‌مه‌ره‌ش فەرماندەی پارتیزانی ئه‌نفال و دوای ئه‌نفال ، دکتۆر ساجید، کاک ئاسۆشێخ ته‌ها، ساڵی 1987، له گوندی خاوێی قه‌ره‌داخ.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts