شەماڵ بارەوانی: گێلە فەقێ/ بەشی هەشتەم.
مەلا ئەسعەدی کونەبا و کاک حۆشتر..!
کەرە فەقێ ئەو ڕۆژە گوێم لێبوو بەو بنچکە فسیەی خۆت، فەتوایەکی دوو سێ جار هێندەی ئەو باڵا حیزەی خۆتت دا و بەومەڕەت گوت کە تێلی بۆکردیت: نابێت ژن بۆ پیاو بمژێت و پیاویش هی ژنەکەی بلستەوە، چونکە زمان زیکری خوای پێدەکرێت!
دەجاوەرە مەدە لە دەمە زل و لچە قەوییەکانی
ئەو فەقێ فسکەن و نەخوێندەوارە و، هەموو قڕ و قەپۆزی مەشکێنە و پڕی دەمی گوو و خوێن مەکە!
باشە هەی فەقێی ئاست نزم، ئێوەی فەقێ و مەلا چی پەیوەندیتان بە ژیانی تایبەتی و سێکسی ئەو خەڵکە مەڕەی هەیە؟
ماڵتان بە قوڕ نەگیرێت، دەڵێی هاربوونە و پڕی هەموو شتێک دەدەن و خۆتان لە هەموو بابەتێک هەڵدەقورتێنن و قسە لەسەر هەموو شتێک دەکەن، تەنانەت تڕ و فسی ئەو خەڵکەیش!
کوڕە وەڵاهی گەیشتووم بە قە ناعەت، گەر جارێک خەتای ئێوە بیت، دەجار خەتای ئەو خەڵکە سەگ و سەگبابەیە.
ئاخر بەشەر تۆ وەره هێندە کەربیت و مەڕبیت و ئەقڵی خۆت بدەیتە دەست فەقێ و مەلایان!
وەرە گەنجی گەمژە، زانکۆ و بەشی جیۆلۆجیت تەواوکردبیت، ئینجا بێیت و ببیت بە مەڕ و لە فەقێیەکی نەخوێندەواری پۆلی یازدەی ئامادەیی بپرسیت:مامۆستا لاعەیائە فیلدین، دروستە من و ژنەکەم و بۆ یەکتری بمژین و بلێسینەوە!
کوڕە تو لەوەی گەڕێ، ئەو کەرە بریا بەشی تڕۆلۆلۆجی و کەرۆ لۆجی و بێدەماخ لۆجی و قەحپەباب لۆجی بخوێندبوایە، نەک جیۆلۆجی.
سەرک ئەستووری سەگی سەگ باب، تو وەرە مێشکت هێندەی جلیکانەکی گەورەبیت و ئەقڵت بە قەد گونی قاڵۆنجەکی بجووک بیت و لەو تەمەنە حیزەت، هێشتا(ع – ح) لێکتری جیانەکەیتەوە و لەجیاتی لا حەیائه، بڵێیت:لا عەیائە.
پاشان قەحپە بابی سەرک جلیکان، ئەتو لۆ بە کوردی ناڵێیت:شەرمکردن لە ئاییندا نییە، یان پرسیارکردن لەبارەی ئایین هیچ شەرمی تێدا نییە، لۆ دەڵێی لاعەیائه؟ لۆتو خەڵکی فەلوجە و ئەنباری؟
کاکە بە خوای ئەوکوردە بۆرە و داماو و مازۆخییەی باشوور، چێژ لەهی عەرەبان دەبات و دایمە حەزی لە خۆ بە کەم زانی و پاشکویەتی و کۆیلایەتییە.
کوڕە وللاهی وەبیللاهی و تیللاهی، (ئەڕستۆ) لە کتێبی «سیاسەت» و (مۆنتیسکیۆ)یش لە «ڕۆحی یاساکان»، زۆر ڕاستیان فەرمووە کە دەڵێن: مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی، نا یونانی، بەربەری، هەر بە سروشتەوە کۆیلەن و چێژ لە کۆیلایەتی دەبەن و هەر شایەنن بکرێن بە کۆیلە و وەک مەڕ لێبخوڕدرێن.
من پێشتر کە ئەوەم لەو دوو کەللە فەیلەسوف و یاساناسە مەزنە بیست، زۆر پێی قەڵس بووم و گوتم:ئەو دووە زۆر کەرباب و دەمارگیر و بێ بەهان. بەڵام ئێستا زانیم کە ئەوان چەندە ڕاست و من چەندە هەڵەم.
کوڕە کاکە ئەو کوردەی باشوور وێران بووە وێران، خۆ خەتای من نییە، حەزی لە چپلەلێدان و هاندەرێتی و لایەنگرێتییە لۆ عارەب و عێراقی عەزییییم. حەزی لستنەوە و مژینی هەموو شتێکی عارەبانە، زمان، مێژوو، فیقه، مەزهەب و توزانم، ئێ خۆ بەزۆر نییە بە خودای تازە بە هەزاری وەکو من چاکیش نابنەوە!
دەزانی چی گێلە فەقێ؟
لەو ڕۆژانە لە گۆگڵ گەڕان( سێرچێک)م کرد، سەبارەت بە عروبە، یەکسەر ناوی خانمێکی کوردم بەرچاوکەوت بە ناوی (عروبە!)، تووشی شۆک بووم!
سەیرە کورد بیت و ناوت عروبە بیت!؟
لە دڵی خۆم دا گوتم: دەبێت ئەو خانمە چ کاکە تەعریبێک ئەو ناوەی لێ نابێت!؟ ئاخر هەی سەر بە هەش، ناو بڕان بوو، تا تۆ بێیت کچەکەت ناو بنێیت عروبە!
فسنە فەقێ، زۆرجار دەگەم بەو بیرکردنەوە و قەناعەتە کە بڵێم:ئێمەی کورد نەتەوەیەکی هەربەڕاستی مازۆکین و چێژ لە بێگانە پەرستی و خۆ بەکەم زانی دەبینین و ڤایرۆسی بیری عروبە تێکەڵ بە خوێن و شادەمار و جیناتمان بووە و عەرەب پەرستی بووەتە کولتوور لەناومان!
مەترسی و کارەساتەکەش ئەوەیە ئەو تەعریبە لەناو بەرگی ئاییندا بێت و فەقێیەکی وەک تۆی گێل و مەلای نەخوێنەوار و بابای کوردی لەخشتە بردرا و سەرلێشێواو ئەقڵ و هۆش بە تەعریب و بە عەرەب کراو، لێشی حاڵی نەبووبێت و نەزانێت مەسەلەکە چییە و لە هەمان کاتدا وەکو پیرۆزیش وەریگریتبێت و قسە لە سەرکردن و ڕەخنەگرتن لێی، بە کفر و بێ دینی و مونافیقی بزانێت!
ئەو ڕۆژە مەلایەکی لەخۆت گێلتر، مەلا(ئەسعەدی کونەبا)کە زۆر هاوڕێمە و زۆریشم خۆشدەوێت و لەسەر مینبەر بە دڵی خۆی دەکیفێنێت و وەک جگارە، درۆ بە درۆی پێدەکات و نان و پیوازەکی جوان لۆخۆی بە مەندیل و مەلایەتییەوە دەخوات و ئەوڕۆژە لەسەر وتاری هەینی دەیگوت: لە نزیک پردی سیراتێ، حوشترەکی لێیه، هەر کەسێک لە دنیا زۆر گاڵتەی کردبیت و نوکتەبازبووبیتن، لەوێ حۆشترەکە پێڵەقەکی لێدەدات و سەر و سەر، دەیخاتە ناو دۆزەخەوە و پێشی بڵێیت کاک حۆشتر لۆ وەها لەو خەڵکە بەستەزماننەی دەکەیت؟ دەڵێت هەر بەهەوەس! هەی لەو درۆیەت بەم مەلای کونەبا باشە هاهاها
گێلە فەقێ، عەسر عەسری پێوە نانێیه. کوا ناوی یەک بەشەرم لۆ بڵێ لەسەر کوڕەی زەوی، درۆی نەکات؟
بە پەڕاوی ڕەش سوێند، مەلا و فەقێ درۆی نەکەن و ئەو هەموو ترش و خوێ و شەکر و شت پێوەرکردنە لەگەل چیرۆک و ئەفسانە و قۆڕییات و خوڕافیاتەکانیان نەکەن و عەیب نەبیت، حەکایەتە نا لۆژیکی و تاقەت گێ و بێ تامەکانیان مەترەک بیت و ئەوان دوو مەتی تری لۆ پێیوەنەنێن و بە دڵی خۆیان لۆی زیاد کەم نەکەن، یەک بەنی بەشەر تاقەتی نابێت گوێیان بۆ بگرێت و بازاڕی درۆکردنێیان فس دەبـیتەوە.
کوڕە بە لالشی نورانی سوێند، شتی وا خەیاڵی باس دەکەن، لە فلیم کارتۆنیش بوونی نییە.
ئەو ڕۆژە مەلایەک دەیگوت: لەسەردەمی جاهیلییەتدا، مەیموونەکان مەیموونەکی مێوەلەیان لەسەر داوێن پیسی بەردباران کرد!
مەلایەکیدی دەیگوت:گورگەک هاتە خزمەت پەیامبەری و شایەتومانی هینا و بووە و موسوڵمان.
مەلایەکیدی دەیگوت:ڕۆژەک بەنی ئیسرائیلیەکان لە دەرەوە هەموویان تێکەڵ و ڕووت و چەپڵاق، مەلەوانی و شتیان دەکرد و خۆیان دەشۆرد و سەیری عەورەت و شتی یەکترشیان دەکرد.
موساش هەندەک واوەتر جلەکانی خۆی لەسەر تاتەبەردەکی دانا و ڕۆیشت خۆی بشۆریت.
بەنی ئیسرائیلیەکان گۆتیان وڵڵاهی دیاره عەیبەک لە گونی موسای هەیە، گەرنا دەهات لەگەرەمە مەلەوانی دەکرد!
دوای کەمەک کو موسی ڕۆیشتە مەلەوانی، بەردەکە ڕێک جلەکانی برد و ڕای کرد ! موسی لە دوو بەردەکە بە غاردان ڕایدەکرد و دەیگوت:ئەی بەرد جلەکانم، ئەی بەرد جلەکانم، مەلا دەیگۆت ڕیوایەتەکە دەڵێت بەنی ئیسرائیلیەکان کاتێک موسایان بە گەل و گونی ڕوت بینی،گۆتیان وەڵڵاهی کاکە موسا هیچ عەیبەکی لێ نییە. ئیماندارینە موسا لە کۆتاییدا جلەکانی خۆی لەبەردەکە ستاندەوە و ئەبو هوڕەیڕە دەڵێت موسا پێنج شەش داری خۆشیشی لە بەردەکە سرەواند!