عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مامه ریشه، ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان/ بەشی سێیەم.
ئێستا لێره بوون،کوێ‌ڕا، ون بوون!
له ساڵی 1983 مامهریشهو 4 پێشمه‌رگه‌ی که‌رتی 4ی جه‌باری یه‌کێکیان [به‌ختیار ]بوو، له‌خۆشه‌ویستیدا پیان ده‌وت (به‌خه بچکۆل)، سواری ئوتۆمۆبیلێکی به‌رازیلی بوون، به‌ره‌و جاده‌ی که‌رکوک – قه‌ره‌هه‌نجیر که‌وتنه رێ، دواتر له جاده‌ی قهرهوهیسهوه به‌ره‌و دێی زه‌رده‌ی جه‌باری که‌وتنه رێ، مقه‌رێکی گه‌وره‌ی جه‌یش شه‌عبی له ئاوایی زه‌رده، له سه‌ر جاده‌ی قادرکه‌ره‌م – که‌رکوک دانرابوو.
به‌درێژایی جاده‌ی قادر که‌ره‌م و که‌رکوک، مقهرو ره‌بییه‌ی جه‌یش شه‌عبی بوو، مامهریشهو هاورێکانی له زه‌رده ده‌رچون به نیاز بوون روو بکه‌نه له‌یلان. له‌و کاته‌دا جەیش شەعبی رهبییهکهی خوار ئاوایی کە مامهریشهو هاورێکانییان بینی، زانیان به‌ره‌و لای ئه‌وان دێن له رهبایهکهیان هاتنەخوارەوە بۆسه‌ر جاده‌که و لەوێ کەمینیان بۆدانان، نیازیان بوون داوای ناسنامه‌یان لێ بکه‌ن. لە ناکاو مامهریشهو هاورێکانی به رێژنه‌ی گوله جەیش شەعبییەکانیان داگرته‌وه‌و بروسکە ئاسا کشانەوە، ماوه‌یه‌کی که‌م لە جەیششەعبیەکان دوور کەوتبوونەوە،کۆپته‌ر گەیشتە سه‌ریان و جا شیان دابەزاند و بهرازیلهکهیان سوتاند.
دیاربوو رەبایەکە کە زوتر زانیاریان له‌سه‌ر جموجوڵی مامه‌ڕیشه‌و پێشمه‌رگه‌کان، بە ئامرلیوا گەیاندبوو، بۆیە بەماوەیەکی کەم کۆپتەر گەیشتە سەر ئاسمانی ناوچەکە.. له کاتی گفت‌و گۆی نێوان حکومەت و یەکێتی، مامه‌ریشه مامۆستا ئه‌حمه‌د گۆ کچه‌یی بردبووه شوێنی روداوه‌که‌و پێی وتبوو: من و هه‌ر 3 هاورێکه‌م که له به‌رازیلییه‌که دابه‌زین، ماوه‌ی 3 کیلۆ مه‌تر له جیش شەعبییەکان دوور کهوتبوینەوە، خۆمان کرد به هه‌رده‌ی زه‌رده‌دا له شیوێک خۆمان حه‌شاردا، به‌خێرایی هه‌ر سێ هاوڕێکەم له ژێر پوشدا حه‌شاردا و ده‌سکه پوشمدا به سه‌ر جهستهیاندادا، بۆ ئه‌وه‌ی جاشەکان، لە کاتی کێوماڵەکانیان نەیان بینن. جاشه‌کان بست به بست بە دواماندا ده‌گه‌ڕان، گەیشتبونە نزیکمانه‌وه به‌دواماندا ده‌گه‌ڕان و گوێمان لێ بوو، له ناو خۆیاندا ده‌یان وت: به‌خوا سه‌یره ئه‌م ریشه‌یه غه‌یبییه، ئێستا چاومان لێیان بوو، چی‌یان لێ هات؟ زه‌وی قوتیدان؟ ئاسمان هه‌ڵی کێشان؟
جاشه‌کان تادرەنگ هەموو ناوچەکەیان تەیکرد، ماندووبوون و پاشه‌کشه‌یان کرد، مامهریشهو هاورێکانی به‌ره‌و ته‌کیه‌ی جه‌باری گه‌ڕانه‌وه.
داستانه‌که‌ی سیامه‌نسور!
له کاتژمیر 1 ی نیوه‌ڕۆی هاوینی 1983 پێشمه‌رگه‌کانی که‌رتی 4ی جه‌باری به سه‌رپه‌رشتی مامه ریشه، خۆیان گه‌یانده سیامه‌نسور، 14کیلۆمه‌تر له له‌یلانه‌وه دوور بوو، رژێم هه‌واڵی پێ گه‌یشت که مامهریشهو پێشمه‌رگه‌کان له‌وێن، 4کۆپته‌ریان نارده سه‌ر ئاسمانی ئاوایی یه‌که، که‌وتنه بۆردومانی ناو گونده‌که و ده‌وروبه‌ری، پێشمه‌رگه‌کان له ماڵه‌کان دامه‌زران.
مامه ریشه به RPG مشتی له کۆپتهوهرهکان گرته‌وه، له ناکاو فڕۆکه‌ی[ هه‌نته‌ر] په‌یدا بوو، مامه ریشه‌و قادر مه‌ملی یان به[ ساروخی24] دا گرتنه‌وه، خانوه‌کان روخان، پێشمه‌رگه‌کان و خه‌ڵکی ئاواییه‌که مامه ریشه‌و قادر مهملێ یان بینی، چۆن له ناو دوکه‌ڵ و ته‌پ و تۆزوی خانوه روخاوه‌کان داهاتنه ده‌ره‌وه، خۆیان ده‌ته‌کاند. شه‌ڕه‌که سه‌عاتێک درێژه‌ی کێشا، سوپای عێراق هێزێکی زۆری به‌پاڵپشتی 4 ناقیلهوه نارد به‌ره‌و شه‌ڕه‌که 4 کۆپته‌رو 2فڕۆکه‌ی پیلاتۆزیش له‌ئاسمانه‌وه به به‌رده‌وامی بۆردومانی ئاوایەکەیان ده‌کرد، قادر مه‌ملی وتی: له‌و شه‌ڕه‌دا من له گه‌ڵ مامه ریشه‌دا بووم، پێشمه‌رگه‌کانمان به‌سه‌رده‌کرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر وره‌یان به‌رز بکه‌ینه‌وه، هه‌ندێجار له گه‌ڵ مامه‌ریشه‌دا له‌ناو دوکه‌ڵی تۆپ و باروتی سارۆخدا یه‌کترمان لێ ون ده‌بوو، پێشمه‌رگه‌کان مامه‌ریشه ئاسا بێ باکانه به‌رگریان کرد
دوو ماڵ له‌و لای گونده‌که به جیا دروست کرابوو، 4 پێشمه‌رگه‌ی لێ بوو. (شه‌هید خه‌بات ی جێگری مامهریشهو سواره باوایی و شه‌هید سه‌ردار و ئازاد چاوزه‌قی که‌رکوکی لێ بوون، کۆپته‌ره‌کان به چڕی بۆردومانی ئه‌وانیان ده‌کرد، دواتر مامهریشهو پێشمه‌رگه‌کان خۆیان گه‌یانده لایان، هه‌ر چواریان بریندار ببوون،
لەو کاتەدا ، سواره باوایی ده‌نگی لێ هه‌ڵبڕی گۆرانی چڕی، شه‌ڕه‌که تا ئێواره به‌رده‌وام بوو، دوژمن به تێك شکاوی گه‌ڕایه‌وه ، کۆپته‌ره‌کان سڵیان دەکردەوە ، نه‌یان وێرا نزم ببنه‌وه، له قوڵایی ئاسمانه‌وه ئاگر بارانی ناو ئاوایی ەکیان ده‌کرد ،چه‌ند که‌سێ له خه‌ڵکی گوندی (سیا مه‌نسور و وه‌سمان له‌که) یان شه‌هید کرد.
پیژی … پیژی
شوانی کادر بۆیگێڕامه‌وه: مانگی ته‌موزی 1982له جاده‌ی که‌رکوک – قه‌ره‌هه‌نجیر، له ئاستی [چه‌می زه‌نگه‌نه]، بۆسه‌یه‌کمان دانا، لەناکاو رووبەرووی قافڵه‌یه‌کی سه‌ربازی سوپای عێراق بوینه‌وه، شه‌ڕ دامه‌زرا، له‌و کاته‌دا مامه‌ریشه به په‌له‌و له‌سه‌ریه‌ک ئه‌یوت: پێژی …پێژی..پێژی پێژی ..پێژی ..پ..ێ…ژ..ی.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئاڕ پی جیکه‌ی پێ بوو، له قسه‌کانی مامه ریشه تێ نه‌ده‌گه‌یشت، وتی: مامه ریشه ئه‌وه تۆ ده‌ڵێێت چی؟
له‌و کاته‌دا مامه‌ریشه ده‌ستی بۆ ئاڕ پی جییەکە درێژ کرد، ئه‌مجا تێگه‌یشت داوای ئاڕپی جی که ده‌کات.
حاجی سەعید
حاجی سه‌عید پیاوێکی به ته‌مه‌ن بوو، خەڵکی گوندی [حه‌سه‌ن خان ] بوو. مامه‌ریشه‌ی زۆر خۆشده‌ویست، گوندەکهیان چه‌ند کیلۆ مه‌ترێک له حه‌مکه‌وه دوور بوو. دوای داستانی حه‌مک، به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ناو گوندی حه‌مک، زۆر په‌رۆشی بینینی مامه‌ریشه ده‌بێت، چاوه‌کانی کز بوو، ئه‌و رۆژەی شەڕەکەی حەمک، بە درێژایی کاتی شه‌ڕه‌که، ئه‌و هه‌ر گریابوو بۆ مامهریشهو هاوڕێکانی، دوای تەوابوونی شەڕەکە بەخێرایی خۆی گەیاندبووە ناو ماڵه روخاوه‌کانی حه‌مک،
مامه‌ریشه‌ی به‌ریشه تهپو تۆزاویهکهیهوه بینی بوو، نەیناسیبوەوە، له مامه‌ریشه پرسی بوو: ئه‌رێ کاکه‌ی پێشمه‌رگه مامه‌ڕیشه له کوێ یه؟
مامهریشهش ده‌یزانی، حاجی سهعیدەو نایناسیوەتهوه، هه‌رچه‌ند زۆر ماندووی شه‌ڕه‌که بوو، حه‌زی لە گاڵته‌و سوعبه‌ت بوو، پێی ده‌ڵێت: مامه حاجی گیان، مامه‌ریشه شه‌هید کراوه. حاجی سه‌عید یەکسەر لەوێدا، ده‌ست ده‌کات به گریان و هاوار هاوارو باوکه ڕۆ.
ئه‌و دیمه‌نه زۆر کار ده‌کاته سه‌ر مامه‌ریشه، یه‌کسه‌ر باوه‌ش به حا جی سه‌عیدا ده‌کات و ده‌ڵێت: من مامه ریشهم.
ئه‌بو ریشه
کاک قادری حاجی عه‌لی ده‌ڵێت: له 1984دا له گفتوگۆدا بووین له‌گه‌ڵ رژێم لە به‌غداد، من و ملازم عومه‌ر له به‌غداد گه‌ڕاینه‌وه، روومان کرده که‌رکوک، ملازم عومه‌ر له‌وێ هه‌واڵی هاوڕێیه‌کی پرسی، کاتی خۆی هه‌ردووکیان له کولیه‌ی سه‌ربازی له به‌غداد پێکه‌وه بوون. دوای ماوه‌یه‌ک ئەو ئەفسەرەیان بانگ کرد و هاته لامان، دوای هه‌واڵ پرسین، لێمان پرسی وه‌زعتان چۆنه وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌بو ریشه وازمان لێ بێنێت، هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئامری قوه‌ی مدرعات بوو له که‌رکوک. وتی: ما تمر قافله مدرعات الا ابو ریش یضر بها و ئنهزم.
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، کتێبی پێشه‌رگه پۆڵاینه
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts