لوقمان مستەفا: جارێکیتر دادگای فیدراڵی عێراق.
جارێکیتر دادگای فیدڕاڵی عێراق کە گەورەترین دەسەڵاتی یاساییە لە عێڕاقدا، کێشەیەکی ئاڵۆزی ئابوری بۆ هەرێمی کوردستان هێناوەیە کایەوە، کە بڕیاریداوه به نادروستی ناردنی ئهو بڕه پارهیهی كه له چوارچێوهی دهستوور و یاساكان و ههروهها رێكکهوتنهكانی نێوان حكومهتی ههرێمی کوردستان و حكومهتی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ ههرێمی کوردستان بنێردرێت.
رۆژی چوارشەممە 25- 01- 2023، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سكاڵایەک لەسەر بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کە لەلایەن پەرلەمانتار مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و محەممەد مەیاحی، پارێزگاری واستەوە تۆمار کرابوون.
ئەو دوو سکاڵاکارە، داوا دەکەن بڕیارەکانی ژمارە هەشتی ساڵی 2022 و ژمارە (401، 257، 226، 194ـی ساڵی 2021)ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەڵبوەشێندرێنەوە کە پاڵپشت بوون بۆ ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان.
ھەڵبەتە ھەر کەسێک کەمێک شارەزایی و بەدواداچونی سیاسی و یاسایی ھەبێت دەزانێت کە ئەم بریارە سیاسیە بەقەد ئەوەی یاساییبێت، دەستی فشاری لایەنی سیاسی عێراقی و تەنانەت دەرەکیشی پێوەدیارە.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە ھەڵوەستەیەک بکەین و بگەرێنەوە بۆ بریاری پێشوتری ئەم دادگایە دژ بە ھەرێم و ھەڵوێستی لاوازی حکومەتی ھەرێم؛
پێشتر بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، سەبارەت بە نایاسایی بوونی، یاسای نەوتی هەرێمی کوردستان و فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆیی لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەروەها بڕیاری پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکاندا. ئەوە بوو گرفتێکی سیاسی نوێی بۆ دۆخە سیاسیە ئاڵۆزەکەی عێڕاق و ھەرێم زیادکرد.
لە دوای ئەم بریارەوە دادگای فیدراڵی عێراق دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستانی لەپێش چاوی ھاوڵاتیانی عێراق وەک تۆمەتبارێک و لەیاسا دەرچویەک وێناکرد.! لاوازی و بێ ھەڵوێستی ھەرێم لەبەردەم ئەم دادگایە پێشینەیەکی قەزایی لای ئەم دادگایە دروستکرد.
دەبوایە ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێ رێوشوێنی یاسایی و دەستوری بگرتایەتەبەر دەیتوانی بیکردایە، بەڵام بێ دەنگی ھەڵبژاردو نەیکرد، ھەروەھا ھەندێ فشاری سیاسی و ئیداری ھەر لە راکێشانەوەی نوێنەرەکوردەکانی ئەو دادگایە و ھەرەشەی کشانەوە لە عەمەلیەی سیاسی کەنەیکرد واتە ڕازیە بە بریارەکانی ئەم دادگایە.
ئەگەر بریارەکانی ئەم دادگاییەت پێ یاساییە و پێت پەسەندە نابێ شەرمنانە مامەڵەبکەیت، مادام حکومەتی ھەرێم بەپێی دەستور دانی پێدانراوە ،کەواتە مافی ئەوەی ھەیە لە چوارچێوەی دەستورو یاسادا داوای مافە رەواکانی ھەرێمی کوردستان بکات،دەتوانێ کە دەیان کێشەو دۆسیەی ھەڵپسێراو ھەیە مافی ئەوەی ھەیە کە سکاڵای یاسایی بەرزبکاتەوە و لەرێی ئەم دادگایەوە مافەکانی خەڵکی ھەرێم بە دەستبێنن. ئەگەر دەرکەوت دادگا بەنیەتێکی خراپ و لایەنگیری پێوە دیاربوو مافەکانی نەسەلماندی ئەوکاتە دەتوانی بۆ ھەمو دونیای بسەلمێنی و رای گشتی لێ ئاگاداربکەیتەوە کە ئەم دادگایە ھیچ ئەرزشێکی نیەو بۆتە ھۆکارێک بۆ لێکترازاندن و ھەڵوەشاندنەوەی عێراقی فیدراڵی.
بەڵام ھەڵەیەکی گەورەیەو نا لۆژیکی و نادروستە دوای 17ساڵ لە پێکھێنانی بگوترێت دادگای باڵای ئیتیحادی نا دەستورییە ، لەبەر ئەوەی یەکێک لە دەسەڵاتەکانی ئەم دادگاکە بریتییە لە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەلبژاردنە گشتییەکانی عێراق و بوون بون بە ئەندام لە ئەنجومەنی نوێنەران ، بڕوانە دەستوری عێراق مادە (93) (حەوتەم). ھەروەھا ، مادە (2) لە یاسای ژمارە (25)ی ساڵی 2021
گەر دادگاکە بە نادەستوری ناوزەد بکرێت و ڕاست بێت کەواتە کۆی پرۆسەی سیاسی و یاسایی لە عێراق دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و سەرجەم ھەڵبژاردن و دواجار ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق بە سەرۆکی کۆماریشەوە ڕەوایەتیان (شرعیە)یان نەبووە و نیانە.
بۆیە دەبێت بە ئاگابین و نەکەوینە ھەڵەی نالۆژیکی و خۆ بە دوربگرین لە ھەندێ لێدوانی کرچ و کاڵی سیاسی.
بەڵام لە ھەموو حاڵەتێکدا پێویستە حکومەتی ھەرێم بەتایبەتی ھەر دوو حیزبی سەرکی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ روو بە روو بونەوەی ھەر قەیرانێک لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند چ یاساییبێت یان سیاسیبێت دەبێت کێشە ناوخۆییەکان و لاوەکیەکانیان وەلاوەنێن و بەرژەوەندی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەنی حیزبی، ئەگەر بە ئاگانەیەنەوەو بەجدی نەکەونە خۆیان و یەکگرتوونەبن بە تایبەت لە پرسە چارەنوس سازەکاندا پێناچێت بەم وەزعەی ئێستایانەوە وابە ئاسانی بتوانن روبەروی ئەم قەیرانە یاساییەببنەوە، چاوەروانی خراپتریشبن لەم دادگایەو ھەڵسوکەوتی چاوەروانکراوی حکومەتی بەناو فیدراڵی عێراق بێگومان باجەکەشی ھاوڵاتیانی ھەرێم دەیدات.
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts