عه‌بدوڵا که‌ریم محمود: ئارام ی سەرکردە/ بەشی سێیەم.
(ئه‌مین جه‌لال) برا گه‌وره‌ی شاسوار ( شه‌هید ئارام) به به‌رده‌وامی کتێب و رۆژنامه‌ی کڕێوه، له ماڵه‌وه کتێبخانه‌یه‌کی دانابوو، خوشک و براکانی کردبوو به هاوڕێی نزیکی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و کتێب.
ئاستی هوشیاری هه‌موو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌یانی به خوێندنه‌وه به‌رز کردبوه‌وه، ئارام له‌و کتێبخانه‌یه‌وه زیاتر عاشقی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و کتێب بوو.
ئه‌مین جه‌لال له ساڵی خوێندنی ( 1958 -1959 ) به نمره‌ی زۆر به‌رز قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌کات، بهرێوهربهرایهتی به‌عسه‌ی عێراق ناردی بۆ مۆسکۆی پایته‌ختی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بۆ خوێندن. له کۆلێجی ئه‌ندازیاری نه‌وت لە ساڵی خوێندنی 1959 -1960 وه‌رگیرا. له مۆسکۆ بوو به سه‌رۆکی لقی خوێندکارانی کوردی مۆسکۆ، سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی ئه‌وروپا.
ئەمین رووناکبیرێکی بەتوانا بوو، رۆڵی دیاری هەبوو بۆخزمه‌تکردنی خه‌باتی رزگاری خوازی کور، کارەکانی زۆر به په‌رۆشه‌وه هەڵسوڕان.
ئه‌مین جه‌لال له قۆناغی سێیه‌می ئه‌ندازه‌ی نه‌وت بوو، له‌و کاته‌دا خوێندکارێکی کوردی راپۆرتنووس، راپۆرتێکی لەسەر نوسی و گەیاندییە سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عیراق له مۆسکۆ:
ئێوه ئه‌مین جه‌لال تان به به‌عسه ناردوتانه بۆ ئێره بۆ خوێندن، به‌ڵام ئه‌و لێره دژی ئێوه کار دەکات و سه‌رۆکی لقی مۆسکۆی کۆمه‌ڵه خوێندکارانی کورده له ئه‌وروپا، سه‌ر به یاخی بوانی کوردەو خزمه‌ت بە تێکدەران ده‌کات.
سه‌فاره‌تی عێراق، ئه‌مین جه‌لال یان له مافی به‌عسه‌ی خوێندنه‌که‌ی بێبه‌ری کرد و په‌ساپۆرته‌که‌یان لێ سه‌نده‌وه.
ئه‌و ساڵه ئه‌مین جه‌لال نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت له خوێندن و دوا که‌وت، بۆ ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر زه‌ماله‌ی یه‌کێتی سۆڤیەت، له کۆلێجی رۆژنامه‌وانی له زانکۆی مۆسکۆ له‌سه‌ر مەسرەفی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به‌رده‌وام بوو له خوێندن.
ئەمین ئه‌وساڵه به‌بێ په‌ساپۆرت، ئیشوکاره‌کانی لقی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی ئه‌وروپا له مۆسکۆ هه‌ڵسوڕاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاساپۆرتی نه‌بوو، به نهێنی خۆی دەگەیاندە کۆنگره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد، هه‌ر ساڵه‌ی له یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌وروپا ساز دەکرا.
ئه‌مین جه‌لال به‌رێز خاتوو (لیدیا ئیڤاتۆڤنا) له زانکۆی مۆسکۆ ناسی، خوێندکاری به‌شی زمانی ئینگلیزی و خه‌ڵکی مۆسکۆ بوو. هه‌ردووکیان هۆگری یه‌کتر بوون، ئه‌مین (لیدیا ئیڤاتۆڤنا ) ی خواست و بوو به هاوسه‌ری.
له 13. 5. 1968 ئه‌مین جه‌لال، له کاره‌ساتێکی تهمو مژاویدا له شوقه‌که‌ی که‌وته خواره‌وه‌و دوا هه‌ناسه‌ی سپارد.
له شه‌وی 14/ 15 . 5. 1968 ته‌رمه‌که‌ی ئەمین یان به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی له رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بهعساتی عێراقه‌وه هێنایەوە بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداد،
له‌به‌غداده‌وه، ته‌رمه‌که‌ی لە رێ‌و ره‌سمێکی شایسته گه‌یه‌نرایه‌وه سلێمانی. له 15. 5. 1968 له گردی سه‌یوان به خاک سپێرا.
له 17. 11. 1968 کوڕێکیان بوو، خانه‌واده‌که‌یان له خۆشه‌ویستی (ئارام ) ناویان نا شاسوار.
وێنه‌ی یه‌که‌م: ئه‌مین جه‌لال
وێنەی دووەم: کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه:
+ دیدارێک له گه‌ڵ وه‌زیره جه‌لال –ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سه‌رکرده له سلێمانی.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts