عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئارامی سەرکردە/ بەشی شەشەم.
دوای ترا ژیدیای پیلانی جه‌زائیر، لە 6. 3. 1975 ئارام سەرکردە، یه‌کێک بوو له‌و رووناکبیرانه‌ی، دژ بە پلان و بەرنامەو نه‌خشه ی رێکه‌وتن نامه‌ی جه‌زائیری حەمەرەزا شای ئێران و سه‌دام بوو، دژ بە تێکشکان و ئاشبه‌تاڵ و هەرەس بوو، بۆ له ناو بردنی مرۆڤی کورد‌و سرینەوەی نیشتمان.
ئارام بڕوای به‌وه نه‌بوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی نیشتمان، چه‌که‌کانی شانیان داگرن و میللی چه‌که‌کانیان له به‌رده‌م هێزه‌کانی سوپای عێراق نه‌وی بکه‌ن، ته‌سلیم به‌و هێزانە بکرێن جینۆسایدی کوردیان کردەووە.
له مانگی ئه‌یلوولی 1975 ئه‌منی عامه‌ی عێراق له به غداد، له رووداوێکدا په‌یان به سه‌ره‌داوی نهێنی په‌نهانی رێکخستنەکانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان برد، ئەنوەر زۆراب دەسگیر کرا.
له 23. 9. 1975 شه‌هاب ی شێخ نوری و جه‌عفه‌ر عه‌بدول واحید و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ک و کادری پێشکه‌وتوی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان، روویان کرده ئێران بۆ ئه‌وه‌ی لەو‌ێوه خۆیان بگه‌یه‌ننه سوریا.
به‌پێی رێکه‌وتن نامه‌که‌ی جه‌زائیر، له شاری سه‌قز ده‌سگیرو زیندانی کران، له رێگای پێنجوێنه‌وه به‌زیندانی ته‌سلیم به ئه‌منی سلێمانی کران و گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌منی عامه له به‌غداد.
له11. 7. 1975 دادگای سه‌وره‌ی عێراق حوکمی له سێداره‌دانی به‌سه‌ر خاڵه شه‌هاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ردا سه‌پاند، هاوڕێکانی تریان چه‌ند ساڵێک حه‌کم دران. له 21. 11. 1975 خاله شه‌هاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر له سێداره دران.
ئارام وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی خاوه‌ن ئه‌زموون له گه‌ڵ هاوڕێکانیدا، هه‌موو توانای خۆیان خسته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێکخستنه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان له‌و باره ئاڵۆزه تراژیدیا سامناکه له بچڕبچڕی و لێک ترازان بپارێزن.
رایه‌ڵه‌ی رێكخستنه نهێنی یه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان له سلێمانی و که‌رکوک و هه‌ولێر و خانه‌قین و به‌غداد، به ئیراده‌یه‌کی به‌هێزه‌وه گرێ دایه‌وه.
چه‌ندان نوسین و به‌یانیان به‌پێی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه دژواره بۆ رێکخستنه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان و جه‌ماوه ری کوردستان له سه‌ر دیواری شه‌قام و کۆڵانی گه‌ڕه‌ک و شوێنه گشتییه‌کان بڵاو کردەوه. بۆ ئه‌وه‌ی به ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینه‌وه روو به‌رووی ئه‌و تێكشکانه پڕ له نه‌هامه‌تیانە ببنه‌وه.
له 15. 11. 1975 ئه‌منی عامه له به‌غداد بڕیاری ده‌سگیرکردنی ئارام -یان ده‌رکرد. چه‌ند ئه‌منێک روویان کردە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سلێمانی بۆ ده‌سگیرکردنی ئارام له‌وێ ته‌نسیب بوو، به هۆی زیره‌کی شێخ سالاری برای ئارام ده‌سگیرنه‌کرا و ده‌ربازبوو.
ئارام له‌به‌ر گرنگی و پاراستنی به‌های رێکخستنه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران، به ئیختیفا له ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی دا مایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه جارێکی تر داڕێژێت و پته‌و تر‌و به‌هێزتر بکات.
ئارام له‌و ماوه‌یه‌دا به ئیختیفا له‌م ماڵانه‌دا مایه‌وه، به کرده‌وه‌و به هه‌ڵسوکه‌وته خاکی و نمونی یه باڵاکانی ببوو به ئه‌ندامی ئه‌و هه‌مووخانه‌واده به‌رێزانه: هیواسائیب . شێخ فه‌تحوڵڵا به‌رزنجی . وه‌ستا ئه‌مینی حاجی عه‌زیز . دلێری سه‌ید مه‌جید . مامۆستا عه‌زیز مه‌حمود . سه‌رداری موزه‌مید . سواره ئه‌حمه‌د عارف . شیخ عومه‌ری نانه‌وا . سه‌لام عه‌بدوڵڵا. ئاوات قاره‌مانی . ئه‌حمه‌د شانازی خه‌راجیانی . شێخ عوسمانی باراوی . شێخ له‌تیفی باراوی . ته‌ها باراوی . عومه‌ر شیخ نوری قه‌ره‌داغی. ئه‌بوبه‌کر شێخ نوری قه‌ره‌داغی.
له ساڵی 1976 ئارام وه‌ک سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی رۆژه دژواره پڕ له ته‌ماوییه‌کان، له گه‌ڵ هاوڕێکانی دا توانی ریکخستنێکی پۆڵاین بۆ کۆمه‌ڵه دارێژێن. هه‌موو زمه‌نه ته‌ماوییه پڕ له مه‌ترسییه‌کانی به هێمنییه‌که‌ی خۆی، به شێوه‌یه‌کی لۆژیکانه به‌رێ کرد.
چه‌ندان کادری له ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار، به رۆحی پێشمه‌گایه‌تی، له بواره جیاجیاکان خسته گه‌ر، بۆ پێشمه‌رگایه‌تی و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ترس و گومان و بێ هیوایی. بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵ، بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی رژێمی عێراق، بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی به‌عسی و جاسوس و ئه‌من و جه‌لاده‌کان.
ئارام، کادره‌کانی کۆمەڵەی به شیوه‌یه‌کی نوێ، وه‌ک ئه‌ندازیاری نوێی شۆڕش به شێوه‌ی ده‌سته و مه‌فره‌زه، له ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ شۆڕش له سه‌راپا نیشتماندا رێکخست.
سه‌رچاوه:
+ دیدارێک له گه‌ڵ به‌رێز وه‌زیره خان ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان له سلێمانی.
+ محه‌مه‌د شیخ حه‌بدولکه‌ریم سۆڵه‌یی/ ئارام و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کورد/ به‌رگی یه‌که‌م و دووه‌م-2007.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts