عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئارامی سەرکردە/ بەشی پێنجەم.
ئارام په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر به‌هێزی له گه‌ڵ خاڵه شه‌هابی شێخ نوری دا هه‌بوو، یه‌کتریان زۆر خۆش ده‌ویست، هاوڕێی نزیکی دارۆی شێخ نوری بوو.
له‌ساڵی 1970 له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی (کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان)، ئارام له رێگه‌ی خاڵه شه‌هابه‌وه بوو به کۆمه‌ڵه لە بەغداد. ئارام وه‌ک کادرێکی خاوه‌ن ئه‌زمون و خاوه‌ن زانستی سیاسیی قوڵ.
ئارام رۆڵی سەرەکی و بنەرەتی و دیاری له نێو زنجیرە رێکخستنه‌کانی به‌غداو سلێمانی و سه‌راپا نیشتمان و ده‌ره‌وه‌دا هەبوو.
دوای رێکه‌وتن نامه‌ی 11-ی ئازی 1970 لە نێوان مه‌لا مسته‌فاو سه‌دام حسین، له ساڵی 1971باڵی مه لامسته‌فاو مه‌کته‌بی سیاسی لە ناو پارتیدا یه‌کیان گرته‌وه.
ئارام بووبه ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لقی به‌غداد، له ناو به‌غداد.
له 1972 ئارام له به‌رپرسی لقی لاوانی دیمکراتی کوردستان، لقی به‌غداده‌وه، گوێزرایه‌وه بۆ به‌رپرسی به‌شی روناکبیریی و راگه‌یاندنی سکرتارییه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستان.
له‌ساڵی 1972ئارام جارێکی تر له به‌غدادوه روویکرده مۆسکۆ بۆ ئه‌وی( شاسوار ئه‌مین)ی برازایان به یه‌کجاری لێ دانه‌بڕێت،خاتوو( لیدیا ئیڤاتۆڤنا) ی خواست.
ئارام په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر به‌هێزی له گه‌ڵ حیلمی عه‌لی شه‌ریفدا هه‌بوو، له ساڵی 1972دا له رۆژنامه‌ی هاوکاری وه‌ک نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس دامه‌زراوه.
ئارام گۆشه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ی به ناونیشانی (هه‌ر هه‌فته‌ی باسێک)، لە هاوکاریدا هه‌بوو، هه‌فته‌ی جارێک وتارێکی رۆژنامه‌وانی ده‌نوسی، جگه له‌وه‌ی ده‌یان بابه‌تی به‌ناوی (سواره‌وه) وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی لە هاوکاریدا بڵاوی کردوه‌ته‌وه.
حیلمی عه‌لی شه‌ریف یه‌کێک بوو له روناکبیرو سیاسه‌تمه‌داره خاوه‌ن ئه‌زمونه به‌هه‌ڵویسته‌کانی کورد، نووسه‌رو توێژه‌رو رۆژنامه‌نوسێکی به‌تواناوکارا بوو. به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رنووسه‌ری هاوکاری بوو، ئه‌وسه‌رده‌مه هاوکاری رۆڵی گرنگ و باڵای هه‌بوو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی سیاسی و گرنگیدان بە خه‌باتی جیهان و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و ره‌خنه، خه‌ڵک به‌په‌رۆشه‌وه رۆژنامه‌ی هاوکاریان ده‌کڕی و ده‌یانخوێنده‌وه.
له سه‌رده‌می حیلمی عه‌لی شه‌ریفدا، شاسوار جه‌لال (ئارام)، فوئاد قه‌ره‌داغی، فازیل مه‌لا مه‌حمود، فه‌همی قه‌ره‌داغی،سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی، به‌کرحسین، عه‌بدولره‌حمان حاجی سعید، نوسین و دەیاننووسەری بە هەڵووێست، وتاری رۆژنه‌مه‌وانی و وه‌رگێرانیان له رۆژنامه‌ی هاوکاریدا بڵاو ده‌کرده‌وه.
چەندان کتێب و گۆڤاری ده‌گمه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه ده‌هاتنه ناو عێراق، وه‌ک کتێبه‌کانی (مارکس و ئنجلس و لینین و ماوتیستۆنگ و کیمڵ سونگ و جیڤارا.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ره‌ی رزگایخوازی فه‌له‌ستین، گۆڤاری الهدف) ده‌ریان ده‌کرد و گۆڤاری (الصین الجدید ) یش له‌و گۆڤارانه بوون.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه حیلمی عه‌لی شه‌ریف و هاوڕێکانی له 1968 – 1970 له‌رۆژنامه‌ی النور و له 1970 -1974 له رۆژنامه‌ی هاوکاری له به‌غداد رۆڵی دیاریان هه‌بوو بۆ بنیاتنانی بیروبۆچونی بیری نوێ و تێڕوانینی نوێ.
له‌و سه‌رده‌مه‌شدا نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین و شازاد سائیب و مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت و هاوڕێکانی له گۆڤاری رزگاری له سلێمانی دا، رۆڵی سه‌ره‌کی و بنه‌ره‌تییان بینی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه.
ئارام له ساڵی1970-ه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌و زه‌مه‌نه دژوارانەو لە سەرەتای سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان، وه‌ک گه‌نجێکی تەمەن 23ساڵ، کەسێتیەکی تایبەتمەندی باڵا، خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه‌کی قوڵ و فراوان، به هه‌ڵوێستێکی گەورەوە، به ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینه‌وه، هه‌نگاوی نوێی نا، تا بوو به (ئارام) ی هێماو شكۆی سه‌رکرده‌ی ره‌نجده‌رانی نیشتمان.
سه‌رچاوه:
1- دیدارێک له گه‌ڵ وه‌زیره‌خان ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سه‌رکرده له سلێمانی .
2- نوسین و ئاماده‌کردنی محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولکه‌ریم سۆڵه‌یی، ئارام و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کورد، ب1، 2007، چاپخانه‌ی کارۆ.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts