شەماڵ بارەوانی: گێلە فەقێ/ بەشی دەیەم.
مەلا شەمۆ لوت زل و فەقێ گێزەر.!
گێلە فەقێ، ئاگام لێبوو ئەوڕۆژە، لەگەل قارەمانی موختاری دێ، کردت بە دەمەقاڵە و بەشەڕ هاتیت لەسەر عارەبی پێ پەتی!
کوڕم خۆ قارەی موختار هیچی هەڵەی نەگوت و دنیای کاوڵ نەکرد، تەنها گوتی: ئەو عارەبانە سەدام و بەعس هێنابوونی بۆ ئێرە و لە سەر زێدی ئێمە ئاکنجی کردن و خاکی ئێمەیان تەعریب کردن، تا پرۆسەی ڕوخانی بەعسیزم و ئێستاش ئەو عارەبە دزانە چاوەڕێن دووبارە بێنەوە سەرمان.
تۆ هەڵچوویت و گوتت نەخێر، تۆ قسە بە عەرەب دەڵێیت، ئەوە بێ دینی و مونافیقییه، ئەوان موسوڵمان و برای ئایینی و ئیمانی ئێمەن، جولەکە دەیەوێت نێوانمان تێک بدات و ئیمپڕیالیزم دەیەوێت ئێمەی موسوڵمان پارچەپارچە بکات، تا زاڵ بێت(فَرِّقْ تَسُدْ).
ئەوە بەر لە دوو حەفتەیه، مەلا شەمشەدینە لوت زلی بانگخوازیش هەمان قسەی تۆی دەکرد و دەیگوت ( محەمەدئەمین زەکی بەگ)دەیگوت: هەتا ئینگلیز نەهاتە ناومان، من نەمدەزانی کە کوردم.
ئیماندارینە، ئینگلیز هات و ڕیزی موسوڵمانانی پەرتەوازەکرد و وای لێکردین، ئەم بلێت: من عارەبم و ئەو بڵێت: من تورکم و ئەوەکەیتر بڵێت: من پارس و، کوردیش بڵێت: دەی منیش کوردم.
ئیماندارینە ئەو بیرە بۆگەنەی ناسیونالیستی کافران و قەومییەت چییەتی جولەکە، دەستی سەڵەبییەتی غەرب و سەهیۆنییەتی جیهانی لە پشتە.
فەقێی مێشک پێڵاو، باشە هەر ئەو برای دینی و ئیمانییانەت، ئەو برا موسوڵمانانەی تۆ و مەلا شەمۆی جاهیل نەبوون، سەد و هەشتا و دوو هەزار کورد ئەنفال کرا، پێنج هەزار کورد زیاتر بەهۆی کیمیابارانی برا عەرەبەکانتەوە لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا شەهیدکران، یەک عەرەب لەو هەموو دەوڵەتە ئیسلامی و دوو سەد ملیۆن عارەب و بیست و دوو دەوڵەتەی عارەب؛ کە لەسەر خاکی کورد و سریان و ئەمازیغی و قیپتیەکان دروستیان کردوون، نقەیان لێوەنەهات و دەنگی سەرکۆنەکردن و ناڕازیبوونیان دژی بەعسی عەرەبی شۆڤێنی دەرنەبڕی.
هەزاران منداڵی کورد لەسەردەستی تورک و فارس و عەرەبی پێپەتی شەهیدکران، یەک عارەب و تورک و فارس هاوسۆزمان نەبوون.
فەقێی خوێڕی و مەلای نەخوێندەوار و کوردی قەحپەباب و گێلیش شیوەن لۆ مندالە عارەبێکی مەغریبی به عارەب کرا و دەکات و هەمووی وێنەی پرسە لەسەر پڕۆفایلەکەی دادەنێت. کوڕە لە ئەقڵ و هۆشیاری و ئیدراکتان بەم باشە.
منداڵێک تەنها کەوتووەتە ناو بیرێکی قوڵ و گیریخوارد و بەداخەوە کە مرد و منیش زۆر پێم ناخۆش بوو. بەڵام جاشایەتی و گێلایەتی و گەوادیم نەکرد وەک ئەو کوردە بۆرەی باشور.
گێلەفەقێ، منداڵێکی فەلەستینی تووشی سکچوون بێت، هەمووی دەکاتە ڕۆژی حەشر و فیغان و گردبوونەوە و دەنگ هەڵبڕین و خۆپیشاندان دژی جولەکە و ئیسرائیل، کەچی دووسەد هەزار کوردی بێ تاوان شەهید دەکرێن، یەکیان نقەیان لێوە نایەت!
بۆ کورد جولەکەی سندۆرێ و تەلئەڤیڤ بوون؟
پاشان فەقێ جڕتۆی ناحاڵی، تو بۆ هێنده ڕقت لە جولەکە دەبیتەوە ؟ جولەکە باوکتیان کوشتووە؟ داپیرەکەتیان فڕاندووە؟ لە لوتیان ناویت؟ بدەم بە دەمتا و پڕی خوێنی کەم ؟
هەی فەقێی دەماخ وشترانی، باشە پێم ناڵێیت
جولەکە چییان لێکردوویت، تا هێندەت ڕق لێببنەوە؟!
جولەکە خاکەکەیا داگیرکردوویت؟ جولەکەبوو ئەنفالی کردیت؟ جولەکە کیمیابارانی کردیت؟ خاکی کوردستان بەسەر جولەکە دابەشکراوە؟
گێلەی هیچ و پووچ، شوێن قنی ڕق و چەواشە و ڕاسیزم و درۆی ئیسلامێکان و کەناڵی جەزیری درۆزن و ئیخوانی کەوتویت؟ کەناڵی تاڵیبانەکان؟ ئەو کەناڵەی شەو و ڕۆژ خەریکی درۆ و ئاژاوە و عەرەب چییەتییە و دێت و دنەی ڕقی دژە جوێتی دەدات لای موسوڵمان، لە پێناو بەرژەوەندی عارەب و پرۆەژەی عارەب.
گێلەی مێشک حیز، جولەکە لەسەر خاکی خۆی، دوای هەزاران ساڵ، لە دەربەدەری و پەرتەوازەیی و بێ دەوڵەتی و قوڕبەسەری، جارێکیتر گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان و لە عەرەبی داگیرکەریان وەرگرتەوە، هێشتا تۆ و هاوئاوازەکانت بە جووی ستەم لێکراو و خاوەن ماڵ دەڵێن:داگیرکەر و بە حەرەکەی جیهاد و حەماس و کەتائیبی قەسامی تیرۆرستیش، بەرگریکار و موجاهید!
نەخوێندەوار، خۆ هەر قورئانەکەی خوت ئیسرائیل بە خاکی جولەکە ناودەبات﴿يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ﴾ دەتوانی ئەو ئایەتەم بۆ بکەیت بە کوردی؟ کوڕم، دەزانی کورد داماون داماون. بە تایبەتی کوردی باشور.
تووەرە کچە کوردی خۆمان، پەڕۆیەکی حەرەکەی جیهاد و کەتائیب قەسام و حەماسی ئیخوانی و جیهادی لەناوچەوانی ببەستیت و گۆرانی لۆ فەلەستین!
کوڕە ئەوە ئەنگو هەر بەڕاستی کاتان لەکەللـەدایە؟
ئەو ئیسماعیل هەنیئە و فەلەستینیانە نەبوون پیرۆزبایی داگیرکردنی عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپیان لەو ئۆردوگانە عوسمانلی فاشیست و دەی کوردەی کرد و پێیان گوت: عەفەرین گەڕایەوە لای خاوەنەکەی، واتا عوسمانلییەکان؟
کوڕە هەر ئەو فەلەستیانەنەبوون خۆپیشاندانیان لۆ پشتوانی هێرشی داگیرکاری و پەلاماری جەندرمەی تورکی تۆرانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کرد؟
کوڕە هەر ئەو حەماسی ئیخوانی و بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و کەتائیب قەسام و فەلەستیانە نەبوون تا سەدام ڕووخا، پارە و پشتیوانیان لە بەعس وەردەگرت؟
کوڕە هەر ئەو فەلەستیانە نین پەیکەریان لە ناوەندی( الضفة الغربية)ی فەلەستین لۆ سەدامی کورد کوژ و ئەنفال چی چێکردووە و لەسەریان نووسیوە:الله اكبر
عاشت الامة
عاشت فلسطين
عاشت العراق
سيد. شهداء العصر صدام حسين!
کوڕم فەلەستین و عەرەبی پێپەتی بەتۆ چی؟
وەڵاهی جولەکە و ئیسرائیل، سەدقاتی عارەب و فەلەستین بۆ کورد مرۆڤ تر و دۆست تر و باشترن.
کورە سەرک مەنجەل، جووەکان گەر هیچشیان بۆ نەکردبین، خۆ ئەنفال و قڕ و کیمیاباران و تەعریب و دژایەتیان نەکردووین.
کوڕم هەڵوێستی کوڕەکەی نەتەنیاهۆت بینی بۆ پشتوانی کورد لەکاتی ڕیفراندۆمەکە؟
کەرە فەقێ، بڕۆ سەیرکە، لەناو کنێستی ئیسرائیل، چەندین پەڕلەمانتاری جولەکە هەن پشتوانی کێشە و پرسی کورد دەکەن.
فەقێی لچقەوی، نەتبینی ماوەک بەر لە ئێستا پەرلەمانتارێکی ئیسرائیلی(یوئاڤ کیش) پرۆژەیاسایەکی پێشکەش بە “کنێست” پەرلەمانی ئیسرائیل کرد بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ بۆ کورد؟
لەو پرۆژە یاسایە پێشنیازی ئەوەی نەکردبوو بۆ پەرلەمانی ئیسرائیل کە بەهۆی زیاتربوونی مەترسی و هەژموونی ئێران لە ناوچەکە و تووندڕەوی تورکیا و تێکچوونی سووریا پێویستە ئیسرائیل پشتیوانی کوردەکان بکات بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ.
نەیگوتبوو زیاتر لە سی ملیۆن کورد لە عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا دەژین، پشتیوانیکردنی کوردستانێکی سەربەخۆ بۆ ئیسرائیل زۆر باشە.
وەڵاهی تۆ بەس نییە نەزان و بێ ئاستیت و ئاگات لە عش تەبای دنیایێ نییە و کوێرانە شوێن قنی عارەب و ئەو هێزە تاریکپەرست و توندڕۆیانە کەوتیتی، هەر زۆر سپڵە و هیچ و پووچیشی.
تووەرە ئەوەندە ڕق لە دڵ و گوێرەکە بیت، لە بەرامبەر جووەکان و ئیسرائیل! کوڕە هەی مێشک قۆندەرە، خۆ جوو هینیان نەکردوویت هێندەت ڕق لێیانە؟
وەکی ئەو ئیسلامییە دەمارگیر و دەروون نەخۆشانەی هاو فیکرت، ئەو ئیسلامیانەی کوڕە وەڵاهی لە نازییەکان ڕەگەزپەرستر و پیستر و دژە جووترن !
یەع، کە قێزەون و بۆگەنن.
کوڕم دەبەشبەربە و چیتر کەرنەبە و بڕۆ لە فەلەستین و لای برا عارەبێکی فەلەستینیت، باسی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی بکە،
بزان پڕی ناو دەمت بۆکس و پێڵەقە و گوو دەکەن و پێت دەڵێن: هەی ئینفیساڵی و موخەڕیب، دەتانەوێت لە عێراقونالغالی حەبیبونا سەدام جیاببنەوە و ئیسرائیلی دووەم دروست کەن؟
ئاخ گێلە فەقێ من:
شێت نەبووم بۆچ ئارەزووی سەیری جەبەل لوبنان ئەکەم
دایما سەیر و سەفای باخاتی هەورامان ئەکەم
کوردم و هەر حەز بە ئیستیقلالی کوردستان ئەکەم
وەحشەت و نەفرەت لە چارەی عارەبی پێپان ئەکەم
من تەمەننای سەربەخۆییی میللەتی خۆمان ئەکەم
فەرهادی قەومی کوردم و فەریادی کورد دەکەم
دوژمن بە کوتەکی کاوە وەکوو شووشە ورد دەکەم
یان کەشتیی کورد ئەبەمە ساحیلی نەجات
یان ڕۆحی خۆم و ئالی پەیامبەر بە پرد دەکەم٭
گێلە فەقێ، ئەوکوردە کەره هێشتا زۆری ماوە دۆست و دوژمن و کێری خویی و گێزەری عارەبان لە یەکتری جیابکاتەوە!
فەقێ گێزەر، دەزانی ئەوڕۆژه ئاوازدانەرێکی موونەرم و ژنانی کورد، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵێکی عێراقی عارەبی تەنها گوتی:من ئاوازم بۆ گۆرانی سوعاد حوسنی داناوە و سوعاد کوردە و لە عەشیرەتی بابانە.
گێلە فەقێی بەستەزمان، خۆزگە توڕەیی و کەرایەتی و کاردانەوەی ئەو هەموو عارەبە پێپەتی و دژە کورد و دەمارگیرەت دەبیی لە سەدان کۆمێنتی نزم و جوێن و سوکایەتیدا، بۆ ئەو ئاوازدانەرە و کورد.
ئاخ، کوردە بۆره. ئەو کوردە بۆرەیه هێندە مێشک ژەنگاوی و دڵپاک و سادە لەوح و خەشیم حاڵە، هەزار و چوارسەد ساڵە، بەسەر عەلی و عومەر و کێ و کێیتری ناکورد دابەش بووە و شەڕێکی خۆ تڕێن و بەتاڵ و بێ مانا و بۆش بۆ کولتوور و مێژوو و زمانی خەڵکی تر دەکات و وازی لە مێژوو و ڕابردووی خوی هێناوە.
ئاخ فەقێی مێشک چەپێندراو، ئاخ. تۆ پێم ناڵێیت ئەو کوردە تاکەی ئاقڵ نابێت؟!
ئەو کوردە بەستەزمانەی هێندەی پاشکۆیەتی و نۆکەرایەتی و گەوادی بۆ دووژمن و داگیرکەرانی خاکی خۆی کرد و خۆی بۆ خەڵکیتر کرد بە قۆچی قوربانی، چارەگی ئەمە، شوێن کەیخوسرە و دیاکۆکانی خۆی کەوتبوایە و شەڕ و بەرگری بۆ خاک و زمان و شەڕەفی خۆی بکردبوایە و فرمێسکی بۆخۆی بڕشتبایە، ئێستا نەک دەوڵەت، بەڵکو خاوەنی ئیمپڕاتۆڕێکی مەزنی کوردی بوو، لە نموونەی ئیمپڕاتۆڕییەتی مێد.
گێلە فەقێیش تازە بە تازە دێت و دەڵێت دەوڵەتی نەتەوی، پیلانی جولەکە و دەست و دەسیسەی ئیمپڕیالیزمه، لۆ پارچە پارچەکردنی خاکی ئیسلام. کوڕەی هەی فەقێی بێ مۆڕاڵ، بیست و دوو دەوڵەتی عارەبی و ئەو هەموو دەوڵەتە تورکی و پارسی و ئیسلامی و شتە، خاکی ئیسلامی پێ پارچەپارچەنابێت و پیلانی ئیمپریالیزم و دەستی جولەکە نییە، بەڵام خاکی ئیسلام بە دەوڵەتەکی کوردی پارچەپارچەدەبێت و دروست بوونی ئەو دەوڵەتە، پیلانی جولەکەیه و دەوڵەتی کوردی، ئیسرائیلی دووەمە !
هەی بە ساقەی شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمودی حەفید و پێشەوا قازی و سەید ڕەزای دێرسمی و سمکۆی شکاکت کەم، گێلە فەقێی جاش.
ئای ڕەحمەت لە گۆڕەکەت نالی مەزن، کە بەو حوجرەی فەقێیاتی سەردەمی خۆت گوتووە”مەدرسە مەحبەسە)ی و، لە شێوەی بەندینخانەن و هیچ بوارێکی تێڕامان و بیرکردنەوە و بەرەوپێشچوونێکیان تێدا نییە و لە دۆخێکی داخران و چەقبەستۆویی ئەقڵیدان و جگە لە فەقێی وەک ئەو فەقێ گێل و وێڵەی خۆمان هیچتر بەرهەم ناهێنن !
ئێوەی فەقێ و مەلا، پێویستە بە میتۆدێکی مۆدێرن و پێشکەوتنخواز و ئەقڵانی پەروەردە بکرێن و لە کونجی ئەو هەموو حوجرە و مەدرسه مەحبەسانە بهێندرێنە دەرەوە و تێکەڵ بە جیهانی دەرەوەی ئەو مەحبەسە و تونێلە تاریکەتان بکرێن و فێری ئەلفبێی شارستانییەت و مۆدێڕنێتە و نەتەوەدۆستی و مرۆڤ دۆستی بکرێن.
سەگە فەقێی مێشک نەخۆش، بەخوا تۆ سێ چوار پلە لە خوار کەریت.
کێ بەو قسەقۆڕانە مێشکی گاویت، مامۆستا ئاکۆی کاتی قوتابخانەی سەرەتاییت، یان مەلا شەمۆی لوت کێرە کەرانی؟
کوڕم ئەوە تۆ هەربەڕاستی ئەقڵت لە دەست داوە؟
هەتاکەی نایەیتەوە هۆش و دەستبەرداری ئەو کەرایەتی و نۆکەرایەتی و جاشایەتییەت نابیت، لۆ عارەبی پێ پەتی؟
کوڕم وەڵاهی هەر گەوادی لۆ عارەب بکە و بڵێ عارەب ئەخ و ئوخت و عەمەتی و جەدەتی و خالەتی ئیمانی و دینی ئێمەن. بیست و دوو دەوڵەتی عارەبی و و بە عەرەبکراو زیاتر لە دووسەد ملیون عارەبی ئوختوکە و ئەخوکە و خالەتوکە و جەدەتوکە هەن و حیسابی کێری خۆشت بۆ ناکەن و وەک دووژمنێک مامەلەت دەکەن و ڕۆژانە عارەب لەسەرگەڕان و قەراج و سەرکەپران، خاکت داگیردەکەن و زەوی برا و خوشکه جوتیارە کوردەکانت دەست بەسەردادەگرن.
ئاخ گێلە فەقێی بەستەزمان، ئاخ.
:بووبە هەزار و چوارسەت ساڵ
لەگەڵ عەرەب بوینە یەک ماڵ
خێوی قیبلە و کیتابێکین
وەک دەڵێن بەرەبابێکێن
بەڵام ئەو برا ئیسلامەم
ئەوکاکەنێرە زەلامەم
هەرچی هەم بوو
بردی بۆخۆ
منی کوشت بەهەرزن و جۆ
گەربڵێم برای هاودینەکەم
هاوڕێگەی لەمێژینەکەم
تۆزی شیری وڵساتەکەم
سەت یەکێ لە داهاتەکەم
هەزاریەکێ لەنەوتی خۆم
پێم کەرەم کە
بێ نان و دۆم
بابەس کوێربم
بێڕوناکی
باپێت بڵێم
برای چاکی
ئەڵی هەی لەدین وەرگەراو
کوردو نەوت و نان و
پێڵاو
وادیارە بویتە شعوبی
ئەبێ لەڕێگە دەرچوبی
هەر لەشێخی ئەزهەرەوە
کێ مێزەری بەسەرەوە
تێر دەکرێن لەنان و پڵاو
پڕ دەکرێن لەپارەو دراو
دوای ئەوبڕیار دەرئەکەن
فتوای کافریم ئەدەن٭
……….
٭ شیعرێکی شێخ مەلیک مەحموود
٭ هەژاری موکریانی، قەوانەشڕە.