عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئارام ی سەرکردە/ بەشی حەوتەم.
ئارام وه‌ک سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان، به توانا له‌بن نه‌هاتوه‌که‌ی خۆی لێپرسراوی هه‌ر چوار هه‌رێمه‌که‌ی نیشتمان بوو: سالار عه‌زیز لێپرسراوی هه‌رێمی سلێمانی و ئازاد هه‌ورامی لێپرسراوی هه‌رێمی که‌رکووک و عه‌بدولره‌زاق لێپرسراوی هه‌رێمی هه‌ولێر و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی هه‌رێمی خانه‌قین و هێڵی ریکخستنی به‌غداد بوو.
ئارام سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌وه‌نده خاکی بوو، هه‌موو ىڕیارو پێشنیاره‌کانی ده‌خسته به‌رده‌م هاوڕێ سه‌رکرده‌کانی و به‌عه‌قڵی لۆژیکانه‌ی سه‌رکردایه‌تی به کۆمه‌ڵ هه‌نگاوی نوێیان بۆ هه‌موو بەرنامەو کاره‌کان داده‌نا.
هه‌میشه لۆژیکانه رووبه‌رووی بڕیاری په‌له په‌ل و شپرزه‌یی عه‌قڵی مهزاجییانهی ئه‌و سه‌رکرده کلاسیکییه ده‌بوه‌وه، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌کانیان چه‌ند باره ده‌کرده‌وه، میلله‌ت تائێستا باجی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وان ده‌دا.
ئارام ده‌یزانی ئه‌و سه‌رکرده کلاسیکیه بێ موبالاتانه، ئه‌وه‌نده نه‌رجسین هه‌موو میلله‌ت به کۆیله‌ی خۆیان ده‌زان، خه‌ڵکی ئینتیهازی و ماستاوچی مامه‌حه‌مه‌ییان بۆ ده‌کردن و ده‌بوون به سێبه‌ریان، له به‌رده‌میاندا ده‌چه‌منه‌وه، هه‌ست به‌و هه‌موو هه‌ڵه گه‌ورانه ناکه‌ن.
ئه‌و سه‌رکرده بێ توانا‌و هیچ له بارا نه‌بوانه، ناتوانن خزمه‌ت به گه‌له‌که‌یان بکه‌ن، ناتوانن گۆرانکاری بکەن، به‌و زنجیرە هه‌ڵانه‌یان خیانه‌ت به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان ده‌که‌ن.
ئارام رۆڵی سه‌ره‌کی و بنه‌ره‌تی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان، له کاتی که‌وتن و تێکشکانه کاتییه‌کاندا، به ئه‌زمونێکی نوێ و به ئاڕاسته‌یه‌کی نوێ و به پێگه‌یه‌کی دارێژراو و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی لۆژیکانه واداڕێژێت، هه‌ڵه‌ی مێژووی رووداوه‌کانی پێش خۆیان دووباره‌و چه‌ند باره نه‌بنه‌وه.
هه‌ره‌سی ئازاری 1975 به جۆرێک ئاشبه‌تاڵی به کورد کرد، نیشتمانه‌که‌ی خاپوورو وێران کرد، هه‌موو پێشمه‌رگه‌و فهرماندوه و ئه‌فسه‌ره به ئه‌زمونه‌کانی کورد په‌رته‌وازه بوون، دوورخرانەوە و کەوتنە شوێنی جیا جیا.
ئارام و هاوڕێکانی به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه وردی دایان رشتبوو، توانیان په‌یوه‌ندی به‌و کادره به‌توانا سه‌ربازیانه وه بکه‌ن، بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌خماخه‌ی شۆڕش.
وه‌ک ملازم عومه‌ر و ملازم سه‌ید که‌ریم و ملازم جوامێر و ئه‌نوه‌ری مه‌جید سوڵتان و ملازم ستاری سه ید خه‌له‌ف و ده‌یان کادری سه‌ربازی خاوەن ئه‌زمونی تر له هه‌موو شاره‌کانی تری کوردستان.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌فره‌زه‌که‌ی برایم عه‌زۆ له بادینان، مه‌فره‌زه‌ی شاره‌زوور و مه‌فره‌زه‌کانی تر له دۆڵی جافایه‌تی و شارباژێر و پێنجوین. مەفرهزهکان سه‌راپا ناوچه‌کانی تر له هه‌ورامان و به‌مۆ و زمناکۆ و چه‌می رێزان و عه‌سکه‌ر و ده‌شتی هه‌ولێر و ده‌شتی کۆیه و قه‌ندیل و باڵه‌کایه‌تی و پژده‌ر و قه‌ره‌داغ و بازیان و گه‌رمیانی گرته‌وه.
له شه‌وی 10-11. 10. 1976 ئارام و ئازاد هه‌ورامی وه‌ک دوو سه‌رکرده له سلیمانی یه‌وه به‌رێگای دۆڵه رووت هه‌نگاویان نا به‌ره‌و زنجیره چیاکانی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی، رێگاکانیان گرته باوه‌ش، تا گه‌یشتنه دۆڵی جافایه‌تی و گوندی گه‌وره دێ.
سه‌رچاوه/ نووسین و ئاماده‌کردنی: محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولکه‌ریم سۆڵه‌یی، ئارام و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کورد. به‌رگی یه‌که‌م 2007.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts