عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئارام ی سەرکردە/ بەشی هەشتەم.
له‌و سه‌رده‌مه دژواره‌ی دوای هه‌ره‌س و ترس و گومان و گرتن و بێ سهروشوینکردن، سوپای عێراق و جاش و جاسوس و موختار‌و گه‌یشتنه هه‌موو بستێکی خاکی نیشتمان، تا دوا خاڵی سنووری نیشتمان.
له1976پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان سه‌ریان هه‌ڵدا، نه‌یان ده‌توانی به‌ڕۆژ له ناو گو ندهکاندا بمێننه‌وه. ده‌مه‌و ئێواران روویان ده‌کرده ناو ئاواییه‌کان و له ناو ماڵه‌کان تێشویان کۆده‌کرده‌وه. ده‌چونه نێو چیاولاپاڵ و بن تاشه به‌ردو ناو ئه‌شکه‌وت و نشێو و شوێنه چه‌په‌که‌کان، خۆیان حه‌شار ده‌دا.
ئارامی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و پێشمه‌رگه و سه‌رکرده و سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان له‌شاخ، رووبه‌رووی ئه‌زمونێکی نوێ و ئه‌رکێکی قورس و ئاڵۆز بوه‌وه.
ئارام ده‌یویست دوای تراژیدیای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئهیلوول، ئاڕاسته‌ی شۆڕش، وەک ئەوانەی پێشوتر نەبێ، بەرنامەیەکی نوێی دانابوو، به‌ره‌و مه‌شخه‌ڵی شۆڕشێکی نوێ و گۆڕانکاری نوێ.
به بیری نوێ تر و بە تێڕوانینی نوێ و هه‌ڵوێستی نوێ و هه‌نگاوی نوێ، بەرەو ئاراستەی گۆڕانکاری. لە بەر رۆشنایی له تیوری مارکسیزم، لینینزم، دوور له ئه‌زمونی حیزبی تحرری عێراق و کوردستان، که پاشکۆی سۆڤیه‌ت بوون، به پراکتیکێکی نوێی سه‌رده‌مه‌که‌ی به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی خه‌باتی گه‌لانی دنیا.
ئارام به‌پێی ئه‌و توێژینه ورد‌و قوڵه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌زمونی پارتی دیموکراتی کورد‌و ململانێ نێوان باڵی چه‌پی پارتی هه‌مزه عه‌بدوڵڵا و باڵی نه‌ته‌وه‌یی برایم ئه‌حمد، ئه‌و دووباڵه‌ی پارتی به دوو ئاراستەی جیا به‌ناوی پارتییه‌وه. کاریان دەکرد له ساڵی 1956 هه‌ردوو باڵه‌که یه‌کیان گرته‌وه، به‌ناوی (پارتی دیموکراتی یه‌کگرتوی کوردستان.
له‌ساڵی 1946 لە کۆنگره‌ی یه‌کی پارتی مه‌لا مسته‌فا له ئێران بوو، له 1951له کۆنگره‌ی دووه‌م و له ساڵی 1953 له کۆنگره‌ی سێ مه‌لا مسته‌فا له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوو. مه‌لامسته‌فا به‌شداری لە هیچ کام له‌و سێ کۆنگره ی پارتیدا نەکرد، له ئێران و سۆڤیه‌ت بوو، بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی بێت. له هه‌ر 3 کۆنگره‌که به زۆربه‌ی ده‌نگ مه‌لا مسته‌فا کرا به سه‌رۆکی فه‌خری پارتی دیموکراتی کوردستان.
له 1946 تا 1959 مه‌لا مسته‌فا 12 ساڵ له دەره‌وەی وڵات بوو، هه‌ر سه‌رۆکی پارتی بوو، له‌دوای کۆده‌تای 14-ی گه‌لاوێژی 1958، له 1959 مه‌لا مسته‌فا له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت گه‌ڕایه‌وه. لەساڵی 1959ناکۆکی و کێشه‌کانی ناو پارتی له کۆبونه‌وه‌کان و کۆنگره‌کان ئاڵۆزتر ده‌بوو، له مانگی 10-ی 1959له کۆنگره‌ی چواره‌م ی پارتی و له مانگی ئایاری 1960له کۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی، ناکۆکییه‌کانی نێو پارتی سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه و ئاڵۆز تر‌و قوڵتر بوونه‌وه. لەو سەردەمەدا ناکۆکی نێوان مه‌لا مستهفاو عه‌بدولکه‌ریم قاسم و سه‌رهه‌ڵدانی یاخی بوونی عه‌شایه‌ری کورد و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئهیلوول و ناکۆکی نێوان باڵی مه‌لامسته‌فاو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌ناوی ناکۆکی ( باڵی مه‌لایی و جه‌لالی) بوو بە هۆی شه‌ڕی براکان به‌ناوی شەڕی جه‌لالی و مه‌لاییه‌وه.
به‌یانی 11-ی ئازاری 1970بۆ 4ساڵ، بووبه هۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی (مه‌لای و جه‌لالی ) به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌لامسته‌فا، ململانێ ناڕه‌واکانی ناو پارتی، سیناریوی کوشتنی سه‌دان تێکۆشه‌ر به بیانووی جیاجیا.
پیلانی رێکه‌وین نامه‌ی جه‌زائیر له 6. 3. 1975 له نێوان شای ئێران و سه‌دام حسین جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق، به سه‌رپه‌رشتی هه‌واری بۆمدێنی سه‌رۆکی جه‌زائیر, تا نه‌کسه‌ی شۆڕشی ئهیلوول.
هه‌ره‌سی ئاشبه‌تاڵ، خاپورکردنی گونده‌کانی سەرسنوور، دروستکردنی ئۆردگا زۆره ملییه‌کان، تێکشکاندنی ژێرخانی ئابووری کشتوکاڵی کوردستان.
ئارام له‌و ئه‌زمونه پڕله تێکشکانه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولی دوای هه‌ره‌س، دوای ئه‌و هه‌موو شه‌هیدو قوربانیه‌ی شه‌ڕی سه‌نگه‌ری به‌رگری دژبه سوپای عێراق و ده‌سه‌ڵاته جیاکانی کۆماری عێراق. له سه‌رده‌می تراژیدیای حوکمی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و عه‌بدولسه‌لام عارف و عه‌بدولره‌حمان عارف و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر و سه‌دام حسین.
تراژیدیای شه‌ڕی براکوژی له دوای 29ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پارتی له 1946- 1975، دوای 14سال به‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌یلول، له تێکشکانێکهوه بۆههرهس بۆ ئاشبه‌تاڵ، هێزی پێشمه‌رگه میلی چه‌که‌کانیان نه‌وی کرد و تفه‌نگه‌کانیان ته‌سلیم به ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کرد، کە جینۆسایدی مرۆڤی کوردی ده‌کرد.
ئارام به به‌رنامه‌ی تیوری زانستی نوێ، سوودی له‌و هه‌ڵه‌و ئاڵۆزییه مێژوویانه وه‌رگرتبوو، بۆ مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کانی شۆڕش. ئه‌مجاره‌یان چۆن شۆڕش بکرێت؟ به‌کام ئاراسته هەنگاو بنرێت؟ چۆن جارێکی تر میللی ئه‌و چه‌کانه‌و شۆڕش، هه‌ره‌س نه‌هێنێ، ئاشبه‌تاڵێکی تر به‌رپا نه‌بێته‌وه، خوێنی شه‌هیدانی نیشتمان و کۆمەڵکوژی کورد به هه‌ده‌ر نه‌چێ، چه‌کی پێشمه‌رگه به کۆمه‌ڵ له به‌رده‌م پۆستاڵی داگیرکه‌رانی نیشتمان مل نه‌وی نه‌کا.
ئارام به به‌رنامه‌یه‌کی نوێی زانستانه‌و لۆژیکانه، نه‌خشه‌یه‌کی نوێی داڕشت بوو، به‌رنامه‌یه‌کی نوێی بۆ شۆڕشێکی نوێی تر له ناو شۆڕشی دوای هەرەس دانابوو.
سه‌رچاوه:
1- ئیبراهیم جه‌لال /خوارووی کوردستان و شۆڕشی ئهیلوول بنیاتنان و هه‌ڵته‌کاندن 1961-1975.1
2- عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود /ئاسۆیه‌ک ئاوا نابێ.
ژیانی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تی رۆژنامه‌وانی
سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ئه‌یلول حیلمی عه‌لی شه‌ریف 1931- 1998.
ئه‌م توێژینەوەیە ماندووبوونی 20ساڵ کارکردنمە ،تا ئێستا چاپ نەکراوە.