پشتیوان جەمال: سودانی لە نێوان هاوسەنگی سیاسی و میحوەرەکان.
ماوەی کەوتنە سەرپێی حکومەتەکەی سودانی، شاهیدی بەربەستی زۆر بوو. تا ئێستاش دۆخی ناکۆکی لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا دەسوڕێتەوە، جگە لەمیراتێکی قورس لە حکومەتی پێشووەوە بۆی جێمابوو. لەگەڵ ئەوەی کە سەد ڕۆژ تێپەڕی بەسەر دروستبوونی حکومەتەکەی، بەڵام زۆرێک لە فایلە سیاسی و خزمەتگوزارییەکان، وەک پێویست مامەڵەیان لەگەڵدا نەکراوە.
مەلەفی بوونی هێزەکانی ئەمەریکا، یەکێکە لە فایلە گرنگ و هەستیارەکان کە لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی کرا، بەو پێیەی هەڵوێستی ڕاگەیەندراوی خۆی لەسەر ئەرکی ئەمریکا دەربڕی. هەرچەندە ئەم فایلە یەکێکە لەو فایلانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام سودانی مەبەستی بوو خاڵێکی گرنگی هاوسەنگی بێت لە پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە تایبەتی عێراق لەگەڵ دەوروبەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکەی، خاڵی کۆبوونەوەی نێوان هێزە جیاوازە دەرەکیەکان بێ لەسەر خاکی عێراق، بۆ ئەوەی لە میحوەرەکان دوور بکەوێتەوە نەوەک بکەوێتە ناو تاڵاوی ململانێی سیاسی نێوان ئەم هێزانە، بە تایبەتی ” واشنتۆن و تاران” کە هەرلایەکیان بە هەموو قورساییەکەیەوە لە ناوچەکەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لایەنی بەرامبەر لاواز بکات.
لەسەرەتای پێکهێنانی حکومەت تا کۆتایی، ڕۆلی ئەمریکا تەنها دەنگی چاودێر بوو، جیاوازتر لە پێکهێنانی کابینەکانی پێشووتر،بەجۆرێک حکومەت بەتەواوی بەدڵی تاران پێکهێنرا، لەهەمان کاتدا ئەمریکا باڵیۆزخانەو کەمپەکانی بۆردومان دەکرا و کاروانەکانی تێدادەتەقێنرایەوە بەمووشەکی تاران. بەڵام هەر پێشوازی لەحکومەتە دڵخوارەکەی تاران کرد، بەجۆرێک ئەو قەناعەتەی لای سیاسیەکانی عێراق دروستکرد بوو. ئەم پێشوازە مایەی قوبوڵکردن و پەسەندکردنەو، پێیان وابوو ئەمریکا لەبیری دەکات یان لانیکەم ئاگربەستیان لە لەگەڵدا ئەنجام دەدات. بەڵام ئەوەی نهێنی چاودێریکردنی ئەمریکا ئاشکراکرد، گۆڕینی جەنگەکە بوو بۆ جەنگی نەرم. چونکە درکیان بەوە کرد کە سیاسەتی دژایەتی ئیتر کار ناکات. ئەمریکا ئەمڕۆ لە پشت شاشەکانەوە خۆی حەشار دەدات و کۆت و بەندەکانی شەڕ بۆ ئەوانی دیکە جێدەهێڵێت. ئەمجارە وەکالەتی جەنگەکەی دایەدەست دۆلارو بەوەش تەقەی لە ئابوری عێراق کرد، کە لە ئاسۆدا هۆشداریدا کە قەیرانەکە بەردەوام لە فراوان بووندایە، بڕیاری سیاسی واشنتۆن و لە پشتیەوە ئیسرائیل ڕێگە نادات عێراق چیتر ئەو “سییە ” بێت کە ئابووری ئێران هەناسەی لێ هەڵدەمژێت.
ئێران بۆ ئەوەی بێتەوە ناو گۆڕەپانەکەو بەرگریکردن لەنرخی تومەنەکەی خۆی پەنای بۆ ئەو دەستەجەمعیە بردووە لەنێوان سێکوچکەی” ڕوسیا، چین، ئێراندا هەیە و هەنگاوەکانی لەڕێگای ڕوسیاوە دەست پێکردووە بۆ ئەوەی عێراقیش بکات بەبەشێک لەو هاوپەیمانەی کەنەیاری ئەمریکان. ئەمەش ئەگەر ڕووبدات، کاردانەوەی زۆر جددی لەسەر عێراق هەیە، لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، کە بەرژەوەندی مێژوویی ستراتیژییان لەگەڵ عێراقدا هەیە، کە عێراق لەدەستی دەدات. ئەمەش ئەوەیە کە بەغدا هەرگیز نایەوێت و دەگەڕێتەوە بۆ عێراقێکی دواکەوتوو و باجەکەی زۆر بە گرانبەها دەدرێت.
ئێستا لە لاوازترین بارودۆخی خۆیدایە لە ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە، ململانێی ناو پڕۆسەی سیاسی و بەرزبوونەوەی دۆلار، بڕیارێکی عەقڵانی نییە عێراق بچێتە ناو هاوپەیمانی” ڕووسیا و ئێران و چین” ئەمەش ئەم فایلەبوو کە لاڤرۆڤ خستیەسەر مێزەی گفتوگۆ لەگەڵ عیراق بۆ بەستنی هاوپەیمانیەکی نوێ وەک بەدیلێک بەدوایدا دەگرێت لە دوای شەڕی ئۆکرانیا، کە تیایدا نەیتوانی ئامانجەکانی بەدەستبهێنێت و هەموو وڵاتانی ئەوروپای لەدەستدا.
ئەوە گرنگە بۆعێراق هەوڵبدات پرەنسیپی هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانیدا، چ لە ڕووی سیاسییەوە یان ئابوورییەوە، بەگوێرەی پرەنسیپ و یاسای “بەرژەوەندی عێراق” بگرێتەبەر و بەدوای کرانەوەی سیاسی و ئابووریدا بگەڕێت لەگەڵ هەمووان، بە تایبەتی دۆخی ناوچەیی کە چاوەڕێی عێراق دەکات بۆ لاپەڕەیەکی نوێ کە بە پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندییەکان لە هەموو ڕوویەکەوە جیا بکرێتەوە. خۆساخکردنەوە لەسەر هەربەرەیەک، دەبێتە هۆی تێکچوونی سەقامیگری وڵاتەکە. چونکە فاکتەری نێودەوڵەتی زۆر کاریگەرە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی و ئابووری، واقیعی ئابووری پەیوەندییەکی نزیک بە واقیعی سیاسییەوە هەیە. بۆیە بۆمان دەردەکەوێت زلهێزەکانی ڕۆژئاوا کۆنترۆڵی گۆڕەپانی ئابووری لە جیهاندا دەکەن، لە ڕێگەی ئەو ڕێکخراوانەی کە چاودێری کار و جوڵەی دۆلار دەکەن لە جیهاندا و چاودێری ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی دەکەن کە لەلایەن هەندێک لایەنەوە پراکتیزە دەکرێت، لەوانە عێراق، کە کاریگەری لەسەر کارەکانی قاچاخچێتی بۆ وڵاتانی دراوسێ لەسەر ئابوورییەکەی هەبووە، و کاریگەری نەرێنی لەسەر بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، کە لە ڕاستیدا بەشداریی کردووە لە بەرزبوونەوەی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیانی هاووڵاتی و تێکچوونی دۆخی سیاسی و ئابووری لەعیراقدا.