عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئارام ی سەرکردە/ بەشی دەیەم.
ئارام دوای ماوه‌یه‌کی کورت له ژیانی پێشمەرگایەتی شاخ، له گوندی زه‌رون زانی ئه‌و گوندانه‌ی سه‌ر سنوور و ئه‌وشوێنه سترایجی یانه‌ن، له‌هەموو مافێکی خزمه‌تگوزاری بێ به‌رین، هه‌موو توانای خۆی و هاوڕێکانی خسته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خولی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بۆ خه‌ڵکی گونده‌کان بکاته‌وه. هونه‌رمه‌ندو سه‌رکرده‌ی خاکی و سەربازی ونی باڵا ( ته‌ها باراوی) و (حه‌مه سه‌عید)وانه‌یان لەوێ ده‌وته‌وه.
ئامێرێكی چاپیان پێ بوو، به‌پێ هه‌ل و مه‌رجه نا ئاساییه‌کان له سێ شوین حهشاریاندا.
یه‌که‌مجار/ له ئه‌شکه‌وتی (قوول) له پشت ماڵه‌کانی زه‌رون.
دووه‌مجار/ گواستیانه‌وه بۆ ئه‌شکه‌وتی (کانی ئاو دهلوک).
سێیه‌مجار/ له ئه‌شکه‌وتی (که‌ره وادێ) له لای سه‌ره‌وه‌ی گونده‌که‌و له‌سه‌ر سنوور.
ئارام ده‌یویست چه‌ند کادرێک به به‌رنامه نوێ پێ بگه‌یه‌نێت، خولێکی بۆ کادره‌کانی کۆمه‌ڵه له ناو گوندی زه‌رون کرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کادرانه بتوانن ئەرکی سەرشانی خۆیان لە هوشیارکردنەوە پێشمەرگەوەو خەڵکی ئاواییەکان ببینن، رۆڵی گرنگی ستراتیجی ببینن.
ئارام وه‌ک سه‌رکرده‌کانی شۆڕشی ئهیلوول و هه‌ندێک لە سه‌رکرده‌ی شۆڕشی نوێ، حه‌زی له قه‌ره‌باڵغی و حمیایه خستنه دوای خۆی نه‌بوو.گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵک بێت، بۆ بهحمایهی زۆر و به‌چه‌ك پارێزگاری له خۆی بکات.
زۆربه‌ی خه‌ڵکی گونده‌کان نه‌یان ده‌زانی، ئه‌و پێشمه‌رگه، به جه‌سته لاواز و باڵا باریک و که‌ڵه‌گه‌ته، به جلی کوردی ره‌ش و نیلی و چاویلکه لهچاوهوە، کە بەردەوام گۆچانێکی بهدهستهوەیە، ئارامی سه‌رکرده‌یه. ئارام گرنگی زۆری بە پاراستنی نهێنی یەکان دەداو ناوی خۆی نابوو (مه‌لا به کر ).
یه‌که‌مجار، شه‌ماڵی باخ و گۆران تله‌زه‌یتی و حه‌مه ئه‌مین پۆڵا، ئارامی سەرکردەیان به ناوی (مه‌لا به‌کر )به خه‌ڵکی گونده‌کان ناسی. ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له سنووری دۆڵی جافایه‌تی و شارباژێر و شینکایه‌تی و مەرگەو دۆڵه رووت و بازیان و قه‌رداغ له گه‌ڵ ئارام دابوون، هه‌م هاوڕێی بوون و هه‌م پارێزگاریان لێ ده‌کرد بریتی بوون: شه‌ماڵی باخ، مه‌لا ئه‌حمه‌د مه‌سۆیی، مامۆستا حه‌مه‌ئه‌مین پۆڵا، گۆران تله‌زه‌یتی، جه‌ماله ره‌ش، عه‌لی چه‌له‌بی، سیروان، ئاشتی، ئازادی سه‌گرمه، ئاوات قاره‌مانی، مام رۆسته‌م، سه‌لاح چاوشین، مه‌ولود گوربازی، حه‌مه‌سه‌عید، مامۆستا عه‌زیز.
ئارام به به ردهوامی جه‌وله‌ی به‌ناو ئه‌م گونده‌کاندا ده‌کرد: گه‌وره‌دێ و گه‌ره‌دێ و مالومه و چۆخماخ و یاخسهمه و هه‌ڵه‌دن و گوێزیله و قزله‌ر و زێوێ.
ئارام وه‌ک سهرکرهدیهکی خاکی و نمونەیی راسته‌وخۆ تێکه‌ڵ به ئازار‌و موعانات و کێشه‌کانی خه‌ڵكی گونده‌کان دەبوو، به جۆرێک له گه‌ڵ خەڵکی گوندەکان هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد، ببوو به خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی ئاوایی ساراپا ناوچە جیاجیاکان.
ئارام له‌و ماوە دیاری کراوەدا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لەو گوند و شوێنە ستراتیجی یانه، ناتوانێت ئەو به‌رنامه و پرۆژه‌یەی که دایڕشتبوو ته‌جاوزی به‌رنامه‌و عه‌قڵی دۆگمای مهجازیانهی سه‌رکرده‌کانی ئهیلوول بکات، ناتوانێت ته‌جاوزی بیر‌و بۆچون و فیکری سه‌رکرده‌کانی دوای هەرەس بکات.
دەیزانی ته‌نیا و بێ کەسە، هیچ پاڵپشتکی له‌و سنوورانە نییە، رووبه‌رووی کۆمه‌ڵێ ململانێ و دژایه‌تیکردنی قورس و دژوار وئاڵۆز ده‌بێته‌وه.
ئارام وه‌ک سەرکردەو که‌سێتیه‌کی خاکی خاوه‌ن مه‌عریفه‌ی قوڵ، بڕوای به توندوتیژی و رق و کینەو سیناریۆو تۆڵەو تۆڵە کردنەوە شه‌ڕی ناوخۆ ی براکان نه‌بوو.
ئارامی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌ی هێمن و زمان شیرین، هه‌موو خه‌ون و ئاڕاسته‌ی ستراتژی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینینی بۆ ئه‌وه‌بوو، رۆڵێ ره‌نجده‌ران به‌پێ توانا‌و لێهاتوییان، له سه‌رکردایه‌تییه‌کی به‌کۆمه‌ڵ، بۆ خزمه‌تی رەنجدەران و نه‌ته‌وه و نیشتیمان بێت.
ئارام به جۆرێک تێکه‌ڵ به‌ژیانی جوتیاران و ره‌نجده‌رانی گونده‌کان بوو، له کاتی دروێنه و گێره‌و و سه‌رخه‌رمان و پاچهکۆڵهو شه‌تڵ لێدان و شریت لێ دان، هاوکاری و یارمه‌تی ئه‌وانی ده‌دان.
بەو هه‌ڵوێسته باڵا‌و هێمنیابەی، بوو به‌شێک له رۆح و هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵکی ئاواییه‌کان و پێشمه‌رگه و کادره‌کان. خەڵکی گوندەکان به جۆرێک ئارامیان خۆش ده‌وێست، دوای شه‌هیدبوونی منداڵه‌کانیان به ناوی ئارام ناوده‌نا. ئارام بوو به سروودی سه‌ر زاری پێشمەرگەو خەڵکی گوندەکان و شار، سوێندیان به‌سه‌ری ئارام و به ئارامگه‌که‌ی ده‌خوارد.
سه‌رچاوه/ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولکه‌ریم سۆله‌یی – ئارام و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کورد- به‌شی یه‌که‌م، سلێمانی – 2007.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts