عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: داستانی دابان، هەلاج.
سه‌ئات 2-ی شه‌وی 15. 2. 1985 به‌فر سه‌راپا زنجیره چیاکان و دۆڵی جافایەتی گرتبوو، چه‌ند پله‌یه‌ک له ژێر سفرا بوو، دار‌و درەخت و بەردو هەموو سروشت ببوو بە شەختەو بەستبووی. تەوژمی سەرماکە هورژومی بۆ هەموو شوێنێک و پەناگەکان دەبرد.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی تیپه‌کانی (مه‌ڵبه‌ندی دوو و مەڵبەندی یه‌ک ) به سهپهرشی ملازم عومه‌ر لێپرسراوی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری و قادری حاجی عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دوو، به‌ره‌و ئەو شوێنانەی هەنگاویان نا، بۆیان دیاری کرابوو.
ملازم عومه‌ر هێزەکەی کرد بە دوو بە شەوە، هێزێکیان لە گوندی هه‌ڵه‌دنه‌وه، به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی دابان و هێزه‌که‌ی تریان لە گوندی سەرگەڵووەوە، به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی هه‌لاج و چه‌رماوه‌ند سه‌رکه‌وتن.
ملازم عومەر و قادری حاجی عەلی ماوه‌یه‌ک له‌وەو به‌ر، نەخشەی شه‌ڕه‌که‌یان به‌پێی هەڵکوتنی شوێنی به‌رزایی ره‌بایه‌کان و بارەگای (سریه و فه‌وجه‌که) دیاری کردبوو. ئەو رێچکانەیان دیاری کردبوو کە دەبوایە پێشمه‌رگه‌کان پیا سەرکەون بۆ بەرزایی چیاکەو گرتنی رەبایەکان.
سەئاتی سفر
له سه‌ئات 4 ی سفردا، دەنگی تەقینی ئاربیجی بۆ سەر رەبایەکان سەراپا ناوچەکەی له هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه هەژاند. پێشمەرگەکان هێرشیان کردە سه‌ر ره‌بایه‌کان، لە ماوەیەکی دیاری کراودا ،(17 )رهبایهیان له ( دابان و هه‌لاج و چه‌رماوه‌ند ) گرت. دوای کۆنترۆڵ کردنی زنجیرە چیای دابان و هەلاج و چەرماوەند، پێشمەرگەکان له به‌رزایی دابانه‌وه بە رێگا خۆڵەکەدا به‌ره‌و خواره‌وه‌ی دابان کشان، هه‌ڵمه‌تیان بۆ مقەر سریەکەی نزیک گوندی شه‌ده‌ڵه برد‌و گرتیان. هیزێکی تری پێشمەرگە پەلاماری رەبایەکانی مقەر فەوجەکەی (هۆمەر قەوم )یان دا.
والی باریکەیی
والی باریکەیی جێگری فەرماندی کەرتی دووی تانجەرۆ لە تیپی 55ی قەرەداغ، لە کاتی هەڵمەت بردن بۆ رەباییەکانی مقەر فەوجەکە پێکراو گیانی سپارد.
دوو هێزی سه‌ربازی سوپای عێراق، له جادەی دوکان – سلێمانی یه‌وه به‌ره‌و ئاراستەی گوندی هۆمەر قەوم و گوندی شەدەڵە کشان.
هەڵۆ چەمچەماڵی
هێزی پێشمه‌رگه له سابورئاوا و حاجی تانه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵۆ چه‌مچه‌ماڵی، جێگری سه‌رتیپی 23 سورداش، دیوار به‌دیواری ماڵه‌کان، بە ئاربی جی، ده‌بابه‌کانی شکاند. به‌جۆرێک رووبه‌رووی دەبابەکان بوەوه و بواری نەدا، بێنه پێشه‌وه، زیان به‌و پێشمه‌رگانه بگەیەنن. پێشمەرگەکان له سەر چیای دابانەوە هاتبونه خواره‌وه بۆ شه‌ده‌ڵه‌و نزیک هۆمه‌ر قه‌وم.
سابیر رەسوڵ و عومەر پاڵەوان
( سابیر ره‌سوڵ و عومه‌ر پاڵه‌وان ) دۆشکهیەکیان له سه‌ر دابان دامەزراند بوو، رۆڵی سه‌ره‌کی و گرنگیان بینی، بواریان نه‌دەدا هیزه‌کانی سوپای عێراق، لەسەر جادەی سڵێمانی و دوکان و لە کۆتەڵەوە بەرەو ئاراستەی( شەدەڵەو هۆمەر قەوم) بێنه پێشه‌وه.
عومەر پاڵەوان و سابیر رەسووڵ بە جۆرێک بەو دۆشکەیە کۆپته‌ره‌کانیان بە ئاسمانەوە داگرتەوە، بواریان بە کۆپتەرەکان نەدا ئەو پێشمه‌رگانە دابێژن، بەدیل و دەسکەوتەوە له شهدهڵهوە بە لاپاڵی چیای داباندا سەردەکەوتن بەرەو بەرزاییەکانی شاخی دابان.
عومه‌ر پاڵه‌وان به جۆرێک له کاتی ده‌سڕێژدا په‌رده‌ی گوێی بریندار بوو خوینی پیا هاته خواره‌وه، ناو بەناو دۆشکەکەی بە بازوە بەهێزەکەی لە شوێنێکەوە دەگواستەوە بۆ شوێنێکی تر بۆ ئەوەی کۆپتەرەکان دۆشکەکە نەپێکن.
له‌م داستانه‌دا ( 540 )سه‌ربازو ئه‌فسه‌رو جیش شه‌عبی کوژران .(198 )سه‌ربازو ئه‌فسه‌رو جیش شه‌عبی به‌دیل گیران، 18 پێشمه‌رگه شه‌هیدکران.
پێشمه‌رگه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌کی قورس و سوک و که‌ره‌سه‌ی جیاجیای سه‌ربازیدا گرت.
ئیسماعیل عەترەو ئەیوب
ئیسماعیل عەترە پێشمەرگەی تیپی 53ی شیروانە لە نزیک رەبایەکەی دابان پێکرا، پێشمەرگەیەک کردیە کۆڵ بۆ ئەوەی بیگەینە هەڵەدن، لە ناو قەدی شاخەکەدا گیانی سپارد. مامۆستا عەلی عەبدوڵڵای رابەر سیاسیی تیپی 51ی گەرمیان، لە گەرمیان بە ئیسماعیل عەترە و ئەیوبی برای وتبوو:
ئێوە دووبرا تەنیا یەکێکتان لە گەڵمانا وەرن، هەردووکتان پێکەوە مەیەن بۆ ئەو شەڕە. بەڵام ( ئیسماعیل عەترە و ئەیوب )ی برای هەردوو کیان پێکەوە لە گەڵ هێزە هاوبەشەکەی (تیپی 51ی گەرمیان و تیپی53ی شیروانەدا هاتبوون بۆ شەڕەکە. تەرمی ئیسماعیل عەترەیان لە مزگەوتەکەی هەڵەدن دانرابوو، دەبوایە (ئەیوب) ی برای و چەند پێشمەرگەیەک ته‌رمی براکەی بە ناو دەیان رەبایەو سەربازگەو بۆسەی جاشدا، لە هەڵەدنەوە بگوێزنەوە بۆ گه‌رمیان.
سەید برایم
سەید برایم ی فەرماندەی بە جەربەزەی کەرتی 3ی 25خاڵخاڵان ، لە گەڵ حەوت پێشمەرگە لە قوڵەپوشینی کلکەی پیرەمەگرون، دەستەی هجوم بوون بۆ گرتنی رەبایەک. سەید برایم ئاربیجیەکی نا بەرەبایەکەوە، بروسکەئاسا لە کاتی هەڵمەت بۆ سەر رەبایەکە، رۆمانەیەکی هەڵدایە ناو رەبایەکەوە، لەو کاتەدا سەربازێک دەسرێژێکی لێ کردبوو دەیپێکێت و گیانی لەدەستدا.
وەستا محەمەد
پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر ناوی وه‌ستا محه‌مه‌د بوو، لە تەنیشت عەبدولکەریم هەڵەدنی لە پاڵ رەبایەی (گۆڕە جولەکە )ی داباندا بوون. وەستا محەمەد هەستایە سەر پێ و لە کاتی دەسڕیژ لە رەبایەکە بروسکە ئاسا هەڵمەتی بۆ رەبایەکە بردبوو، لە ناکاو گولەیەک سه‌رسنگی پێکا، لە شوێنی خۆیدا گیانی سپارد، عومەر هەڵەدنی بە خیرایی تەرمەکەی بە کۆڵ گواستەوە بۆ دوای سەنگەرەکان. له مزگه‌وتەکەی هه‌ڵه‌دن جله‌کانیان له به‌ر شەهیدەکان داکه‌ند، بۆئه‌وه‌ی کفن به به باڵایان بپۆشن، ده‌ستیان کرد به گیرفانیای وەستا محەمەدا، وێنه‌ی ده‌سگیرانه‌که‌ی تیا بوو؟
سەرچاوە و پەراوێز :
1- ئەکاونتی مەحمودی حاجی عومەر
* بۆ رۆژی 15 / 2 / 1985 دوای داستانی دابان ، هەلاج، چەرماوەند و رۆژانی داواتر ،ده‌یان فه‌رده نان و ناوساجی و ئازوقه‌ی جۆراو جۆر‌و گۆشتی قوت‌و ، له جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی و رێکخستنه‌کانی ناو شار‌و خه‌ڵکی گونده‌کان ، به تراکتۆرو وڵاخ گه‌یشتنه باره‌گای که‌رتی رێکخستنی دوکان له ناو گوندی هه‌ڵه‌دن و باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی دوو له گوندی سه‌رگه‌ڵو .
* ئەم نوسینە کورتە ، تەنیا بۆ یادکردنەوەی، چەند دیمەنێکی ، ئەو داستانەیە .
وێنەکان . یەکەم : والی باریکەیی ،دووەم: ءیسماعیل عەترە،سێیەم :سەید برایم .چوارەم :وەستا محەمەد
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts