عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئارام ی سەرکردە/ بەشی یانزە.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی پرسیارێكی بێ وەڵام و تێرامانێکی قوڵی جەرگ بڕە، بۆ ئارام ی سەرکردەی کۆمەڵەی مارکسی لینینی، خاوه‌نی به‌رنامه‌و پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌و هەڵوێستی نوێ، دوای تێک شکان و هه‌ره‌سی شۆڕش وپهرتهوازهبوو نی پێشمه‌رگە ،له ناوچه ستراتیژه‌کانی دۆڵی جافایه‌تی وزهڵێ و قه‌ندیل و سه‌ر سنووره‌کان نهمایەوە؟.
ئارام ده‌یویست به پرۆژه و بەرنامەی نوێ، ئاراسته‌ی نوێ، شۆڕش لە رووی تیوریی و پراکتیکییەوە بە جۆرێک رەنگ بداتەوە، لە گەڵ دنیای چه‌ق به‌ستو ی حیزبه سیسیاسییه کان و عەقڵی سه‌رکرده مه‌زاجییه خۆسه‌پێنه‌ره‌کان جیاوازبێت.
ئەو دەیوسست، خوێنی شەهیدان و ره‌نج و ماندووون وقوربانی پێشمەرگە و شۆ ڕش لەوە زیاتر بە هەدەر نەدرێت.
به ئه‌زمونێکی نوێی سه‌رده‌میانە، به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی نوێ. بوار نەدرێت پێشمه‌رگه‌و کادره به‌تواناو پێشکەوتوەکان، بکرێن به ئامێری مەرامی شەخسی ململانێی نابەجێی سەرکردەکان و له سیناریوی جیاجیا‌و له پلان و بەرنامەی نه‌خشه بۆ داڕێژراودا لە ناوببرێن.
بوار نەدرێت، پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و کادره بە توانا‌و به هه‌ڵویسته‌کان به بیانوی جیاجیاوه بخرێنه په‌راوێزه‌وه، که‌سانی کاسه‌لێس و ئینتیهازی و مه‌قاش و ماستاو چی و په‌رپوت و بێ توانا‌و هیچ له‌بارا نه‌بوو لە شووێنی ئەوان دروست بکەن.
ئارام بۆ ماوه‌یه‌ک، له گه‌ره‌دێ و زه‌رون و چۆخماخ و یاخسه‌مه‌ر و قزله‌ر و ئاسنگه‌ران مایه‌وه، دوای چه‌ند جه‌وله‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ک، نه له قه‌ندیل و زه‌ڵێ و دۆڵێ جافایه‌تی و شارباژێر نه‌مایه‌وه.
ئارام بۆ لەو گوندانه و لەو ناوچە سەخت و ئەو جوغرافیا به‌ر بڵاوانه تا ده‌گاته سه‌ر سنوور نەمایەوە، هه‌ر هه‌مووی چیای سه‌خت و ئه‌شکه‌وت و لاپاڵ و شوێنی ستراتیجی وای تیایە، هیچ کاتێک سوپای پیاده‌ی عێراق و جاشه‌کان نه‌یان ده‌توانی په‌یان پێ ببه‌ن.
بۆ ده‌بێت ئارام به خۆی و رۆنیۆو تایپێکهوه، له‌و شوێنە ستراتیژییه‌وه روو بکاته سنووری بازیان و قه‌ره‌داغ، هه‌مووی چه‌ند کیلۆمه‌ترێک، له‌شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵه‌و دوور بوو.
ئەو سەردەمە، سه‌راپا نیشتمان کرابوو به ره‌بایه و سه‌ربازگه‌و ئیستخباراتی عه‌سکه‌ری به پاڵپشتی چه‌ندان مه‌فره‌زه‌ی جاشی تایبه‌ت، سه‌رپه‌رشتی هه‌موو جم و جۆڵێکی ناوچه جیاجیاکانیان ده‌کرد.
ئه‌و سه‌رده‌مه لیوایه‌ک به‌سه‌رپه‌رشتی که‌ریم حه‌مدان و ده‌یان سه‌ره‌ک جاشی وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یس و قاله فه‌ره‌ج و عاسی له چه‌مچه‌مال دامه‌زرابوون، بۆ کێوماڵ و راوی پێشمه‌رگه، سوپا‌و جاش بە بەردەوامی بست به بست و گوند به گوند، به دوای پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان، به زیندوێتی یا به‌کوژراوی بیانگرن.
ئارام ده‌یزانی سنووری ناوچه‌ی بازیان و قه‌ره‌داغ، شۆ ێنێکی ستراتیژی نی یه، بۆ جه‌نگی پارتزانی و پێشمه‌رگایه‌تی لەبار نییە، هه‌موو چرکه‌یه‌ک، ژیانی خۆی و هاوڕێکانی و پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان و بازیان و قه‌ره‌داغ له مه‌ترسی کێو‌ماڵی سوپای عێراق و گهلهجاشهکان دایه.
هێزی ئاسمانی عێراق و کۆپته‌ر، دهیتوانن هه‌موو ئاسمانی ناوچه‌که به‌نزمی کۆنترۆڵ بکات، هێزی پێشمه‌رگه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌کی قورسیان نه‌بوو.
هێزی پیاده‌ی سوپای عێراق و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری و جاش، ده‌یان توانی له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا، به ماشێنی سه‌ربازی و چه‌کی قورسهوە لە جادەی قیرو رێگای خۆڵه‌وه بگه‌نه قوڵایی هه‌موو گونده‌کانی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و بازیان.
+ له چه‌مچه‌مال و ئەڵایی و بازیان بۆ دێلێژه و گوندەکانی قەرەداغ.
+ له تاسلوجه‌و سلێمانییه‌وه له نزیک هه‌زار مێردەوە بۆ گونده‌کانی بازیان و قه‌رداغ.
+ له سلێمانی و گڵه‌زه‌رده‌و بۆ گوندەکانی بازیان و قه‌ره‌داغ
+ له سلێمانی یه‌وه بۆدارهرهش بۆ گوندەکانی قه‌ره‌داغ و بازیان.
+ له دربهندیخانهوه بۆ گوندەکانی قهرەداغ.
+ له سه‌نگاوه‌وه به‌ره‌و کانی باجکهو گوندەکانی قه‌ره‌داغ و بازیان
ئارام و هاوڕێکانی، دوای ده‌سگیرکردنی خاڵه شه‌هاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر و هاوڕێکانیان، دوای تێكشکان و پچرانی زنجیره رێکخستنه‌کان، ئه‌ندازیارو دارێژه‌ری دروستکرنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لینینی و شۆڕشی نوی بوون، رۆڵی سه‌ره‌کی ئارام و هاوڕێکانی له‌دروست کردنی هه‌رێمه‌کان، له سه‌رهه‌ڵدانی مهفرەزە سه‌ره‌تاییه‌کان.
ئارام لە هیچ سڵی نەدەکردەوە، باکی لە مه‌رگ بوو، ئه‌و دوای فه‌رمانی دهسگیرکرنی له ناوجهرکهی شاری سلێمانیدا مایه‌وه.
ئه‌منی عامهوئهمنی سلێمانی و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری و به‌عسی و جاسوس به‌داوایدا دەگهڕان، له‌م ماڵ بۆ ئه‌وماڵ، له‌م گه‌ڕه‌ک بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ک، لەم شه‌قام و کۆڵان بۆ ئه‌و شه‌قام و کۆڵانه‌ی تر، سه‌رقاڵی کاره‌کانی کۆمه‌ڵه بوو.
ئارام له ژیانی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌هه‌مان هه‌ناسه‌و هه‌ڵوێست، بە رۆحی ته‌حه‌دایه‌کی لۆژیکانه کاره‌کانی هه‌ڵسوڕاندووه، ئه‌و وەک پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌کی خاکی دەیویست، له سنووری جوغرافیایه‌کدا کاربکات، هیچ کام له‌سه‌رکرده کلاسیکییه‌کانی تر ده‌ست له پرۆژه‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانی وه‌ر نه‌ده‌ن. چونکه عه‌قڵ و تێڕوانینی داخراوی ئەو سەرکردانە له‌گه‌ڵ پرۆژه‌و نەخشهو به‌رنامه کراوەکانی ئارام نه‌ده‌گونجان و دوو هێڵی ته‌ریب بوون.
ئارام سترایتژی پرۆژه‌ی کار و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌کانی له ژیانی خۆی خۆشتر ده‌ویست، هه‌موو چرکه‌یه‌ک ئاماده‌بوو گیانی خۆشی پێ ببه‌خشێ، ئه‌و له سنوری بازیان و قه‌رداغ به‌ناوی مه‌لا به‌کره‌وه جه‌وله‌ی بۆ ( دێلێژه و گورباز و مێوڵی و خاوێ و قازانقایه و کونه‌کۆتر و ته‌نگیسه‌ر و بارۆیی و گه‌ره‌زیل و گونده‌کانی تر ) ده‌کرد.
ئارام یه‌که‌م هه‌نگاوی پرۆژه‌که‌ی له مانگی ئه‌یلولی 1977، یه‌که‌م ژماره‌ی ئاڵای شۆڕش بوو، له ماڵی مه‌ولود گوربازی له ناو گوندی گوربازی ته‌نیشت دێلێژه‌ی نزیک بازیان، چاپ و بڵاو کرده‌وه.
هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵای شۆڕش نوسینی خۆی بوو، سه‌رقاڵی ژماره دوو بوو، هێستا ته‌واوی نه‌کردبوو، خۆی و ئاڵای شۆڕش و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌و پرۆژه‌کانی هه‌ر هه‌مووی وه‌ک مه‌سیح له ته‌نگیسه‌ر له خاچ دران.
سه‌رچاوه/ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولکه‌ریم سۆله‌یی. ئارام و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کورد- به‌شی یه‌که‌م، سلێمانی – 2007.