عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: هەرەس، یادی تراژیدیای ئه‌شکه‌وتی داری خله.
زه‌رده‌ی خۆرئاوای 19. 2. 1989پارتیازانهکان گوێ یان له هه‌واڵه‌کانی ده‌نگی گه‌لی کوردستان بوو، مه‌لا ئه‌حمه‌د و سه‌لام له‌سه‌ر جێگه‌که‌یان راکشابوون.
سه‌لام وتی: سه‌ید محه‌مه‌د ئێستا کاتی په‌یوه‌ندی یه بهجیهازهکانهوه.
سه‌ید محه‌مه‌د، جیهازه‌که‌ی هه‌ڵگرت، به‌خێرای هه‌نگاوی نا بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که و وتی: سۆران تفه‌نگه‌که‌ت و دووربینه‌که‌ت هه‌ڵگره.
سۆران دووربینه‌که‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی هه‌ڵگرت، به‌ڵام تفه‌نگه‌که‌ی بیر چوو، له گه‌ڵ سه‌ید محه‌مه‌د روویان کرده سه‌ر به‌رزایی که‌ی نزیک ئه‌شکه‌وته‌که، له‌پاڵ رکهی مله‌که.
سه‌ید محه‌مه‌د به جیهازه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به جیهازی مه‌فره‌زه پارتزانهکانهوه کرد. سۆرانیش به دوووربینهکهی چاودێری ده‌وروپشتی ده‌کرد ، رۆژی پێشووتر سوپای عێراق کێو‌ماڵی چڕی ناوچه‌که‌ی کرد بوو.
سه‌ید محه‌مه‌د په‌یوه‌ندییه‌کانی ته‌واو کرد، ویستی له گه‌ڵ سۆراندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ئه‌شکه‌وته‌که، ده هه‌نگاویان مابوو، له ناکاو گوێیان له زرمه‌یه‌ک بوو، ده‌نگی دایه‌وه، روانیانه خواره‌وه، به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که‌یان بینی هه‌ره‌سی هێنابوو، به‌ته‌واوی رووخا بوو.
له‌و کاته‌دا (مه‌لا ئه‌حمه‌دی کەلار( گه‌رمیان)، حاجی حه‌مید، سه‌لام (محه‌مه‌د حسین)، حه‌یده‌ر محه‌مه‌د که‌ریم، نوری قادر ناسراو به‌پۆڵا)، ره‌حیم ره‌شید ئەحمەد، دارا قادر حسین له ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون.
ناو ئه‌شکه‌وته‌که 10 مه‌تر به‌رزو 2 مه‌تر پان و 5 مه‌تر درێژ بوو، سۆران و سه‌ید محه‌مه‌د به په‌شۆکاوییه‌وه به‌ره‌و که‌ندڕه‌که رایان کرد، بانگی هاوڕێکانیان ده‌کرد، وه‌ڵام نه‌بوو.
سۆران وتی: له‌وکاته‌دا دیمه‌نه‌کانی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه‌م به بیردا هاته‌وه، هه‌ر 9 پاریتزانهکه پێکه‌وه گفتوو گۆمان ده‌کرد،
باسی هەرەسهێنانی ئەشکەوتەکەمان دەکرد، جێی متمانه نییه، به‌ڵام زنجیرە کێوماڵە بەربڵاوەکانی سوپای عێراق، ناچاریکردین تیا بمێنینەوە، زۆرجار ده‌مان وت: ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌شکه‌وته بڕوخێ ده‌بێ بهگۆڕمان.
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که هه‌ره‌س بێنێت، مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان گومانی له روخانی ئه‌شکه‌وته هه‌بوو. هه‌ر باسی هه‌ره‌س هێنانی ئه‌شکه‌وته‌که‌ی ده‌کرد. سه‌ید محه‌مەد به به‌رده‌وامی خه‌ریکی خوێندنه‌وه بوو. ئه‌و ئێواره برنج و فاسۆلیان لێ نابوو، هه‌ر پاریتزانێک خه‌ونێکی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو، دارا و سه‌لام و نوری خه‌ڵکی ناوچه‌ی نارینی خوار کفری بوون، نزیک جه‌به‌ل حه‌مرین، ده‌یان وت: ماوه‌یه‌کی تر هه‌ر هه‌موومان روو ده‌که‌ینه ناوچه‌ی نارین، له‌وێ بنه‌وان ماوه، درێژه به جه‌نگی پارتیزانی و مانه‌وه ده‌ده ین.
ئه‌حمه‌د زه‌رداوی ده‌یوت: ئه‌م مه‌فره‌زه پارتیزانینانهی گه‌رمیان له ئاینده‌دا ده‌بنه هه‌وێنی هێزێکی گه‌وره بۆنیشتمان. سه‌ید محه‌مه‌د،ملوانکه‌یه‌کی دۆزیبوه‌وه زۆر دڵی پێ خۆش بوو ده‌یوت: ئه‌مه دیارییه بۆ کچه بچکۆله‌که جوانەکەم.
سه‌ید محه‌مه‌د، وه‌ک جیڤارا خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌بوو، زۆرجار رووی ده‌کرده پارتیزانه‌کانی هاوڕێی و پێی ده‌وتن: له هه‌ر شوێنێکی دنیادا سته‌م و چه‌وسانه‌وه هه‌بێ، روو ده‌که‌مه ئه‌وێ و ده‌بم به پارتیز. هه‌ر ئه‌و رۆژه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که هه‌ره‌س بێنێ، موکه‌ره‌م ره‌شید و ئه‌حمه‌د زه‌رداوی له گه‌ڵ ئه‌و پارتیزانانهدا له ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون، پیان وتن:.ئێمه ده‌چین بۆ بنکه‌که‌ی خۆمان، که‌لو په‌له‌کانمان دێنین و لای ئێوە ده‌مێنینەوە. ره‌حیم ره‌شیدیش له‌گه‌ڵ موکەرەم رەشید و ئەحمەد زەرداویدا رۆیشت، به‌ڵام له نیوه‌ی رێگا گه‌ڕابووه‌وه بۆ ناوئهشکهوتهکهو بوو به ژێر هه‌ره‌سه‌که‌وه.
که ئه‌شکه‌وته که هه‌ره‌سی هێنا سه‌ید محه‌مه‌د و سۆران غازی به‌ره‌و لای مکهرهم ره‌شید و ئه‌حمه‌د زه‌رداوی که‌وتنه رێ، به‌ره‌و بنکه‌ی خۆرئاوای گوندی زاوت که‌وتبوونه ڕێ، لە نیوەی رێگا بە یەک گه‌یشتن، هه‌ره‌سی ئه‌شکه‌وته‌که‌ی بۆ باس کردن.
ئه‌وان سه‌رسام بوون، هه‌ر چواریان پێکه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که، له‌وێ به تێڕامانه‌وه، چه‌ند دڵۆ په فرمێسکی حه‌سره‌ت به چاوه‌کانیاندا هاته‌خواره‌وه. دنیا به‌ره‌و تاریکی ده‌چوو، هه‌ر چواریان روویان کرده ( بنکه‌ی تهمشیتهکه ئه‌و شه‌وه له‌وێ مانه‌وه.
٢٠. ٢. ١٩٨٩له سه‌ر مه‌وعیدی جیهاز، سەید محەمەد بە هه‌واڵی جەرگبڕی هه‌ره‌سی ئشکهوتهکه، هه‌موو پارتیزانه‌کانی گه‌رمیانی هه‌ژاند. پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌رانی گه‌رمیان، دوای نزیکه‌ی 2ساڵ و مانگ 8 و 11 رۆژ، به‌سه‌ر تراژیدیای هه‌ره‌سهێنانی ئه‌شکه‌وتی داری خله، به شۆفڵ، ئیسک و پروسکی هه‌ر 7 پارتیزانهکهیان له ناو هه‌ره‌سی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ده‌رهێنا، له رێوره‌سمێکی شکۆمه‌ندا، گه‌یاندیانه گۆڕستانی که‌لارو له‌وی به خاکیان سپاردن.
ئه‌م که‌لوپه‌لانه له ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا وه‌ک خۆیان مابوون:
رادیۆیه‌کی ناشناڵی یابانی، چه‌ند کتێبێک، قه‌له‌م پارکهرێکی خاف، رادیۆیه‌کی بچوک، مۆری تیپی 55-ی قه‌ره‌داغ، شه‌ش تاقم و هه‌شت مه‌خزه‌ن و چه‌ند شانه‌یه‌ک، چه‌ند لاقه مزهلیهکی ژه‌نگاوی، جیهازێکی راکاڵی بچوک، کڵاو جامانه‌یه‌ک، تاکێک گۆره‌وی ڕه‌ساسی، ده پاکه‌ت جگه‌ره‌ی کیس و مقه‌بای به‌غداد، تاقمی ته‌راش و گوێزان، مه‌قاشێکی شکاو، لایتی گه‌وره‌و بچوک، شه‌ش چه‌قۆ، حه‌ربه‌یه‌ک، شووشه‌یه‌ک عه‌تر، کتریه‌کی قوپاو، قۆریه‌کی شکاو، دوو په‌رداخ، دوو که‌وچک، شه‌ش مه‌تاره‌ی قوپاوی ئاو، چه‌ند پێنج دینارییه‌ک، ده دیناری رزیوو، رۆژمێرێکی هاوسه‌ری مه‌لا ئه‌حمه‌د که یاده‌وه‌رییه‌کانی له ساڵی 1987ـه‌وه تا 18. 2. 1989 تیا تۆمار کردبوو.
مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان و هاوڕێکانی و لیژنه‌که، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان له ناو ئيشکهوتهکهدا کۆکرده‌وه‌و پاراستیان، له 19. 3. 1994دا لە پێشانگایه‌کی تایبه‌تیدا، بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به بۆنه‌ی یادی تراژیدیای هه‌ره‌سهێنانی قه‌ڵبه‌زه‌ی داری خله‌وه له هۆڵی کتێبخانه‌ی که‌لار خرانه روو، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی فۆتۆگرافی پارتیزانه‌کانی دوای ئه‌نفالی گه‌رمیان. ئه‌م پێشانگایه‌یه له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی که‌رکوک به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان خرایه روو. دوای چه‌ند مانگێک هه‌مان پێشانگا له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر خرایه روو، بڕیار بوو، هه‌موو ئه‌م که‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله له مۆزه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌تیدا، وه‌ک سه‌روه‌ری شکۆی پارتیزانی کورد له تراژیدیای دوای ئه‌نفالدا بپارێزرێن. به‌ڵام ئەو بریارەیان جێ بەجێ نەکد، به‌ڵێنی سه‌رانی کورد له شوێنی خۆیدا نه‌بوو
مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان هه‌موو که‌ل و په‌ل و که‌ره‌سته‌کانی گواسته‌وه‌و بۆ که‌لار، له رۆژه نا ئاساییه‌کانی 31-ی ئابی 1996دا، کورد ئه‌و که‌ره‌سه‌و که‌لوپه‌لانه ئەشکەوتی داری خلەی شوێن بزر کرد.
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م
سه‌ید محه‌مه‌دی گه‌رمیان، دڵی به‌و ملونکهیه خۆش بوو وه‌ک دیارییه‌ک، بەدەستی خۆی بیکاته ملی کچه‌که‌ی، نەی دەزانی هاوسه‌رو جگه‌ر گۆشه‌کانی و خه‌ڵکی گه‌رمیان، که‌ی ده‌سگیرکراون، نه‌یده‌زانی ئه‌وان له بیابانه‌کانی ناوه‌راست و خواروی عێراق، بە کۆمەڵ گوله‌باران کراون و له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا، بێ سه‌روشوێن کراون.
مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و کادرێكی پشکه‌وتووی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی دیار‌و روناکبیرێکی خاوه‌ن مه‌عریفه‌ی خاکی گه‌رمیان، که‌سێتییه‌کی پاکی نمونه‌یی، نه‌فسیه‌ت به‌رزو سه‌رراست و پاک، پڕاو پڕ له وه‌فاو ئه‌مه‌ک بۆ شه‌هیدان بۆ گه‌رمیان، بۆ نیستمان، په‌رۆش و خه‌مخۆری گه‌رمیانی ئه‌نفالکراو.
لێره‌دا من سه‌چاوه‌ی نوسین و کتێبه‌ی خۆم، بۆ نوسینی خۆم لێره‌دا نوسیوه، به‌ڵام که‌سانێک نه‌ک نوسه‌ر نین، ئینشا نوسیش نین،چه‌ندان نوسینیان دزیوم و به ناوی خۆیانه‌وه، بڵاویان کردوه‌ته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه کارێکی زۆر نه‌شیاو دیارده‌یه‌کی زۆر نابه‌جێ و ناشرینه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts