ئارام ی سەرکردە/ بەشی دوانزەو کۆتایی.
به‌یانی 31. 1. 1978 ئارام ی سەرکردەو ئاوات قاره‌مانی له گوندی گۆربازەوە پێکەوە لە جهولهیەکدا روویان کرده گوندی ته‌نگیسه‌ر، نیوه‌ڕۆ بوو گه‌یشتنه قه‌راغ گونده‌که، یەکەم ماڵی تەنگیسەر زۆر به‌گه‌رمی خوڵکییان کردن، روویانکردە ئەو ماڵەو له‌وێ چاو ناوهشکێنهیان خوارد.
ئارام چه‌ند جارێک به‌ئاوات قاره‌مانی وت: بچۆ سه‌ردانی هاوسه‌رو منداڵه‌کانت له گوندی سه‌ر زه‌ل بکە، من لێره ده‌مێنمه‌وه، به‌یانی یه‌کتری ده‌بینینه‌وه.
قاره‌مانی رووی کرهسهرزهل، ئارام به‌ته‌نیا له یەکێك لەو دوو ژوورەی ئەو ماڵەدا مایەوە. بووکی ئه‌و ماڵه له ناکاو بە خێرایی لەکانی گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵەوە و رووی کرده ئارام: چه‌کدارێکی زۆر له لای گوندی گهرهزیلهوه بهرهوئێره دێن. ئارام بهدووربینهکهی له‌سه‌ربانی ماڵه‌که‌وه سه‌یری کردن. زانی ئه‌و چەکداره زۆره جاشن.
ماڵه‌که پێ یان وت: جاشەکان وه‌ک عهسکهرەکان، ته‌فتیشی ماڵەکان ناکه‌ن. لەو کاتەدا جاشەکان نزیک ئاواییەکە بوونه‌ته‌وه.
ماڵەکە پێ یان وت: تا جاشەکان نه‌گه‌یشتونه‌ته ناو ماڵەکان، بچۆ له ژووره خۆت حه‌شار بده.
ئارام رووه‌و ده‌ره‌وه‌ی گونده‌که هه‌نگاوی نا. جاشەکان چه‌ند دهسڕێژێکیان کرد، ئارام له‌و کاتهله ناو ئاوایییهکهوە چوو بووە ده‌ره‌وه. جاشه‌کان نهچونە ناو ئاوایی یه‌که، له‌خوار ماڵه‌کانه‌وه وەستان. تینویان بوو، داوای ئاویان کرد، ئاویان پێ گه‌یاندن،
جاشه‌کان خه‌ڵکی ئاواییه‌که‌یان کۆکرده‌و لێ یان پرسین: پێشمه‌رگه له‌ناو ئاوایی و ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌دا نی یه؟ زۆر ده‌مێکه پێشمەرگە نه‌هاتون.
جاشه‌کان په‌له‌یان بوو بڕۆن، له‌ترسا هەر سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌و لایان ده‌کرد، لە ناکاو جاشیکیان رووی کرده خه‌ڵکه‌که: ئه‌و زه‌لامه کێ یه؟ بۆوا به‌خێرایی راده‌کات، ئێوه بۆ وتان کەس لە ناو ئاوایی نەبووە؟
وتیان: ئه‌وه سه‌ربازی هه‌ڵاتوی گونده‌که‌یه، له‌ترسی ئێوه راده‌کات. جا بۆ راده‌کات، ئێمه سەبازی فیرار ناگرین. له‌و کاته‌دا ئارام ماندوو بوو، چه‌که‌که‌ی لە شانی داگرت و کردبویە شانه‌که‌ی تری، تیشکی خۆره‌که لە چەکەکەی دابوو، شه‌وقی دابوه‌وه.
جاشه‌کان وتیان: ئه‌وه خۆ چه‌کی پێیه؟
ئارام زۆر له گونده‌که دوور نەکهوتبوەوه، له بری ئه‌وه‌ی رووه‌و شاخه‌که هەنگاو بنێ، رووەو ئاڕاسته‌ی گوندی قازانقایه بە خێرایی هەنگاوی دەنا. لەو کاتەدا، جاشیکیان به‌دوای ئارام دا رای کردبوو. ده‌زانم به‌ره‌وکوێ راده‌کات، ئێستا پێشی لێ ده‌گرم. چه‌ند ده‌سڕێژێکی لێ کرد. دوای تاوێک، جاشه‌که بە چهکێکەوە گەرایەوە، رووی کرده خه‌ڵکی ئاوایی کە. کوشتم، بڕۆن تەرمەکەی له‌و چه‌مه‌دا بیهێننه‌وه.
ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ بوو، جاشه‌کان نه‌یان ده‌وێرا، له شوێنی خۆیان بجوڵێن، جیهازیان کرد، کۆپته‌رێک هات به‌هانایانه‌وه.
خه‌ڵکی ته‌نگی خۆیان گەیاندە لای جەستەکە، ( ئارام)* بوو، خوین لە جەستەی دەچۆڕا.
عه‌بدووڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاو: ئاوات قاره‌مانی، رێگا باریکه‌کان، رۆمانه یاداشت ..2006 -سلێمانی.
پێشه‌کی و پیاچونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی: عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود.
* چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ک دوای شه‌هید کردنی ئارام، وا خۆیان نیشان ده‌دا که‌وا رۆڵی به‌های سه‌نگی ئارام ده‌نوێن، رێچکه‌ی هه‌نگاوه‌کانی ئارام دەگرنه‌به‌ر، له گه‌ڵ رێزمدا بۆ ئه‌و سه‌رکردانه، هه‌رچه‌نده وتنی راستییه‌کان زۆر قورس و تاڵه، ئه‌و به‌رێزانه قه‌د ناتوانن وه‌ک شکۆی تایبه‌یمه‌ندی که‌سێتی باڵای ئارام ی سەرکردە بن، ئەو بەڕیزانە نه‌ک رێچکه‌ی ئارام، نه‌یانتوانی یه‌ک هه‌نگاوی شه‌هید ئارام ی سەرکردەی مه‌زن بگرنه به‌ر.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts