شەماڵ بارەوانی: گێلە فەقێ/ بەشی سیانزەهەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەلا قازیی قاز.!
گێلە فەقێ، دەزانم ئێستا لە دڵەوە دەڵێیت ئەوە چییە و کێیە هێندە قسەدەکات و هەندە دەڵێت و هەر نایبڕێتەوە!
فەقێی پڕ بێژ، دوو هەزار ساڵ و حەوتسەدساڵە ئێمە بێدەنگکراوین، هەزار و چوارسەد ساڵە، هەر مەلا و فەقێ پڕبێژی و قسە دەکەن. کاتی ئەوەیە ئیتر ئێوەی مەلا و فەقێ دەمکوت و بێ دەنگ بکرێن، سنوورێکتان بۆ دابندرێت.
بەڵێ چاک دەزانم ئێستا لەدڵەوە وادەڵێیت: خودایە ئەو دەنگە چییە و کێیه یەخەی گرتووم و من و ئەومەلا و فەقێ و کوردە بۆرەی باشور واڕسواتر و سووکتردەکات!
گێلەفەقێ، من دەنگێکی نەفرەتاوی و هێزی تۆڵەسەندنەوەم، هاتووم خۆت و مەلا قازی سوک و ڕسواکەم. ئەو مەلا قازییەی قاز، کە لە حەقیقەتیشدا قازە، ئەو ڕوژە وەکوو تۆ، کەرانە کوتبووەناو بابهت و لەناو کۆمەڵە مەڕەکی باشوور و لەخۆی گێلتر و قازتر، گووی دەخوارد و دەیشڕاند و دەیگوت: ئێزدییەکان کافر و گڵاو پیس و شەیتان پەرستن. تا ئێواره کاریان پێبکە و کەی ئێوارە داوای کرێکەیان کرد، وەک سوکایەتی پێیان بڵێ: ئەهـ، بە نەفرەت بیت شەیتان، وەڵاهی بیرم چوو.
ئێزدییەکان خۆ کورد نین، خۆیان ناشۆرن! ئێزدی کافر و گڵاو پیسن و حۆیان ناشۆرن هەی؟ ئێزداییەکان شەیتان دەپەرستن؟ ئێزداییەکان کورد نین؟
وەڵڵابابه تەواومان کرد ئەوەجەلۆ.
بەلاش نییە گوتراوە:کافر بەڕبەی خۆی دەپێویت.
تۆشەڕەفی خۆت و مەلای قاز، کافر و گڵاو،ن یان ئێزداییەکان.
هەی کلۆخۆر وبزن مشکەخۆرینە، ئێوە لەو سەردەمی wcی فۆل مۆدێڕن، لەوسەردەمی تەکنەلۆژیا و ڕۆبۆت و چوونە سەرمانگ و مەریخ، هێشتا باسی قوون پاککردنەوە بەسێ بەرد و سەلاسەتول ئەحجار و یونقی بیهیەلمەحەل دەکەن!
فەقێ کڵاو حیزی کڵاو لەسەرنراو، خۆدەزانی مەحەل لەگە کوێمە؟ هاهاها
گێلە فەقێ، خۆت و مەلا قاز کوردایەتی بە ئێزداییەکان دەفرۆشنەوە؟
سەیرە!
کوڕە ئێوە، نزا و پۆشاک و تەڕپووش و ئەقڵیەت و مەزهەب بیرکردنەوە و هەوو شتێکتان عارەبی و هی عارەب و بێگانەیە، هێشتا تۆ و مەلا قازی قاز، لەڕووتان دێت باسی کوردایەتی بکەن و کوردایەتی بە ئێزداییەکان بفرۆشنەوە؟
جارەکیدی نەکەن هەرگیز بوێری و بێ ئەدەبی و بێ مۆڕاڵی وا بکەن. ئێوەدایین کەسن باسی کوردایەتی بکەن.
کوڕم بەخۆت و مەلای قاز و حزبەکەشتان، دایمە بیر و هۆشتان لای تاڵیبان و چاوتان پڕ فرمێسكە بۆ جەوهەر دۆدایڤی تیرۆرستی شیشانی و دڵتان بۆ حەماسی تیرۆرست و حەرەكەی جیهادی فەڵەستین و ئیخوانی میسر لێدەدات و ئاواتتان (ئازاد)بوونی فەلەستینی ئومەی عەرەبییە و سەرتان لە كۆشی ئیخوان و گیرفان و قوونتان لە باوەشی كۆماری سێدارە و ئاخوندەكانی ئێرانە.
پاشان هەی مێشک تاکە نەعلە، چەند ساڵە خۆت و مەلای قاز، لەناو حزبێكی بناژۆخوازن و ئەندامیانن و وانەی ئوسرە و تەنزیمی حزب دەخوێنن و بە دۆگم و بیر و باوەڕی توندئاژۆیی تەڵقین دەدرێن، باشە بۆ جارێکیش بێت، تەنها جارێک، باسی شێخ سەعیدی پیران و سەید ڕەزای دێرسمی و سمكۆی شكاك و كوردایەتی و دەوڵەتی كوردیان بۆکردوون؟
سەیرکە لە بەرامبەردا کو ئەو مێشکە حیزەیان كاسكردوون بە ناوی حەسەن بەناو سەید قوتب و سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی و ئەبو ئەعلای مەودودی و فلانی ئەفغانی و فیساری پاكستانی و كێی میسری و ئەویتری سودانی.
ئەو حزبە بناژۆخوازەی كاتێك باسی كەمال ئەتاتورك و تۆرانیەكانیشتان بۆ دەکەن، بە یەك وشە و یەك دێڕ باسی ئەو هەموو ستەم و زوڵم و فریوەی دەرهەق بە كورد و قەدەغەكردنی زمانی كورد و كپكردنەوەی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران(1925) و ئاگری داغ(كۆماری ئارارات) (1927-1932) و سەركوتكردنی ڕاپەڕینی یەكەمی كۆچگیری(1920-1921) و ڕاپەڕینی دووەمی كۆچگیری(دێرسم) (1936-1938) و جوڵانەوەی پلومەر (1930)و جوڵانەوەی كۆچ ئوشاغی(1926) و كۆمەڵكوژی و جینۆسایدی دێرسم ناکەن ! بەڵكو تەنها باسی ئەوەتان بۆ دەكەن كە ئەتاتورك كەسێكی بێ دین بوو و خەلافەتی ئیسلامی هەڵوەشاندەوە و لیباس و جبە و عەمامەی عەرەبی مەلاكان و بانگی بە زمانی عەرەبی قەدەغەكرد و دژایەتییەكی زۆری ئاینی كرد و هەر لەو سۆنگەیەشەوە، ڕقیان لە ئەتاتورك دەبێتەوە. نەك لەبەر ئەوەی دژایەتی كورد و كوردستانی كرد و كەمالییەكان چۆن لە ڕێگای تیرۆری دەوڵەتەوە كوردستان و كوردیان خەڵتانی خوێن كرد.
دەوجە وەرە خۆت لەداخان مەکوژە! کێ باسی کوردایەتی دەکات! جاوەرە چاوەڕێ کە ئەمیر و ئەمیندار و ڕابەرەكانی ئەو فەقێ گێل و هێزە کۆنخواز و بناژۆخوازانە، بێن و ببن بە پاڵەوانی هەستی ناسیۆنالیستی. ببن بە خانی و جەلادەت بەدرخان و قازی و، دەروێش و فەقێ و واعیز و مەلاکانیان ببن بە نەتەوەپەروەری تەمام عەیار و دوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنن هاهاها پیف.
کوڕە ئێوە چیتر دەستبەرداری سوكایەتیكردن و بێ ڕێزیكردن بن بە كوردایەتی و خاك و چەمكی پێكەوە ژیان و فرەیی و یەكترقبوڵ كردن و زەردەشتیەكان و ئێزدی و مەسیحی و جوو و بێ دین و هەموو جیاوازییەكان ببن،کاکە بەخوای زۆر سوپاستان دەکەین گەر دەوڵەتی کوردیمان لۆ دروست نەکەن هاهاها دیشداشە ئەفغانییەکە و فەقێی کڵاو حیزی جوانە گەواد.
وەڵڵاهی دەبێت بتکەم بە پەند و تۆڵە و ڕقی حەوت پشتی باب و باپیرانت لێبکەمەوە و لۆ پاشای کۆرەی فەڕەنگ باب و هەموانت بکەم بە قەشمەر.
بەڵێن بێت، دەبیت تۆڵەی ئەو باپیرە نەفرەتی و ئێزداییی کوژەکەت هەر لێبکەمەوە. ئەوەی لەو دۆڵی ئاکۆییان هاتوو و ئێزداییەکانی لە بادینان و کەڵەکی داسنیان کۆکوژکرد.
جاشکە فەقێ، باپیرەت لە جیاتی ئەوەی بگەڕێتەوە سەر ڕێگای ئێزدانییەت و ئاشنای ئایین و کولتوور و مێژووی باب و باپیرانی خۆی ببێتەوە، کەچی ببوو بە کەواسووری میرمحەمەد و جەلادێکی تەمام عەیار و لە ڕیزی سوپاکەی ئەو پاشای کۆرە بوو بە فەرماندە و هات بۆ قڕکردن و جینۆسایدکردنی ئێزداییەکان و دەرکردنیان لە کەڵەکی داسنیان و دەیان دێ و شوێنیتری خۆیان.
کوڕم، سەیری ئەو گۆڕستانەت کردووە کە نزیک ڕووباری ئەو شارەی ئێوەیە، گۆڕستانی دێی مەم بۆتان دەڵێم؟
گێلە فەقێ، لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانلیەکاندا، دێی مەم بۆتان کە دێیەکی موسڵمانی جوانی دەڤەری گۆرانەتی بوو و دەکەوتە سەر ڕووباری خازر لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش.
دانیشتوانی ئەم دێیە ئازیزە، لە کاتی شەڕی ئێزدایییەکان لەگەڵ عوسمانلی داگیرکەر، دەچنە پاڵ ئێزدییەکان و دژی دەسەڵاتی عوسمانلییەکان و هاوپەیمانەکانیان لەجەماعەتی پاشای کۆرە و باپیرە نەفرەتییەکەت له هەرێمی کوردستان دەجەنگن و بەهۆیەوە دێیەکە کۆکوژ دەکرێت و خانووەکانیشیان هەمووی لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێن.
فەقێی بەستەزمان، دێی مەم بۆتان کە موسڵمان نشین بوون، تێکەڵاوێکی زۆریان لەگەڵ خوشک و برایانیان لە کوردانی ئێزدی هەبوو و پەیوەندییەکی خوێنایەتی و مرۆڤایەتی و کوردایەتی و برایەتی زۆر بەهێز لەنێوانیاندا هەبوو و بە یەکەوە بەبێ کێشە لە یەک سنوور دەژیان و هەرپێکەوەیش لەدژی دەسەڵاتی عوسمانلییەکان و هاوپیمانەکانیان وەستانەوە. بەڵام بەداخەوە، بەهۆی ناهاوسەنگیی هێز لەگەڵ عوسمانییەکان و هاوپەیمان و جاشەکانیان لە جەماعەتی پاشای کۆرەی گۆڕبەگۆڕ نەیان توانی بەرگری بکەن و کەوتنە دەست عوسمانییەکان و سەرەنجام فەرمان و کارەسات ڕوویدا و لەو شەڕەدا نزیکەی 10 هەزار لە کوردانی ئێزدی شەهیدکران و دێی مەم بۆتانیش وەک گوتم کۆکوژ کران دانیشتوانی مەم بۆتان ئەوەی پیاو و لە ڕەگەزی نێر بوو و تەمەنی 10 سال بوو، دەستگیر کران و لەو شوێنەی کە پێی دەڵێن ئاوخۆردە کۆ کرانەوە و زیندەبەچاڵ کران.’
بەو شێوەیە هەمووی تیرەی موسەویی لە عەشیرەتی گوران و بە ئایین موسوڵمان و، لەگەڵ دەیان هەزار لە ئێزداییەکان، لەسەر دەستی عوسمانلی دووژمن و سوپاکەی پاشای کۆرە و باپیرە دۆڕاوەکەی تۆشەهیدیان کردان.
تیرەی موسەوی موسوڵمانی کوردپەروەر و مرۆڤ دۆست، ئەو موسڵمانانەی لەگەڵ برا و خوشکە ئێزدانییەکان ڕووبەڕووی پاشای کۆرە بوونەوە و قبوڵیان نەکرد ئێزدانییەکان بە تەنها و بێکەس جێ بێڵێن.
فەقێ لوت بامێ، گۆڕستانە بێ ناونیشانەکە دەڵێم، ئەها ئەوەی خەڵکی پێی دەڵێن:گۆڕستانی ژن مردوو.
کوڕم وا دەزانیت ئەوەم لە بیرکردووە کە باپیرەی گۆڕ بە گۆڕت لە دۆلی ئاکۆییان هات بۆ بادینان، بە مەبەستی قڕکردنی ئێزداییەکان.
فەقێ فاشیل، تۆڵە بە سەبرە، ئەمما بە زەبرە.
ئەوە بۆ واڕەنگت وەک گووی زەرد بوو؟
چییە ترسایت؟ هەر میز نەکەیت بە خۆتا.
ماڵ بە ماڵخۆی نەچێت حەرامە.
باپیرە گەورەشت ئاوا ترسنۆک بوو، ڕۆژێک دوژمنەکانی لێی ڕاست هاتن و زانییان کە باپیرەت خۆیەتی. بەلام هەربۆ خۆشی گوتیان بەرلەوەی بیکوژین و تۆڵەی خۆمانی لێ بکەینەوە، با برسیارەکی ئاڕاستە بکەین، بزان چی دەڵێت، گوتیان تۆ:فلان کەسیت؟ گوتی نە بە زاتی خودا، من جولەکەی سندۆرێمە هاهاها کەوای گوت، هەموان دایانە قاقا و گوتیان وەڵاهی دڵنیایین، کە هەزار لەسەر سەد تۆ کابرا خۆتیت، بەڵام مادام هێندە زمان درێژ و دەستکورت و ترسنۆکیت، ئەوە عافمان کردیت و بڕۆ گەردەنی باوکیشت ئازا بێت.
مەترسە فەقێی جوو، جولەکەی سندۆرێ هاهاها گێلەشۆخیم لەگەڵداکردیت و تۆ تاوانێکت نییە و لێت خۆش دەبم، بەڵام بە مەرجێک، بڕۆیتە سەر گۆڕی باپیرە گەورەی گۆڕ بە گوڕت و دوو نەفرەت و سێ تفی مزری لێبکەیت و بڵێیت ئەوا من گەڕامەوە باوەشی ئێزدانییەت و داوای لێبوردن لە هەموو خوشک و برا ئێزدانییەکانم دەکەم؛ لەو کوشتارگە و تاوانە قێزەونەی کە باپیرەی نەفرەتیم لە دەرحەقی ئێوەداکردی.

٭ سودم لە بابەتێکی ماڵپەڕی (باس نیوز) بەناوی(لەبەردەڕەش …گوندێک بە کردار بووە قوربانیی پێکەوەژیانی ئایینی) وەرگرتووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت