عەبدوڵا کەریم مەحمود: بۆ یادی هونەرمەند قادر کابان و هەڵوێستە باڵاکانی.
شه‌وی 6 /7. 2. 1981 (که‌مال محه‌مه ئه‌مین)، له دەرەوە گەڕابوەوە بۆ ماڵه‌وه‌ی خۆیان. هەر کە لە ده‌رگا کەوە هەنگاوی نا بوو بۆ ناوحەوشەکەیان، لە ناکاو هێزێکی ئه‌منی بینی، حه‌وشه‌و سه‌ربانی ماڵەکەیانی تەنی بوو. لولەی چەکەکانیان ئاڕاستە کرد، هیچ بوارێکی ده‌رچوونی نه‌بوو، ئەمنەکان که‌مال یان به کەلەپجەو چاوبەستراویی برد بۆ زیندانی ئه‌منی سلێمانی، ماوه‌یه‌کی زۆر له لێکۆڵینه‌وه‌دا، ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆریاندا.
دوای مانگێک، رۆژێک ئەمنەکان قادر کابانی هونەرمەندیان هێنا بۆ زیندانی ئه‌منی سلێمانی، قاتێ جلی جوان و قاپوتێکی ره‌شی له به‌ردا بوو، جوتێ پوتی قاوه‌یی لە پێدابوو. ناسنامه‌ی (ده‌لاکی و هونه‌رمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده‌ی پێ بوو، له ناو هەموو زیندانییه‌کاندا، ته‌نیا (نه‌ورۆز سدیق شاوه‌یس) ی ناسییه‌وه.
لەو کاتەدا که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین، بە هۆی ئەشکەنجەوە باری تەندروستی خراپ بوو، ته‌وقه‌ی له گه‌ڵ قادر کاباندا کرد، قادر کابان بە سەرسوڕمانەوە وتی: کاک که‌مال ئه‌وه تۆی؟، روخسارت بە جۆرێکی وا گۆڕاوە، به‌م ریشه‌دا نه‌مناسیته‌وه.
که‌مال وتی: کاک قادر له‌سه‌ر چێ ده‌سگیر کراویت.
– هیچ نازانم، رۆژانە خه‌ڵکێکی زۆر روودەکەنە دوکانه‌که‌م، ره‌نگه رۆژێ له رۆژان، یەکێک له دوکانهمدا قسه‌یه‌کی کردبێت.
لەو کاتەدا قادر کابان بە هێمنییەوە، رووی لە هاوڕێ زیندانییەکانی کرد و پێی وتن: من پاره‌م زۆر پێ یه، با پێکەوە به‌شی بکه‌ین.
ئه‌وان قبوڵیان نه‌کرد.
قادر کابان پێ ی وتن: ئه‌گه‌ر لێرە ماینه‌وه، هه‌موومان خاوه‌نی یه‌ک گیرفانین، بۆ ئه‌مانه بیخۆن؟.
به زۆر( 15) دیناریدا به نه‌ورۆز سدیق، که‌مال یان بردبووە ژووره بچوکه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌وان، ( 2 ) دیناری بۆ کەمال نارد.
شه‌وێک زیندانی ئەمن ک‌ش و مات بوو، خەو لە چاوی هەموو زیندانیەکان تۆرابوو، لە وکاتەدا قادر کابان بە دەنگ و ئاوازێکی خەمناکی پڕ لە حەسرەتەوە، ناخی هاوڕێ زیندانییه‌کانی هەژاند:
بە جارێ ماڵی وێرانم
بەسەرچوو وەعدەی ژینم
بە ناکامی لە دنیادا
بە با چوو عومری شیرینم
رەفیقان توخوا یەک یەک
لە دەوورم کۆمەڵێ بگرن
بەیادی کەن زەمانی زووم
ژیانی ساڵی پێشینم
بە خاکی گۆڕەکەم سوینتان ئەدەم
ئەی هام نیشینانم
لە گەڵ تابوتەکەم ساف ساف
بە مەحزوونی بتان بینم
وەسیەت بێ لەسەیوانا
بچن تەسلیم بە خاکم کەن
بەداوی زوڵفی لەیلا بێ
دروونی کفنی رەنگینم
لە ناو قەبرا دەمم پرکەن
لە خاکی رێگا کەی یارم
نەوەک ئاسمان بسوتێنێ
هەناسەی جەرگی خوێنینم
دوای چەند رۆژێک دوای ده‌وام، ئەمنێک بە دەنگی بەرز ناوی قادر کابانی، خوێنده‌وه‌و ئەو بردنەی بردیان، ئیتر جارێکی تر هیچ کام لە زیندانییەکان نەیان بینییەوە.
دوایی کە که‌مال محەمەد ئەمین لە زیندان ئازاد کرا، ورەو هەڵوێستە باڵاکانی قادرکابانی به‌بیری نه‌ورۆز سدیق شاوەیسی هاوڕێی هێنایه‌وه.
نه‌ورۆز وتی: سه‌ردانی ماڵی قادر کابانم کرد، ئه‌مانه‌ته‌که‌م دایه ده‌ست هاوسه‌ره‌که‌ی.
سه‌رچاوه:
* چمکێک له یادو بیره‌وه‌رییه‌کانی شیوعییه‌ک، نوسینی که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین، ل96-97، 2010
* شه‌وی 5-6 / 2/ 1981 ئەمنی سلێمانی، (خدر عه‌لی کاکل و مه‌لا به‌کرو نه‌ورۆز سدیق شاوه‌یس یان ده‌سگیر کرد.
* عەبدوڵا کەریم مەحمود، دیمەنێک لە کتێبی (رەشەبای ژەهرو ئەنفال ) بەرگی سێیەم، چاپ نەکراوە.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts