عەتا قەرەداخی: په‌یوه‌ندی نێوان نه‌مری و داهێنان له شیعری ( غه‌زه‌لێك به‌شی تۆ ناكات )ی كه‌ریم ده‌شتی دا – بەشی یەکەم.
(١)
(غه‌زه‌لێك به‌شی تۆ ناكات ) شیعرێكی نوێ شاعیر كه‌ریم ده‌شتییه كه له ژماره 127ی گۆڤاری رامان دا بڵاوی كردۆته‌وه. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌م شیعره بكه‌ین. سه‌ره‌تاش ده‌بێ ئاماژه بۆ ئه‌وه یكه‌ین كه كه‌ریم ده‌شتی یه‌كێكه له‌و شاعیره دیارانه‌ی نه‌وه‌كه‌ی خۆی كه له دوو ئاستدا تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه كه یه‌كه‌میان/ ئه‌وه‌یه ئه‌م شاعیره خاوه‌نی جیهانبینی تایبه‌تی خۆیه‌تی و له‌و بواره‌شدا له ئاستێكی قوڵدا كار ده‌كات و به گشتی شیعری ئه‌م شاعیره هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێ پرسیاری گرنكن كه بواری جۆراو جۆری په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌كانی بوون و ژیان و مردن و نهێنییه‌كانی ناخی مرۆڤ و په‌یوه‌ندی مرۆڤ و سرووشت و سه‌رجه‌م ره‌گه‌زو پێكهاته‌كانی سرووشت ده‌گرنه‌وه و پرسیار له گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی مێژوو كاریگه‌ری و رۆڵی مێژوو و رابردووه‌ش له سه‌ر ئێستا‌و ده‌ووری له ئاماده‌كردنی ئێستا‌و به‌ده‌ستهێنانی داهاتوودا له خاسێته دیاره‌كانی پرسیاری شیعری ئه‌م شاعیره‌ن. هه‌روه‌ك خاسێتێكی دیاری تری ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره ئه‌وه‌یه كه له رووی فۆرمی شیعرییه‌وه به یه‌ك شێواز نانووسێت و هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندییه‌كی دیالكتیكانه هه‌یه له نێوان جیهانبینی شیعری و شێوازی نووسیندا به جۆرێكی ئه‌وتۆ هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه پرسیار‌و جیهانبینی ده‌قه‌كانی شێواز یان فۆرمی تایبه‌ت به خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێنن یان به شێوه‌یه‌كی تر گونجاندنێك له نێوان جیهانبینی شیعری و شێوازی نووسیندا پێكدێت و ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كه وه‌كو شاعیرێكی ئه‌زموونگه‌ر بناسرێت.
یه‌كێك له خاسێته دیاره‌كانی ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره ئه‌وه‌یه كه له گه‌ڵ هه‌ڵكشانی كاتدا روانینی ئاشكراتر ده‌بێت و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ته‌نیا له‌سنووری روانین و جیهانبینی شیعریدا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو دهپهریِتهوه بۆ ئاستی بنیادی شیعری و به گشتی زمانی نووسین و وێنه‌ی شیعری و فه‌زای شیعریش ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانین بڵێین سه‌رجه‌می ره‌گه‌زه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی شیعر ده‌خاته خزمه‌تی به‌رهه‌م هێنانی شیعریه‌ته‌وه له ئاستێكی باڵادا. هه‌روه‌ك جێگای خۆیه‌تی ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه كه‌ریم ده‌شتی سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له‌و چه‌ند شاعیره به ژماره كه‌مه‌ی كه ده‌زانن چه‌مكی شیعر چییه، دیسان له رووی به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ت و ده‌قی زیندووه‌وه تاكو ئێستاش پڕ به‌رهه‌مترین شاعیری نه‌وه‌كه‌ی خۆیه‌تی. ئه‌م شاعیره له‌و شیعرانه‌ی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا له گۆڤار‌و رۆژنامه‌كاندا بڵاویان ده‌كاته‌وه‌و له كۆمه‌ڵه شیعری ( سیفری ئاگر )یشدا، ته‌واو به زمانێكی سفت و مۆسیقایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ندێجار گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ كێش و سهروایهكی سرووشتی دوور له هه‌وڵ یان ویستی زۆره‌ملێ ده‌نووسێت. هه‌موو ئه‌م خاسێتانه‌ی كه لێره‌دا ئاماژه‌مان بۆ كردن هه‌ریه‌كه به جۆرێك ده‌ور ده‌بینێ له ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌دا. ئێستا ده‌توانین بڵێین كه‌ریم ده‌شتی ئه‌و شاعیره‌یه كه تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه‌و له هه‌ندێ ئاستی شێوازی نووسین و هه‌ندێ چركه‌ساتی به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ت و هه‌ندێ مامه‌ڵه كردنیدا نه‌بێت له‌گه‌ڵ هێماو ئه‌فسانه و ره‌گه‌زی مێژوویدا كه جۆره نزیكیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی شیعری ئه‌نوه‌ر قادردا هه‌یه ئیتر كاریگه‌ری ئه‌زموونی شیعری كوردی پێش خۆیی پێوه دیار نییه، ئه‌و كه‌مه نزیكیه‌ش كه له ئاستێكی لاوازدا له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی شیعری زریانی ئه‌نوه‌ر قادردا هه‌یه‌تی ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌كاریگه‌ری دابنرێت. هه‌ر ئه‌م جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌ش وای كردووه كه كه كه‌ریم ده‌شتی وه‌كو شاعیرێكی خاوه‌ن ده‌نگ و ئه‌زموونی تایبه‌تی به خۆی ده‌ربكه‌وێت.
ناونیشان كه وه‌كو كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌ق سه‌یر ده‌كرێت و هه‌ندێ جار ده‌بێته ئه‌و رسته سه‌ره‌كیه‌ی كه ده‌قێكی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری لێی ده‌دوێت, ناونیشانی ئه‌م شیعره ( غه‌زه‌لێك ) ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ رابردوو كه وشه‌ی غه‌زه‌ل له شیعری كلاسیك‌دا به‌كارهاتووه, ده‌شێ ئه‌وه‌ش وه‌ها لێك بده‌ینه‌وه كه كه‌ریم ده‌شتی وه‌كو شاعیرێك توانیوێتی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان كه‌لتووری رابردووی ئێمه‌و گیانی سه‌رده‌م و نوێخوازیدا درووست بكات و به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه‌ش له‌و تێڕوانینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . به‌ڵام لێره‌دا ناونیشان كه بریتییه له ( غه‌زه‌لێك به‌شی تۆ ناكات ) شتێكی گشتییه‌و پێش شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه نه ده‌زانرێت ئه‌و كێیه‌و نه ئامانج له گوتنی ئه‌و غهزهلهش ئاشكرایه, به‌ڵكو چ ( تۆ ) و چ غه‌زه‌لیش دوو ده‌ربڕین یان دوو ره‌گه‌زی گشتین كه ده‌شێ مه‌به‌ست له ( تۆ ) هه‌ر كه‌سێك بێت و مه‌به‌ست له غه‌زه‌لیش ده‌شێ هه‌ر جۆره غه‌زه‌لێك بێت ته‌نیا ئه‌وه هه‌یه لێره‌دا كه وه‌های لێك بده‌ینه‌وه كه مه‌به‌ست له‌و ( تۆ ) خۆشه‌ویست یان دڵدار بێت و مه‌به‌ست له غه‌زه‌لیش پێشكه‌شكردنی یان نووسینی غه‌زه‌لێك بێت به‌و, به تایبه‌تیش له ناونیشانه‌كه‌دا جۆره ئاراسته كردنێكی راسته‌وخۆ هه‌یه بۆ كه‌سی دووه‌می تاك هه‌رچه‌نده ده‌شێت ئه‌و ئاراسته كردنه راسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ واته ده‌شێ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ( تۆ ) كه‌سی دووه‌مه، به‌ڵام له رووی فیزیكییه‌وه ئاماده‌بوونی نه‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وی شاعیردا، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماده‌بوونی ده‌روونی یان مه‌عنه‌وه‌ی له هۆش و زیهن و خه‌یاڵی ئه‌مدا به‌و جۆره راسته‌وخۆیه بیدوێنێت.
سه‌رباری ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ناونیشانی ئه‌م شیعره‌یه, ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه غه‌زه‌له‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت یان كه‌سێكی له‌وه گه‌وره‌تره كه ته‌نیا به پێشكه‌ش كردنی غه‌زه‌لێك بگاته ئاستی قایل بوون به‌وه‌ی كه حه‌قی خۆیی پێدراوه یان ده‌شێ ئه‌و كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێت كه بێگومان ناشێت ته‌نیا غه‌زه‌لێك به‌س بێت بۆ گوزارشت كردن له خۆشه‌یستی ئه‌وو له هه‌ست و سۆزی ئه‌می شاعیر به‌رامبه‌ری یان به شێوه‌یه‌كی تر ده‌شێ وه‌های لێكبده‌ینه‌وه كه ئه‌و واته كه‌سی غه‌زه‌ل پێشكه‌ش كرا‌و زۆر له‌وه جوانتر‌و مه‌زنتره له‌لای ئه‌می شاعیر كه بتوانێت به ته‌نیا غه‌زه‌لێك گوزارشتی لێبكات, یان خۆشه‌ویستی خۆیی بۆ ده‌رببڕێت.
( 2 )
تا دێ شه‌وم درێژ ده‌بێ و رۆَژانم كورت
تا دێ خه‌ونم گه‌وره ده‌بێ و پشتیشم كوڕ
تا دێ دڵم كز ده‌بێت و زه‌ینم فراوان
ده‌مه‌وێ به‌ره‌و چیا بچم له گۆڕ نزیك ده‌بمه‌وه
شاعیر له ده‌ستپێكی ئه‌م ده‌قه شیعریه‌دا كۆمه‌ڵێك دووانه بنیاد ده‌نێت هه‌تا بیانكات به بنه‌ما بۆ درووست كردنی جۆرێك له به‌راود له نێوان باره تایبه‌تیه‌كانی خۆیدا و له‌وێشه‌وه هه‌وڵده‌دات دوو مێژوو له پاڵ یه‌كتردا دابنێت و له هه‌مان كاتیش‌دا جیاوازی نێوان ئه‌و دوو مێژووه بكات په‌یوه‌ست به كه‌سێتی خۆی . مێژویه‌كیان له رابردووه‌وه یان له تافی مندالێیه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو ساته‌وه‌ختی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قه‌كه. مێژووی دووه‌میش له ساته‌وه‌ختی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌ره‌و ئاینده. له میانه‌ی ئاماژه كردنه‌وه بۆ داهاتوو رووناكی ده‌خاته سه‌ر رابردووی خۆیی كه‌رابردوو به گوێره‌ی ئه‌وو له میانه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌قه‌كه‌دا به‌رجه‌سته كراوه قۆناغی لاوێتی و چالاكی جه‌سته‌یی و هه‌ڵچوونی فیزیكی و سه‌رده‌می پشت به‌ستن به‌هێزو به‌كارهێنانی هێزه. به‌ڵام ئاینده قۆناغی داڕمانی توانی جه‌سته‌یی و فیزیكی و چالاكی به‌ده‌نی و هێزه, له به‌رامبه‌ردا قۆناغی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی عه‌قڵ و هۆش و زیهن و توانای لێكدانه‌وه‌یه.
وه‌ك پێشتر گوتمان شاعیر لێره‌دا كۆمه‌لێك دووانه بنیاد ده‌نێت له‌وانه‌ش دووانه‌ی (شه‌و/ رۆژ ) ,( دڵ/ زه‌ین ) , (چیا/ گۆڕ ) یان ( هه‌ڵچوون/مردن ) كه ئه‌مه‌ی دواییان له ئامێزی دووانه‌ی ( چیا/ گۆڕ )ەوه به‌رهه‌م دێت. له ته‌نیشت یه‌كتر دانانی ئه‌م دووانانه بۆ ئه‌وه‌یه كه وێنه‌ی كه‌سێتێكمان بۆ به‌رجه‌سته بكات كه چۆن له قۆناغێكی دیاری كراوی ژیاندا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه به شێوه‌یه‌كی واقیعانه بیر بكاته‌وه‌و سه‌یری ژیان و دنیا بكات به جۆرێك كه له سه‌رده‌می لاوێتیدا هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك حه‌زوو ئاره‌زوو ویستی دنیاییه‌و هێزو چالاكی و جوڵه‌ی فیزیكیش هۆكارو جوڵێنه‌ری مرۆڤن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌ندا به‌و جۆره ره‌فتار بكات. به‌ڵام كاتێ ته‌مه‌ن ده‌چێته سه‌ره‌وه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێزوو جوڵه‌یه به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات ئیتر قۆناغی گه‌ڕانه‌وه بۆ لێكدانه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌و تێڕامان ده‌ست پێده‌كات. لێره‌دا سه‌رده‌می لاوێتی وه‌كو رۆژ نیشان ده‌درێت و له‌گه‌ڵ هه‌ڵچوونی ته‌مه‌ندا ئه‌و رۆژه كورت ده‌بێته‌وه‌و دیاره جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ر به رۆژ كه شه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه.كه‌واته لێره‌دا سه‌رده‌می چالاكی جه‌سته‌یی و فیزیكی وه‌كو رۆژ نیشان ده‌درێن و سه‌رده‌می پیرێتیش كه سه‌رده‌می كاركردنی عه‌قڵ و هۆش و بیركردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌یه به شه‌و ده‌شوبهێنرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گرێت كه له گه‌ڵ چوونه سه‌روه‌ی ته‌مه‌ندا رووبه‌ری بیركردنه‌وه‌و كاركردنی عقڵ و هۆش فراوانتر ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكه له‌گه‌ڵ لۆژیكی بوونی مرۆڤ له‌گه‌ردووندا ده‌گونجێت كه ته‌مه‌نی عه‌قڵ و لێكدانه‌وه له ئاستێكی دیاری كراوی ته‌مه‌نی بایۆلۆژیانه‌دا ده‌ست پێده‌كات. هه‌رچه‌نده له‌و ته‌مه‌نه‌دا مرۆڤ بیه‌وێت وه‌كو سه‌رده‌می گه‌نجێتی خۆی نیشان بدات ناتوانێت، چونكه چه‌ندێ ته‌مه‌ن هه‌ڵبكشێت مردن نزیكتر ده‌بێته‌وه, ئه‌مه‌ش دیسان ئه‌و ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گرێت كه مرۆڤیش هه‌مان شێوه‌ی سه‌جه‌م زینده‌وه‌رانی تر مل كه‌چی یاساكانی سرووشته‌و دوور له ویست و ئیراده‌ی خۆی پیر ده‌بێت و ده‌شمرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م ده‌قه‌دا به‌رجه‌سته ده‌كرێت كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیدا به‌و ئه‌ندازه‌ی كه له رووی فیزیكی و جه‌سته‌ییه‌وه لاواز ده‌بێت له رووی بیر‌و هۆش و لێكدانه‌وه‌و تێرٍامانهوه به‌هێزتر ده‌بێت ئه‌وه‌ش بارێكی سرووشتیه.