عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شکۆی وه‌فا و ده‌ست پاکی.
بۆ یادی (عومه‌ر غه‌ریب )، له‌شێرپه‌نجه و مردن به‌هێز تر بوو.
ژیانی مرۆڤ بێ سۆز و خۆشه‌ویستی و وه‌فا، بێ پاکێتی و راستگۆیی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، هیچ به‌هاو نرخ و سه‌نگ و مانایەکی نییه.
ویستگەکانی ته‌مه‌نی مرۆڤ، ئه‌وه‌نده کورته به‌شی خۆشه‌ویستی ناکات، له کوێ جێگای ئه‌و هه‌موو رق و کینەو سیناریۆی تۆڵەو تۆڵە کردنەوانەی تیا ده‌بێته‌وه.
دڵره‌قی و میهره‌بانی
مرۆڤه دڵ ڕه‌ق و ناخ نه‌خۆشه‌کان، گرێی ده‌روونی ئاڵۆزیان هه‌یه، ئەوانەی چڕنوکی تۆڵه‌و تۆڵە کردنەوەیان، کردوه به پلان و بەرنامەو نەخشەی چه‌کی ژیانیان، بە به‌رده‌وامی له شه‌ڕو کێشە و ئاژاوه‌دان، له گه‌ڵ که‌سه نزیکه‌کانی ده‌ورووبه‌ری خۆیان.
ئه‌و مرۆڤه بێ ویژدانانهن، به زمانێکی ژەهراویی، به به‌رده‌وامی، خه‌ریکی زه‌م و زه‌مکاری و درۆ‌و بوختان هه‌ڵبه‌ستنن، له بۆسه‌ی پاشقول گرتن و چاڵ هه‌ڵکه‌ندن و له تۆڵه‌و تۆڵه کردنهوەدان، بۆ که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان.
دوور له‌و هەموو مرۆڤه دەروون نەخۆش و‌دڵ ڕه‌ق ویژدان مردوانه. یه‌کێک له‌و کەسێتییە تایبەتمەندو دەروون پاک و میهرەبانانه، له ناخ و یاده‌وه‌ری و رۆحی هه‌مووماندا زیندووه، نمونەی ئاسمانێک بوو لە سۆز‌و خۆشه‌ویستی و وه‌فا و به‌خشنده‌یی و یاده‌وه‌ریی شیرین، (عومه‌ر غه‌ریب )ی براو هاوڕێمان بوو.
ئه‌و له گه‌ڵ (به‌ختیاری مه‌لا عیزه‌ت و مه‌لا ره‌حمان و جه‌لال ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌دی مه‌سۆی و عه‌بدوڵڵا که‌ریم )، بۆ زۆربه‌ی بۆنه‌کانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار پێکەوە ده‌چووین، له رێگا به رووه خۆشهکەی و به قسه و نوکتهجوانەکانی هه‌موویانی ده‌خسته پێکه‌نین.
ئازار شکێن
عومه‌ر غه‌ریب، 12 ساڵ شه‌ڕی شێر په‌نجه‌ی کرد، رۆژێکیان ئازاره‌که‌ی زۆر توند بوو، له گه‌ڵ (زه‌رده‌شت )دا، زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌کانی شارمان تهی کرد، ده‌رمانی ئازار شکێنمان ده‌ست نه‌که‌وت. له کۆڵانێکی شه‌قامی گۆران، ناونیشانی کۆگایه‌کی ده‌رمانم بینی، به خێرایی خۆم کرد به ژێرزەمینەکەدا، هۆڵێکی گەورە بوو، هه‌مووی دا‌و و ده‌رمان بوو، بە پەرۆشییەوە، رووم کرده دکتۆری کۆگاکە و وتم: دکتۆر گیان، دەزانین ئێره شوێنی ده‌رمان فرۆشتن نیه، به‌ڵام نه‌خۆشێک، ئه‌وه چه‌ند رۆژێکه به ده‌م ئازارێکی بێ سنووره‌وه ده‌تلێته‌وه، گه‌ر بفه‌رمووی متمانه‌م پێ ببه‌خشی، ئه‌و ئازار شکێنەی بۆ دابین بکه‌یت. دکتۆره‌که تاوێک به‌بێ ده‌نگی، هه‌ر سه‌یری روخساری په‌شێویی ده‌کردم، زانی زۆر په‌رۆشی ده‌رمانه‌که‌م.
وتی: ئه‌م ده‌رمانه قه‌ده‌غه‌یه، هیچ دەرمانخانەیەک ئەو دەرمانەتان پێ نادات، بەڵام تۆ ئه‌و ده‌رمانه‌ت بۆ کێ یه؟
وتم: بۆعومهر غه‌ریب.
وتی: من تۆش و عومەر غەریب ده‌ناسم، متمانه‌م به هه‌ردوو کتان هه‌یه.
به‌و وهڵامەو ئەو هەڵوێستەی دکتۆر گه‌شامه‌وه، به خێرایی به چه‌ند دێڕێکی کورت، چیرۆکی هەڵوێستی خۆراگری باڵای عومه‌ر غه‌ریب م بۆ گێڕایه‌وه. یه‌کسه‌ر ده‌ستی برد بۆ کارتۆنه ده‌رمانه‌که و کۆرسێ ئازار شکێنی پێدام.
ئیراده‌ی باڵای عومه‌ر غه‌ریب
رۆژێکی تر له گه‌ڵ عومه‌ر غه‌ریب و به‌ختیاری مه‌لا عیزه‌ت و مه‌لا ره‌حمان و جه‌لال ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌دی مه‌سۆیی له سلێمانی یه‌وه روومان کرده، نه‌خۆشخانه‌ی (نانه که‌لی ) له هه‌ولێر بۆ لای دکتۆر ئه‌نوه‌ر شێخه.
ئه‌و پرۆفیسۆره نمونه‌یی یه‌ی به ره‌وشتی پزیشکی و مرۆڤایهنهی، له نه‌خۆشخانه‌ی هیوای سلێمانی، به ئه‌زموون باڵای خۆی و هاوڕێ پزیشکەکانی و خوێندکارەکانی له چاره‌سه‌ری عومه‌ر غه‌ریب و هه‌زاران نه‌خۆشدا بوو، هیوای ژیانی نوێی پێ به‌خشی ، به‌و په‌ڕی میهره‌بانییه‌وه، چاره‌سه‌ر و رێنمای ده‌کردن.
سه‌یری هه‌موو ئه‌نجامی پشکنینه‌کانی عومەر غەریب ی کرد‌و چه‌ند پرسیارێکی رووبه‌رووی عومه‌ر غه‌ریب کرده‌ووه: که گوێی له‌وه‌ڵامه‌کانی بوو، به تێروانینێکی قوڵه‌وه، سه‌ری له ئیراده‌ی به‌هێز و وه‌ڵامه‌کانی عومه‌ر غه‌ریب سوڕماو وتی: به‌پێی ئه‌و ئه‌زمون و ئه‌و ئاماره‌ی چه‌ند ساڵێکه کاری تیا ده‌که‌ین، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی زۆر بیر له شێر په‌نجه‌که ده‌که‌نه‌وه‌و له رووی ده‌روونییه‌وه ده‌روخێن، وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌که به خێرایی به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بێ و زوو ده‌مرن. به پێچهوانەوه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی وه‌ک تۆ ده‌روونیان ئاساییه و ئیراده‌یان به‌هێزه، بیر له نه‌خۆشییه‌که‌یان ناکه‌نه‌وه، به‌سه‌ر وه‌ره‌می شێر په‌نجه‌که‌دا زاڵ ده‌بن، ته‌مه‌نیان درێژ ده‌بێ.
دوای چه‌ند مانگێکی تر، له گه‌ڵ عومه‌ر غه‌ریبدا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوامان کرد له سلێمانی، دکتۆرێکی لێ بوو، چه‌ند ساڵێک له‌وه‌وبه‌ر عومه‌ر غه‌ریب ی له ئەوروپا دیبوو، پشکنین و چاره‌سه‌ریان بۆ دیاری کرد بوو، ئه‌و دکتۆره‌و دکتۆره‌کانی ئه‌وێ، وایان دانابوو، ته‌نیا دوو ساڵ به‌رگه‌ی وەرەمەرکە ده‌گرێ و ژیانی کۆتایی دێ.
ئه‌و دکتۆره که عومه‌ر غه‌ریب ی له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بینی، سه‌ری سووڕما، بە تێڕامانەوە سەیری دەکرد، چاوەکانی پر بوو لە پرسیاریی بێ وەڵام، بروای نه‌ده‌کرد ئه‌وە عومەر غەریب بێ، ئه‌و دکتۆرەش هه‌مان قسه‌ی پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌نوه‌ر شێخه‌ی کردووه‌م- ئێمه وامان دانابوو، تۆ له دوو ساڵ زیاتر ناژیت، به‌ڵام ئه‌وه 10ساڵ زیاتره، تۆ له شێر په‌نجه‌و مردن به‌هێز تریی.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts