عەتا قەرەداخی: په‌یوه‌ندی نێوان نه‌مری و داهێنان له شیعری ( غه‌زه‌لێك به‌شی تۆ ناكات )ی كه‌ریم ده‌شتی دا – بەشی دووەم.
تۆ وه‌ك گیا وه‌ك گه‌ڵای پونگ
له خه‌ره‌ندی سه‌ختی دڵی مندا شین بووی
به‌ڵام ئاخ وه‌كو تاوێرێ
به دڵۆپی فرمێسكانم توایته‌وه
لێره‌دا ( تۆ ) ده‌شوبهێنرێت به گیا و به گه‌ڵای پونگ كه هه‌ردووكیان دوو ره‌گه‌زی نێو سرووشتن و هه‌ڵگری خاسێتی جوانین و له هه‌مان كاتیش‌دا كورت ته‌مه‌نن. لێره‌دا تیشكێك ده‌خرێته سه‌ر شووناسی ( تۆ ) به تایبه‌تیش كاتێ ئه‌می شاعیر له‌وه ده‌دوێت كه ئه‌و له ناو دڵی ئه‌مدا كه به شوێنێكی سه‌خت وه‌سفی ده‌كات, شین بووه, ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له دڵی ئه‌مدا جێگایه‌كی گرتووه واته ئه‌می خۆشی ده‌وێت, كه‌واته ئێستا كه‌سێتی ( تۆ ) كه له ناونیشانی شیعره‌كه‌دا غه‌زه‌لێك به‌شی ناكات, بریتییه له ئه‌وی خۆشه‌ویست, به‌ڵام ئه‌م خۆشویسته هه‌رچه‌نده وه‌كو تاوێر وه‌سف ده‌كرێت كه دیاره تاوێر ماده‌یه‌كی ره‌قه‌و هه‌روا به ئاسانی ناتوێته‌وه كه‌چی ئه‌و به فرمێسكه‌كانی ئه‌م ده‌توێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ئاشكرایه كه تاوێر ماده‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه كه زوو بتوێته‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ناتوانێت له‌به‌ر فرمێسكه‌كانی ئه‌مدا خۆی رابگرێت, ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گرێت كه فرمێسكه‌كانی ئه‌م فرمێسكی ئاسایی نین. دیسان ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گرێت كه ئه‌م كه‌سێتیه كه ده‌نگی شاعیره كه‌سێتیه‌كی ئاسایی نییه و ده‌شێ هه‌ڵگری كۆمه‌ڵی ئازار‌و ژانی سه‌ختی ئه‌وتۆ بێت كه كاریگه‌ری فرمێسكه‌كانی له تواندنه‌وه‌ی تاوێردا به‌جۆرێك سه‌ختی و دژواری ژیانی خاوه‌نی فرمێسكه‌كه نیشان بدات. هه‌روه‌ك له هه‌مان كاتدا ئه‌وی دڵدار هه‌رچه‌نده ده‌شوبهێنرێت به تاوێر، به‌ڵام له راستیدا ده‌شێ گه‌وهه‌رو ماهیه‌تێكی ناسكی هه‌بێت.
كه ده‌تۆرێی هێنده به‌رز ده‌بیته‌وه
به ئاسته‌م له‌و ئاسمانه دیاری
كه ئاشتیشت ده‌كه‌مه‌وه هێنده نه‌وی ده‌بیته‌وه
به ئاسته‌م له ژێر زه‌مینه‌وه ده‌تبینم
چۆن بتگه‌مێ كه هه‌موو ژیانم
له نێوان ئه‌و به‌رز و نزمییه ئاوا ده‌بێ
شاعیر له نێوان خۆی و ئه‌وی خۆشه‌ویستدا وێنه‌ی چه‌ق و خولگه ده‌كێشێت كه خۆی ده‌بێته چه‌ق و ئه‌ویش به هێزێك پێوه‌ی به‌ستراوه كه له مه‌داری ئه‌مدا ده‌خولێته‌وه. هه‌ندێ جار ئه‌و له‌و خولگه‌یه ده‌رده‌چێت ئه‌وه‌ش كاتێك روو ده‌دات كه ئه‌و هێزه‌ی كه به چه‌قیه‌وه ده‌به‌ستێت لاواز بێت. لێره‌دا شاعیر ئه‌م په‌یوه‌ندیه له شێوازی یاسایه‌كی فیزیكیدا نیشان ده‌دات كه له گه‌ردووندا جگه له هێزی راكێشانی زه‌وی هه‌ریه‌كه له هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌كانیش مه‌داری خولانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه كه به‌پێی یاسایه‌ك رێكخراوه, ده‌رچوونی ئه‌و هه‌ساره‌و ئه‌ستێرانه‌ش له مه‌داری خۆیان ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی گه‌وره‌و ترسناك له گه‌ردووندا. به‌ڵام ده‌رچوونی ئه‌و له مه‌داری ئه‌می خۆشه‌ویستی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌شێ ببێته هۆی ونبوونی. دیاره ده‌رچوونی هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌كان له مه‌داری خولانه‌وه‌ی خۆیان شتێكی مه‌حاڵ و چاوه‌ڕوان نه‌كراوه, به‌ڵام ده‌رچوونی خۆشه‌ویست له مه‌داری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی روو ده‌دات و له خراپترین حاڵه‌تدا ده‌شێ ببێته هۆی شكست هێنانی ئه‌و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیه‌و ئاسه‌واری ئه‌و كاره‌ساته‌ش ره‌نگه رووبه‌رێكی ته‌سك داگیر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كۆمه‌ڵگا و ژیان خۆشه‌ویستی هه‌ره‌س بهێنێت ئه‌وا ده‌شێ خودی كۆمه‌ڵگاش به‌ره‌و هه‌ره‌س و كاره‌سات بڕوات، چونكه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه به‌رده‌وامی ده‌دات به ژیان خۆشه‌ویستییه. ئه‌و كاتانه‌ی كه ئه‌وی خۆشه‌ویست له مه‌داری خۆشه‌ویستی ده‌رده‌چێت نزیكه له‌وه‌ی كه ون ببێت، به‌ڵام هه‌ر چۆن چه‌قی زه‌وی هه‌موو ششتێك به هێزێك به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت، ئه‌میش به هێزی خۆشه‌ویستی ئه‌و به‌لای خۆیدا رادهكێشَت و ده‌یهێنێته‌وه ژێر سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی. لێره‌شدا ئه‌وی خۆشه‌ویست وه‌ها وه‌سف ده‌كرێت كه‌هه‌میشه له بارێكی ناسایدایه له روانگه‌ی ئه‌و شوێنه‌وه كه تیایدایه كه ئه‌ویش بارێكی مامناوه‌ندی نییه، به‌ڵكو یان ئه‌وه‌تا هێنده به‌رزه كه ناتوانێت بیبینێت یان ئه‌ونده نزم ده‌بێته‌وه دیسان له مه‌ودای بینین ده‌رده‌چێت واته ده‌كه‌وێته خوار ئاستی بینینه‌وه, ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌م نه‌توانێت پێی بگات له كاتێكدا ئه‌و له نێوان دوو جه‌مسه‌ری دوور له‌یه‌كتردا دێت و ده‌چێت. لێره‌دا له ئاستی نه‌گوتراوی ده‌قه‌كه‌دا ئه‌و ده‌لاله‌ته به‌رهه‌م دێت كه وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌م جه‌مسه‌ر یان ئه‌و جه‌مسه‌ر كارێكی گونجاوو له بار نییه، به‌ڵكو باری په‌سه‌ندو گونجاو له ناوه‌نددا بوونه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بگوازینهوە بۆ سه‌ر ئاستی فیكر یان هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ئه‌وا هه‌ریه‌كه له‌و دوو جه‌مسه‌ره كه ده‌كه‌ونه ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌ره‌وه هه‌ردووكیان ده‌لاله‌تی جۆرێك له تووندڕه‌وی هه‌ڵده‌گرن و له بارێكی وه‌هاشدا بوار بۆ به‌یه‌كتر گه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی یان ئه‌وانی جیاوازدا نامێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌م وه‌كو كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت به‌و بگات و رامی بكات له نێوانی ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره له‌یه‌كتر دووره‌دا ناتونێت به هیچ لایه‌كیان بگات, هه‌رئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كه هه‌ست به ونبوون بكات, ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ڵس و كه‌وت كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی ئه‌و په‌ڕیندا كارێكی زه‌حمه‌ت و گرانه، چونكه له روانگه‌ی فیكر‌و روانینه‌وه ئاستی ئه‌و په‌ڕین ده‌لاله‌تی جۆرێك له ره‌هایی بوون هه‌ڵده‌گرێت كه له بارێكی وه‌هاشدا هیچ بوارێك بۆ گفتوگۆ‌و پێكه‌وه ژیان نامێنێته‌وه, هه‌رئه‌وه‌شه كه واده‌كات ئه‌م نه‌توانێت ئه‌و ببینێت كه ده‌شێ مه‌ست پێك نه‌گه‌یشتن و نه‌توانینی پێكه‌وه ژیان بێت.
ده‌نگێ له ژێر ئه‌و دار كاژهوه دێ
ده‌یناسمه‌وه رابردووم بیر دێنێته‌وه
كه بۆی ده‌چم كپ ده‌بێ
كه دوور ده‌كه‌ومه‌وه دێ
ئاخ چۆن ئه‌و رابردووه بدۆزمه‌وه
شاعیر باسی ده‌نگێ ده‌كات كه له ژێر داركاژێكهوه دێت, هه‌رچه‌نده ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌نگه‌كه‌ی لێوه دێت له رووكه‌شدا وه‌ها نیشان ده‌درێت كه شوێنێكی دیار یان ناسراوه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و ده‌نگه له شوێنێكی نادیاره‌وه دێت، چونكه داركاژهكه شتێكی نه‌ناسراوه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌م ئه‌و ده‌نگه ده‌ناسێته‌وه ئه‌ویش له‌و روانگه‌یه‌وه كه رابردووی بیر ده‌خاته‌وه, كه‌واته لێره‌دا تێده‌گه‌ین كه ئه‌و ده‌نگه په‌یوه‌ندی به رابردووه‌وه هه‌یه یان له راستیدا ده‌نگی رابردووه واته ده‌نگێگ له مێژووه‌وه دێت, به‌ڵام دیسان ئه‌و ده‌نگه‌ش له ئاستێكدایه كه به ئاسانی رام ناكرێت, بۆیه لێره‌دا ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات: ئایا له راستیدا ئه‌و ده‌نگه چییه‌و له كوێوه دێت و دنگی كێیه‌و چ په‌یامێكی هه‌ڵگرتووه؟
كاتێ ده‌نگێ له شوێنێكی نادیاره‌وه بێت ئه‌وا ده‌شێ وای بۆ بچین گوزارشت كردنه له سه‌رچاوه‌ی نادیار یان نه‌زانراوی ئه‌و ده‌نگه كه ده‌شێ له‌وه‌شدا جۆرێك له گه‌ڕانه‌وه بۆ توانای سنوورداری مرۆڤ بێته ئاراوه كه نه‌ك هه‌تا ئێستا هه‌موو نهێنییه‌كانی گه‌ردوونی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵكو خۆی به سرووشتی سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له رووداو و دیارده‌كانی نێو سرووشت ده‌سپێرێت به نه‌زانراو و پێی وایه هێزێكی باڵا له ده‌ره‌وه‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. ئه‌و ده‌نگه‌ی كه شاعیر وه‌كو قسه‌كه‌رى شیعره‌كه ده‌یبیستێ گوایه ده‌یناسێته‌وه كه ده‌نگی رابردووه, به‌ڵام ئه‌م ناتوانێت رابردوو ركێف بكات یان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت ئه‌مه‌ش واده‌كات كه نه‌توانێت ئه‌و رابردووه كه‌شف بكات یان ته‌نانه‌ت بیدۆزێته‌وه. ده‌شێ لێره‌دا له سنووری ده‌قه‌كه‌وه به ئاراسته‌ی زه‌مینه‌ی واقیعی مێژوویی خۆمان هه‌نگاو بنێین و بیر له بوون و ئاماده‌بوونی خۆشمان له‌و مێژووه‌دا بكه‌ینه‌وه. دیاره ئاشكرایه كه رابردووی ئێمه وه‌كو كورد رابردوویه‌كی بێ شووناسه له‌و روانگه‌یه‌وه كه نه‌مانتوانیووه هیچ ئاماده‌بوونێكى له رووی به‌رهه‌مهێنانی شارستانی و خۆسه‌لماندنه‌وه تیا فه‌راهه‌م بكه‌ین یان شووناسی رابردوویه‌كی ئاماده‌مان پێشكه‌ش بكات, به‌واتا ئێمه رابردوومان نییه ئه‌و ده‌نگه‌ش ته‌نیا شتێكمان به‌ناوی رابردوو بیر ده‌خاته‌وه نه‌ك شووناسی رابردوویه‌كی ئاماده بێت, هه‌ر ئه‌وه‌ش واده‌كات كه ئه‌م نه‌توانێت بگات به‌و رابردووه یان ئه‌و رابردووه‌ی كه پێی وایه لێی ون بووه یان لێى زه‌وت كراوه بدۆزێته‌وه. لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌م كه‌سێتیه به جۆرێك له هوشیارییه‌وه ده‌زانێت شتێك هه‌یه به ناوی مێژوو یان به‌ناوی رابردوو, هه‌روه‌ك له هه‌مان كاتیش‌دا ناراسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێت ئه‌و رابردووه‌ی ئێمه رابردوویه‌كی ته‌موو مژاوویهو ته‌نانه‌ت له ئێستادا ناتوانین له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ و لێكدانه‌وه ئه‌و رابردووه ئاشكرا بكه‌ین خۆ ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره‌ش بدرێت ئه‌وا كه‌متر ده‌توانێت به به‌ڵگه‌و به لێكدانه‌وه‌ی ورد بسه‌لمێنرێت. كه‌واته ئێستا ئه‌م كه‌سێتیه كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌رستۆیانه قسه‌كه‌ری شیعره‌كه‌یه به گومانه‌وه ده‌ڕوانێته سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی كه ده‌یبیستێ و بۆی رام ناكرێت.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts