بەیان ئیبراھیم: ھەشتی مارس دووبارەبوونەوەی دروشمی کارتۆنی و سواو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پۆلێنکردن و بەجیاوازکردنی ڕەگەزی نێر و مێ و حوکمدان بە ڕەھەندی جەستەیی و فیسۆلۆژی پیاو بکەی بە شەیتانێکی چەکداری توندرەوی جەنگی، لە بەرامبەردا ژن بکەی بە فریشتەیەکی بێ دەسەڵاتی داماوی گوناھ، ئەم پۆلێنکردنە بەرەحمان کردنی ژنان و بەشەیتان کردنی پیاوان، بۆ ئەم کە تا گۆرییانە یەکێکە لە ھەڵە ستراتیجیە مێژوویەکانی مافی ژن و دەستنیشان کردنی جیاکاری، کە بەدرێژایی مێژوو ساڵی تەنیا یەک ڕۆژ وەک چەند دروشمێک دێنە سەر شاشەکان و ون دەبن، ھەموو ئەم دروشمانەش کە لە ھەشتی مارسدا دەیان بینی، ھەموی دروشمی سواوو بێ کاریگەرن لە ڕوی کردارییەوە، وە ئەم دروشمانە چونەتە خانەی بێ ھێزکردنی خۆیانەوەو بە کارتۆنیکردنی دروشمەکان، لە ھەشتی مارسدا دەبوو ئێمەی ژنان ھیچ قسەیەکمان نەبێت وە ھیچیش نەکەین، چونکە ھەشتی مارس جۆرێکە لەو سیناریۆو ئەو فێڵ و ماکیاجانەی کە تەنھا ڕۆژێک وەک بووک دەڕازێنرێتەوە، ئەگەر چی یاد کردنەوەی بۆنەکە گەورەو کاریگەرە، بەڵام با لە خۆمان بپرسین کە ئایا:
1. ئەوە پیاوانن دڕندەن یان ئەو کلتورو سیستەمەی پیاو دەکاتە شیتانێکی جەنگی سیستەمێکی سەربازی و جیبەجێکردنی بێ مناقشەی کلتور و عادات.
2. ئایا ئەوە ژنانن کە وەک پێگەی کۆمەڵایەتی و گەورەیی دایکایەتی و بەشداری کردن لە کاری کشتوکاڵی و پیشەسازی و کایە فکرییەکاندا، یان ئەوە سیستەمی سەرمایەداری و نەزمی نوێی جیھانە ژن دەکاتە کایەی سێکسوالێتی و جەستەی ژن دەکاتە مارکێتین بۆ ھەموو کاڵایەک.
3. ئایا لە پشت ھەستی مارس و ڕۆژەکانی تری ژنان ، لە پشت ئەم ھەموو جیاکاریانە کە تەسنیعە، شۆڕشە کۆمەڵایەتیەکان بەبێ ئەم جیاکاریانەی کە باسمان کرد، توانیوێتی گۆڕانکاری گەورە بخوڵقێنێ و شەقام و کۆشکی دەسەڵاتەکانیش بھەژێنێ، بەڵێ توانیوێتی، بۆ نمونە شۆڕشی ھێلەک زەردەکانی فەرەنسا.
4. ھەر ئایدۆلۆژیاییە دەتوانێت وەک دیدێکی تاک ڕەھەندێکی پیس و چڵکن پۆلێنی ژنان بکات و ھەریەکەیان کۆمەڵێ خاڵی کۆنکرێتی دادەنێنین و دەڵێن ژن دەبێت ئاوابێت، ھەر ئایدۆلۆژیایەکیش کە ژنەکان سەر بە پرنسیپەکانی خۆیان نەبون یەکسەر وەک مینۆی سەر مێزی چێشتخانەکان کۆمەڵێک تەفسیری لە قوتونراویان حازرە بۆ بە شەیتانی کردن و بە بەد ڕەوشتکردنی ژنانی جیاواز لە خۆیان.
5. ھەشتی مارس ئەگەر سەکۆیەک نەبێت بۆ کۆکردنەوەی ژنان و دەرچون لەو کۆت و بەندو زیندانانەی کە ئاێدۆلۆژیا دروستی کردو ئێمەی جیاکردەوە لەیەک، ھەر نەبونی باشترە.
ئەگەر تاکە ڕۆژێکی ھەشتی مارس درێژ نەکرێتەوە بۆ 366 ڕۆژو بەگژاچونەوەی سیستەم و ئایدۆلۆژیاو بە کۆیلەکردن و بەسەرباز کردن و بە کۆنکرێتکردنی ژن و پیاو وەک دوو ئینسان ،نەبونی باشترە.
چیتر ئێمەی ئینسان دەبێت لە کۆشک و ئەو شوراییەی بە دەورماندا دروست کراوە دەبێت دەروازەکان بشکێنین و بێنیە دەرێ، وەک دوو ڕەگەز لە سەرچاوەی یەکبونی مرۆڤ و دەرچون لە کۆیلەیی غەریزەیی نەیینە دەرێ و خۆمان خاڵی بکەینەوە لە چاوی ئایدۆلۆژیا و وەک مرۆڤ دۆستی و ژیان دۆستی نەڕوانینە یەک دەبێت بەردەوام لە بازنەیەکی بەتاڵ و تەواو کۆمیدیا ھەر بسوڕێینەوەو بەردەوام لە تەنھا ڕۆژێکدا دروشمە سواوەکان بڵێینەوە، لەو دیو دیواری ھەموو ئەمانەشەوە خوێنمان بڕێژڕێ و ئازادیەکان لەبەر چاومان ئەتک بکرێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت