شەماڵ بارەوانی: گێلە فەقێ – بەشی چواردە.
مـەلا مــەزەی لۆژیک کـەرانــی
باشە گێلە فەقێ، بۆچی ئێوە مەلا و فەقێی ناحاڵی، هێندە دادەبەزنە سەر ئارەق خۆر و مەلها و شت و بەلاماری دار و بەرد و هەرچی جیاوازییەکە دەدەن؟
وەڵاهی فەقێی تاک ڕەهەند، ئێوە پێویستە فێری ئەلفبێی ئازادی بکرێن.
ئەو ڕۆژە مەلا مەزبووتە مەڕانی دەزانی لە کۆمێنت چی نووسبوو؟ نووسیبووی: کافتریاخانە بێ ناموسەکان دابخەن!
سەیرە! یانی مەلای مەزەی لۆژیک کەرانی دەم شڕ و بێ شەڕەف، باشە هێندە ئاسانە خەڵکی بە بێ نامووس تۆمەتبار و ناوزەد بکەیت؟
هەر ئەو مەلا مەزەیە، ئەوڕۆژە لە مەملەکەتی فەنتەلوس، شازادەی جێنشینی کوڕی ئیمپڕاتۆڕی خاوەن شکۆی کۆچکردووی مەزنی نەمر و هەمیشە بە ڕۆح و گیان لەسەر کورس و لێرە و لەناومان، بڕیاری داخستنی هەندەک مەلها و شتی دا، لۆ خۆڵکردنە چاوی مێگەلی کوردی. تا بڵێن ئەی باوکەڕۆ، فسکە جێنشینی بێ شکۆ، چەندە دیندار و لە خواترسە.
بینیت هەرچی مەلا و فەقێی نەخوێندەواری مەملەکەت هەبوو، لە خۆشی ئەو بڕیارە گەمژانە و تاک ڕەهەندانە و نا دیموکراسیانەدا، شاگەشکەببوون و دەستیان کردبوو بە هەڵهەڵەلێدان و هەڵپەڕکێ.
مەلا مەززە، لە پەڕەکەی خۆی نووسیبووی: ئامادەم چەک دەست بدەمێ و ببم بە پاسەوانی جێنشینی کوڕی خاوەن شکۆی هەمیشە زیندوو!
کوڕم، ئێوەی مەلا و فەقێی ئیسلامی هەرجارەی گەر بتانەوێت ڕێگری لە ئازادی خەڵکێک بکەن و فشار درووست بکەن و عاتیفەی مێگەڵ و خەڵکێکی خالیولزیهنی وەکوو خۆتان ناڕۆشنبیر و سادە لەوح و بێ پاکگراوەند بجووڵێنێن، لە دژی ئازادی تاک و کرانەوەی جڤات و هەر نوێگەرییەک و چەمکێکی تازەی دنیای مۆدێڕنێتە و بەرهەمی ئەقڵی ئازاد و جیهانی سیکۆلار، بە گوتاره خوڕافی و ئەقڵیەتە کلاسیکی و کۆنە خوازەکەی خۆتان، پەنا بۆ یارییەکی مناڵانە و فێڵێکی فێندەمێنتالستانە دەبەن و دێن و دەڵێن: کۆمەڵگای کوردی سەدا نەوەد و پێنج و نازانم ئەوەندەی موسڵمانە و نابێت ڕێگە بە کردنەوەی مەلها و کارێکی وابدرێت و خۆتان لە خەڵک و خوا دەکەن بە پۆلیسی دابوو نەریت و پاسەوانی ئەخلاقی گشتی و دەرگاوانی دۆزەخ.
گێلە فەقێ، زۆرجار لەسەر مینبەر ئێوەی مەلا و فەقێ، دەشیڕێنن و هاواردەکەن:95٪ کۆمەڵی کوردی موسوڵمانە.
دەتواننن ئەرک نەبێت پێمان بڵێن: لە کامە داتا دەڵێت٩٥٪کۆمەڵی کوردی موسوڵمانە؟
کوڕە فەقێی مێشک پڕی کا، دەڵێی هەرچی چەپ و کۆمەنیست و لائیک و ئەتایست و زەردەشتی و کاکەیی و مەسیحی و ئێزدی و جووی کوردستانە، لەسەر ئیسلام ژماردووتانە!
دواتر دینەکەتان هەزار و یەک گروپ و حزب و مەزهەبی هەیه، کامە مەزهەب: شافیعی، حەنەفی، حەمبەلی، مالیکی، جەعفەری، زەیدی، موعتەزیلە، قورئانی، مورجیئە، باتنی، ئەبازییه، عەدنانی، قاعیدە، بۆکۆ حەرام، تاڵیبان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزووتنەوە، سەلەفی جیهادی، سەلەفی مەدخەلی، سەلەفی کەر، بە درێژایی مێژووی دروست بوونی ئایینەکەتان، هەموو یەکتری تەکفیر و تەبدیع و تەفسیق و ڕەتدەکاتەوە.
دواتر بەو لۆژیکە کەرانییەی تۆ و مەلا مەزە و مەلا و فەقێکانیتربێت، (ڕێزم بۆ باش و بەڕێزەکانیان)مادام سەدا نەوەد و پێنج گوتی: دەبێت کچە مۆدێل و هەرکرانەوەیەکی کۆمەڵ و ئازادییەکی تاک و تازەگەرییەک و تێکەڵاوی هەردووک ڕەگەز لە قوتابخانە قەدەغەبکرێت.
کەواتە لە وڵاتانی ئۆروپا، کە موسڵمان و ئیسلام کەمینەی ناو کەمینانن، تەواو دروست و ڕەوایە، حەملەیەک بکرێت و بڵێن دەی دەبێت ئیسلام و موسڵمان بوون قەدەغەبکرێت!؟ ئەو مەلا و فەقێیانە زۆر بەرەواژو و هەڵە لە چەمکی زۆرینە و کەمینە حاڵی بوونە!
کاکە فەقێی بێ ئیش، زۆرینە بە واتای عەنتەری و سەپاندن و دکتاتۆرییەت نایەت.
کوڕم، لە دیموکراسیەتدا، 99٪ لەسەر بۆچوونەک بن و یەک کەسیش تەنها لەسەر بۆچونێکی دژ و پێچەوانەبێت، دەبێت حیساب بۆ بۆچوونی ئەو تاکە کەسە بکرێت و ڕێز لە حەز و خولیا و ئازادییەکانی بگیرێت.
گێلە فەقێ، زۆرجار دەبینم گلەیی لە دیموکراسیەت دەکەن و بە گەمەی غەرب و وڵاتانی کفری دادەنێن و تەنها وەکوو پەیژە، هەندێک شتی سادەی دنیای دیموکراسییەت بەکاردێنن و هەرگیز، باوەڕتان بە ڕەهەندەکانی دیموکراسی و گەوهەری دیموکراسییەت و حەقیقەتی چەمکی دیموکراسی نییە و دوژمنێکی سەرسەختی دیموکراسینە و خوا نەکات، دەسەڵات بکەوێتە دەستان، وەڵاهی لە قنەوە داکی کاکە دیموکراس دەگێن و گۆشە و گۆش سەری دەبڕن.
ئەو دیموکراسییه بەستەزمانەی کە ئێوەی مەلا و فەقێی توندڕۆ پێی دەڵێن کەم و کوری هەیه و لێناگەرێت بە ئازادی بانگەشە بۆ دۆگم و بیر و باوەڕە ئیخوانچی و ئەجێندا تەعریبیەکەی خۆمان بکەن.
کە لەحەققەتدا درۆی دەکەن و ئەوە هەرگیز ڕاست نییە، ئەو ئازادییەی لێره هەتانە، لە هیچ وڵاتێکی تر بڕواناکەم هەتان بێت، مەگەر لە ئەوروپا.
لە کوردستان ئێوەی مەلا و فەقێ و هەموو حزبە دینیە بناژۆخوازەکانتان شەو و ڕۆژ، بانگەشە بۆ بیری شۆڤینی و توندڕەوانەی خۆتان دەکەن و قسە به دیموکراسییەت و عەلمانییەت و فێمێنیزم و ئاژەڵدۆستی و مافی مرۆڤ و هەموو شتێک دەڵێن و بە هەرشتێک دا هەڵدەشاخێن کە لەگەڵ میزاجی بۆگەن و بیرە کۆنەخوازەکەتان یەکنەگرێتەوە و دژ و پێچەوانەبێت.
کوڕم چەندان حزبی ئیسلامی سیاسی و دەیان کەناڵ و ڕادیۆ و ماڵپەڕ و ڕۆژنامە و گۆڤارتان هەیە و سەدان مزگەوت لەژێر دەستاندایە و بەوپەڕی ئازادی کاردەکەن و بیری توندڕۆیانە و دژە لێبوردەییانە و دژە پێکەوە ژیان و نادیموکراسیانەتان بڵاو دەکەنەوە، بێ ئەوەی کەس پێتان بڵێت: سەرووی لێوەکانتان لوتێکە.
گێلەفەقێی مێشک کارتۆن، بە خۆت و مەلا مەزەکان هێشتا گەڕەکێک و کێری کەرێتان بە دەستەوە نییە، دەتانەوێت سیستەمی یەك ئایین و یەك ئەقیدە و یەك مەزهەب و یەك ڕوئیا و یەك فیکر، بەسەر هەمواندا بسەپێنن.
کوڕم هێندە ڕاسیزمگەرا و دەمارگیرن، وەڵڵاهی مردنتان لا خۆشترە، لەوەی گوێتان لە ناوی زەردەشتییەك و جووەك و ئێزدیەك بێت و كەسێكی لائیك باوەڕ، یان عەلمانی ببینن.
گێلەی بێ مێشک، خۆت و مەلا مەزە، هێشتا کلکی سەگێکیشتان بە دەستەوە نییە، یانەیەکی شەوانە و دوو مەینۆش و سێ کچە مۆدیل و چوار هۆمۆسێشکوێڵ و پێنج لسب و شەش جیاوازیتان پێ هەرس و قبووڵ ناکرێت. خوا نەکات و کوێربم و ئەو ڕۆژە ڕەشە نەبینم، بەیانی وڵات بکەوێتە دەستان، دەبێت چۆن دایکی هەموو شتێکی جیاواز بگێن.
فەقێ جامانە عەلی باپیری.
ئەوەی شارەزای ئەلفبێی دیموکراسیەت و ئازادی و مافی مرۆڤ بێت، باش دەزانێت، کە کۆمەڵی کراوە و شارستانی و پێشکەوتوو و عەلمانی و مۆدێڕن هەرگیز، بە تەنها شوێنی ئایینێک و موڵکی فیکرێک و تاپۆی ئاڕاستەیەک نییە، بەڵکو چۆن مەعبەد و ئاتەشگا و کلێسا و مزگەوتی تیایە، ئاواش سۆزانیخانە و باڕ و مەلها.
چۆن مرۆڤی ئایینداری تیایه، ئاواش بێ ئایین و ئەتایست و مولحید و گومانگەرا.
چۆن مەلا و واعیزی تیایه، ئاواش کچە مۆدێل و گۆڕانی بێژ و شاجوان و سێکس فرۆش و قەحپە.
کوڕم لەسەر مینبەر دەڵێیت کچە مۆدێل هەڕەشەن لەسەر کۆمەڵ؟!
گێلە فەقێ، ئەو سێ چوار کچە مۆدێلانە هەڕەشه نین، بەڵکو ئێوە هەڕەشەن لەسەر داهاتووی جڤات و پێکەوەژیان و لێبووردەیی و یەکترقبوڵکردن و بە تەعریبکردنی ناو و ناسنامە و فەرهەنگ و کولتوور و هەموو شتێکی کوردی، لە ژێر ناوی ئایین لەسەر دەستی ئێوەی دینباز.
فەقێ دەم شڕ، سەیرکە بزان چۆن کۆمەڵی کوردی و تاکی کورد زۆربەی بووە بە توندڕۆ و جوێندەر و دەمشڕ و کەوتووەتە ژێر کاریگەری بەرنامە و فیکر و گوتاری مەلا و بانگخواز و گێلە فەقێی وەکوو تۆ و هێزه حزبە دینیە کۆنەخوازەکان.
فەقێی دەم زل، سەیرکە، لە سۆشیال میدیا بۆت جیاناکرێتەوە کامە: دەروێشی حزبێکی دینی و کامەی ئەندامی حزبێکی عەلمانی و چەپ و نەتەوەییە!
لە سایەی ئەقڵییەتی فەقێ گێل و مەلامەزەکان، نەوەیەک درووست بووە، نەوەیەکی بناژۆخواز، نەوەکی تاک ڕەهەند و داخراو، نەوەیەک لە دژی هەموو تازەگەرییەک و شتێکی نوێ و جیاواز، لە دژی هەموو ئایینەکانی تر و دید و ڕوانگەکانی تر، دژی مۆسیقا و هونەر و تابلۆ و پەیکەر و هەرجیاوازییەک، هەمووی لەگەڵ تۆی گێل و مەلای مەزە، لەیەک سەنگەردان، لە جوێندان و سوکایەتی پێکردن و دژایەتی کردن.
کوڕم خۆت و مەلا مەزە، واز لە ژیانی تایبەتی خەڵک و ئەو چوار پێنج کچە مۆدێلە بێنن. وەڵا بابە ئەنگۆ هاربووینە، ئەوجا لۆ!
کاکە چی پەیوەندیتان بە ژیانی گشتی و تایبەتی ئەو خەڵکە داماوەوە هەیە؟ دەلێی هاربووینە هار، هەر ڕۆژەی پڕی شتێک دەدەن. ڕۆژێک تەنۆرەی کورت، ڕۆژێک قژی ڕووت، ڕۆژێک کلیپ و گۆرانی، ڕۆژێک شیعر و فیلم، کوڕە ئەنگۆ خۆتان بە چ دەزانن هەی بێ ئاست و بێ مۆڕاڵینە.
وەڵاهی وەزعەکە وابڕات، وەکوو مەریوان وریا قانع دەڵێت:
ئەوەی چاوی ھەبێت و ببینێت، دەزانێت نەوەیەک لە توندڕۆی نووستو لە کوردستاندا ھەیە، ئەم نەوەیە ھەرجارە و لە شوێنێکەوە شتێک لە عەقڵیەت و ئاکار و ڕوانینی ترسناکی خۆیان بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگا و پەیوەندییە ئینسانییەکان، نیشان ئەدەن.
لە ئایندەدا نموونەی ئەم جۆرە دیندارانە زیاتر و زیاتر دەبینین، ھیوادارم نەگاتە ئەوەی بە شمشێرەوە بەسەر شەقمەکاندا بڕۆن و کێیان بە بێدین زانی سەری ببڕن!