عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له 11 ی ئازاری 1970 ەوه بۆ 6ی ئازار 1975ی هه‌ره‌س.
له دوای 3 مانگ گفت‌و گۆی نێوان حکومه‌تی عێڕاق و مه‌لا مستهفابارزانی سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ئهیلوول، له 3. 10. 1970 رێکهتنامهیهک له‌لایه‌ن مەلا مستەفا و سه‌دام حسین جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌قوتابخانه‌یه‌کی بچوکی ناوپردان ئیمزا کرا، له 11 ئازاری 1970دا رێکه‌وتننامه‌که‌یان بڵاو کرایه‌وه، به ناوی رێکهویننامهی 11 ی ئازار.
دوای ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه، په‌یامنێری (لۆمۆندی )ی فه‌ره‌نسی پرسیارێکی رووبه‌رووی سه‌دام کرده‌وه: ئایا ئێوه گه‌لی کورد به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب داده‌نێن.
* سه‌دام ده‌ڵێ: عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی یه، ئێمه دژی ئه‌وه نین که که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له وڵاتانی عه‌ره‌بی بژین، به‌ڵام ئەگه‌ر ئێمه خاکیان بۆ دابین بکه‌ین، ئه‌وا ئه‌وان جیا ده‌بنه‌وه، ئێمه رێگه بەوە ناده‌ین، حکومه‌تی عێراق و حیزبی به‌عس، ئۆتۆنۆمیان به خه‌ڵک داوه، نه‌ک خاک.
* له 7. 7 . 1970رژێمی عێراق، له ده‌ستوریی کاتی عێراق، له به‌ندی حه‌وته‌می رێکه‌وتن نامه‌ی 11ی ئازاری 1970دا ده‌ڵێت: عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی کورد‌و عه‌ره‌ب پێک هاتووه. له‌و ده‌ستوره کاتییه‌دا ده‌یان پلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی سیناریۆی داڕێژراو جێ به‌جێ کرا. له 17. 12. 1970 عێراق هه‌وڵی تیرۆر کردنی ئیدریس بارزانی له به‌غداد، دا.
* له 29. 9. 1971 وه‌فدێک له زانایانی ئاینی به دوو ئۆتۆمۆبیل له به‌غداده‌وه گه‌یشتنه لای مه‌لا مسه فا بۆ گفتوگۆ، نازم گزار به‌رێوه‌به‌ری ئه‌منی عامه له سینارێویهکدا میکرۆفۆنێکی بۆ مه‌لا دانابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی مه‌لا مسته‌فا تۆمار بکات، ئەو مه‌لایه‌و وه‌فده‌که نەیان زانی بوو، بۆمبی چێنراوی پێوه لکێنراوه.
مه‌لا مسته‌فا پێشوازی له‌وه‌فده‌که کرد، دوای چه‌ند خوله‌کێک، مه‌لایەک ویستبووی به ریکۆرده‌که، ده‌نگی مه‌لا مسته‌فا تۆمارکات، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ناوپردانی هه‌ژاند، له‌و کاته‌دا چایچی یه‌که چای ده‌هێنا بۆ میوانه‌کان که‌وتبوه نێوان مه‌لا مستهفاو مه‌لا که‌ی رژێم، چایچییه‌که کوژرا، مه‌لا مسته‌فا به‌رنه‌که‌وت.
له مانگی 12. 1971 ده‌وڵه‌تی عێراق چوارسه‌د هه‌زار کوردی فه‌یلی له سنووری عێراقه‌وه ئاو دیوی ئێران کرد و ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵ و موڵک و سه‌روه‌ت و سامانیانیان دا گرت و تاڵانی کرد.
* عێراق کۆمپانیای نه‌وت خۆماڵی کرد، ژێر خانی ئابوری عێراقی بوژانده‌وه.
* سه‌دام له زنجیرەیەک سیناریوی جیا جیادا زۆربه‌ی کادێره پێشکه‌وتوه‌کانی حیزبی به‌عسی له‌ناو برد.
* له 17. 7. 1973 حیزبی به‌عس و حیزبی شیوعی عێراق به‌ره‌ی نیشتمانیان دامه‌زراند، پارتی دیوکراتی کوردستان نه‌چووه ناو ئه‌و به‌ره‌یه‌وه، ئه‌مه‌ش ههنگاوێکی نوێ بوو، بۆسه‌رهه‌ڵدانی ساردی و ئاڵۆز بوونی په‌یوه‌ندی مه‌لا مستهفاو سەدام لە به‌غداد.
* سه‌دام هه‌موو دام و ده‌زگای ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌راتی له‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا به‌هێزترکرد، گرنگی بهسوپاداو فراوانتری کرد، چه‌کی نوێی ده‌کڕی.
نه‌خشه‌ی رێکه‌وتن نامه‌ی 11ی ئازار ی 1970 له لایه‌ن سه‌دام و حیزبی به‌عسه‌وه، ناوه‌ڕۆکێکی پڕ له نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی پلان بۆ داڕێژراو بوو، له ده‌یان سیناریۆی جیا جیای ره‌گه‌ز په‌رستانه‌ی چه‌ق به‌ستوو، له گه‌ڵ داوا کارییه سه‌ره‌تاییه‌کانی گه‌لی کوردا یه‌کیان نه‌ده‌گرته‌وه.
سه‌دام ده‌ستی به‌سه‌ر حیزبی به‌عسیدا گرت، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د حسه‌ن به‌کری لاواز کرد، سوپایه‌کی پڕچه‌کی مۆدرێنی بۆ زنجیره جینۆسایدکردنی کورد پێک هێنا.
دوای 4 ساڵه‌که، سه‌دام حسین جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له سیناریۆیه‌کی تردا، ناوەرۆکی بەیاننامەی ئازاری 1970 یان جێ بەجێ نەکرد، لە دوای 11ی ئازاری 1974، شەڕ هەڵگیرسایەوە، له6ی ئازاری 1975رێکه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری له نێوان سەدام حسین و محه‌مه‌د ره‌زا شای ئێران و هه‌واری بۆمیدین سه‌رۆکی کۆماری جه‌زائیر له جه‌زائیر جێ به‌جێ کرا، ئه‌نجامه‌که‌ی به هه‌ره‌س و ئاش به‌تاڵ کۆتایی هات.
هه‌ره‌س بومه‌له‌رزه‌یه‌ک بوو، هه‌موو کوردستانی باشووری هه‌ژاند و خاپوور کرد، ژیانی هاوڵاتیانی کوردی بێ هیواکرد، ترس و گومانی چاند، به‌ره‌و چاره‌نووسێکی ون.
سوپای عێراق و ئه‌من و ئیستخبارات و موخابه‌رات، گه‌یشتنه هه‌موو بستێکی نیشتمان و گوند‌و شوێنه ستراتیژییه‌کانی سه‌رسنووره‌کان، هه‌ر هه‌موویان خاپورکرد، خه‌ڵکه‌که‌ی له ئۆردوگاکاندا ده‌ست به‌سه‌رو زیندان کران.
سه‌دام له دوای تێك شکانی شۆڕشی ئهیلوول و هه‌ره‌س، به وردی به چه‌ند قۆناغێک به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی جینۆسایدی کوردی داڕێژا، دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، به‌رنامه و ستراتیژه‌کانی لهناوهوەو ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دیاری کرد، جارێکی تر شۆڕش هه‌ڵگیرسایه‌وه.
له 1976 تا 1988جارێکی تر هاوڵاتی کورد له زیندانه‌کان توندکران و له سێداره‌دران، له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌کان گوله‌باران ده‌کرا ن،کورد کۆمه‌ڵ کوژ و ئه‌نفال و ژەهرباران و جینۆساید کرا. تا ئێستا ئیسک و پروسکی ده‌یان گۆڕی به کۆمه‌ڵی ئه‌نفاله‌کان له بیابانه‌کانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق شوین بزر کراون.
له ڕاپه‌رینی ئازاری 1991جارێکی تر تاکی کورد له‌سایه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی کورد، هیوایان به ژیانێکی نوێ بوو، مافی هاوڵاتی بوونیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه بۆ دابین بکرێت. ئه‌وه 32 ساڵه هاوڵاتیانی کورد، رووبه‌رووی نه‌هامه‌تییه‌کانی مه‌رگه‌ساتی سه‌رانی کورد بوونه‌وه، تا ئێستا تاکی کورد مافی هاوڵاتی بونیان نییه، وه‌ک کویله هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. ده‌سه‌ڵاتی کورد به په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گشتی، دوور له خواست ئیراده‌ی هاوڵاتیان، هه‌موو بڕیاره مهزاجیهکانیان، دوور له ده‌ستوورو یاسا‌و رێسا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌چه‌سپێنن.
هاوڵاتیانی کورد گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، له 1920که ده‌وڵه‌تی عێراق دروستکراوه، به‌ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و کۆماری و به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکرده‌کانی کورد. له دوای راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی حکومه‌تی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، تا ئێستا له‌ماوەی 03 1ساڵە، هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێکی ( سونی و شیعه له عێراق و سه‌رکرده‌کانی کورد‌و له حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ) نوێنه‌ری مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هاوڵاتیان نین.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفاڵ، به‌رگی دووه‌م .ل 16.آ
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts