موتالیب سەعید عومەر: دوای حەوت ساڵ لەشکستی کابینەی هەشتەم.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لەهەلومەرجی نەناردنی بوودجە و نزمی نرخی نەوت لەعێرق و جیهان لە سەرەتای 2016 و بەدوا دەرکەوت ئەم دەسەڵاتە لە ئیدارەدانی کوردستان، چەند دەستە وەستان و بێ دەسەڵات بوو، لەبەرامبەر قەیرانی ئابووری لەکوردستان، لەمیانەی دۆڕاندنی گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی، ڕووسی، تورکی، حکومەتی عێراق بە موفلیس و ڕێگرو ئەسەتەنگ دادەنا.
لەبنەڕەتدا دابەزینی نرخی نەوت و هاتنەکایەی مشومڕی سیاسی لەنێوان بەغداو هەرێم لەو قۆناغەدا، دوای دەیان گفتوگۆو ناردنی وەفدی هەرێم بۆ عێراق دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بێ بوودجە و هاوکارییەکانی عێراق ئامادە نەبوو مافی شایستەی فەرمانبەران بدەن، مەسەلەی پڕۆژە و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی ئەوانە دوورە لە بەرنامەو ستراتیج و فکری ئەم دەسەڵاتە.
بەڕوونی و بەکردار بۆ خەڵکی کوردستان دەرکەوت کێ نەیتوانی ڕوو بەڕووی قەیران بێتەوە، ئەوە کابینەی هەشتەم بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بە دوایدا کابینەی نۆیەم، نەیتوانی ڕوو بە ڕووی قەیرانی ئابووری بێتەوە، هەر لەسەر دەمی کابینەی هەشتەم بێ هیچ پاساوێکی زانستی و یاسایی، بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی شایستە بەئاستێکی زۆر، بێکارکردنی خەڵک بەگشتی و بەتایبەتی توێژی گەنجان، وەبەرهێنان لە هەرێم لەناو برا. وێڕای چەندین هەوڵی شکست خواردوو لە دۆڕاندنی چەندین گرێبەستی نەوت لەگەڵ کۆمپانیاکان، گرێبەستی پەنجا ساڵە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا شکستی هێنا، لەکاتێکدا بۆ ماوەی دوو ساڵ زیاترە داهاتی هەرێمی کوردستان لەئاستێکی زۆر باش دایە، هێشتا دەسەڵاتدارانی هەرێم چاویان لەداهاتی بەغدایە لەگەڵ هەموو ئەو دزی و تاڵانکاریە حکومەتەکە دووچاری قەرزێکی زۆر بۆتەوە تا ئەم قۆناغەش ئامادە نیە داهاتی نەوت بدەنە بەغداد، دوای حەوت ساڵ لەشکست لەهەردوو کابینەی هەشت و نۆ، دواجار دەسەڵاتدارانی هەرێم ملکەچی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بوونەوە، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی بەغداد ئامادە بوو مووچەی تەواوی فەرمانبەران و پێشمەرگە بدات، لە فەرمانبەری ڕەسمی و هێزی نیزامی، نەک بندیوارو لەشکرێک لەپاسەوان و مفتەخۆری دیوەخانی حیزب.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە